کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود دەمكوتی موتنی دەكات

Tuesday, 27/12/2011, 12:00






مەسعود بەرزانی سەرۆكی سەریرَەش بە توندی هێرَش دەكاتە سەر فازل موتنی سكتێری پارتی لەسەر ئەو قسە بێتام وبێسەروبەرەی كە چەند رَۆژی پێشوو كردبووی ونارَەزایی هەمو لایەنەكانی لێكەوتەوە وقسەی زۆری لەسەركرا وبەتایبەت یەكێتی نیشتمانی هاوپەیمان وگوێرَایەڵ. موتنی بەهەڵەدا چووبوو یان لەبیری چووبۆوە وای دەزانی ئەو سكرتێری پارتێكی دیموكراتییە وبۆی هەیە وەك سەركردەیەك قسەبكات ورَای خۆی دەربرَێت. مەسعود وا بەتوندی قسەیكردووە بەشێوەیەك هێرَشی كردۆتە سەر ئەگەر كەمێ شەرم وحەیا و شعووری هەبێت یەكسەر دەست لەكار دەكێشێتەوە ودەرَواتە ماڵەوە. ئەمە یەكەم جاریش نییە موتنی دەمكوت وشەرمەزار بكرێت. ماوەیەكیش لەگەڵ رَۆژنامەی ئازاددا گرتبووی بەئاشكرا دژایەتی هەمو دەنگێكی ئازادی دەكرد وپارەیەكی زۆری دەویست لەرَێگای دادگاوە بەتایبەتی لە رَۆژنامەی هاوڵاتی.
ئەوەی شایانی باسە ئەم موتنییە قسەنەزانە فەیلەسووفی پارتییە و یەكێكە لە رَۆشنبیرە باشەكانی لەچاو ئەوانیتر. ئەگەر ئەمە حاڵی باشترین كادری پارتی بێت حاڵی منداڵێكی نەزان ولەخۆبایی بووی وەكو مەسروور چۆن دەبێت كە وەكو دیارە مەسعود دەیەوێت ئامادەی بكات بۆ سەرۆك وەزیران وبۆ دوای خۆی دوای لێدان ودوورخستنەوەی نێچیرڤان.
مەسعود دەڵێت زۆر بەرپرس وەكو مافیا خۆ نیشانی خەڵك دەدەن مەبەستیش دیارە موتنییە.نازانم مەسعود تازە ئەمە دەزانێت یان ناچار دانی پێدانا, ئەم حەقیقەتەی كە چەندەها سالأە هەمو میللەت باسیدەكات. نەك زۆر بەڵام هەمو سەركردەكانی پارتی وبنەماڵە وزۆر لەسەركردەكانی یەكێتی نیشتمانیش. بەڵكو هەردو پارتی دەسەڵات مافیان و لەمافیاكانی ئیتالیا,كەجاران یەكەم بوون لەسەر ئاستی جیهاندا, درندەتر وترسێنەرترن.
مەسعود لەو باسەیدا دان بەترسی گەورەی پارتی دەنێت لە تێكچوون ودووبەرەكی ولاوازبوون وململانێ لەپێناوی دەسەڵات ونوێبوونەوە, وە كو یەكیًتی. ئەم دووكەڵەش بێ ئاگر نییە, ئەم قسەیەی پەردە لەسەر شڵەژانێكی گەورە لەناو سەركردایەتی پارتی هەڵدەدات ولەوانەیە ببێت بەلای كەمەوە بەدووبەرە, بەتایبەت لەو كاتەی نێچیری بریندار وزەرەرمەند هێرَش دەكاتە سەر هەندێ بەرپرسی لقی یەك لە دهۆك, كە لەسەر مەسوور دەژمێررێن بە تاوانی تێكدانی دەڤەرێك یان كوردستان تاوانباریان دەكات, ئەمەش نیشانەیەكە لە بەرپرسێكی بەهێز لەناو بنەماڵە وجێگری سەرۆكی پارتی كە رَووداوەكانی زاخۆ وهەمو بادینان پیلانی باڵێكی تری پارتییە ولێدان ودوورخستنەوە ولەناوبردنی هەندێ كەسیان مەبەستە كە یەكێیان نێچیرە. تۆ بڵێیت نێچیر ئەم ئیهانە وئەم پیلانانەی كە بەتایبەت لەدژی ئەودا نەخشەی كێشراوە قەبووڵ بكات وبێدەنگبێت؟. لەهەمانكاتدا ئەم قسانەی نێچیر رَاپۆرتی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە شانۆگەرییەكەی زاخۆ بەدرۆ دەخاتە پێشچاو.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە