بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


نامەیەکی سەربەست بۆ شوانپەروەر

Tuesday, 05/08/2014, 12:00



سیاسەت بە درۆ دەلەسەی سیاسی ناگاتە ئامانج. رزگار کردنی نەتەوەیەکی بن دەستی وەکی کورد بە کرووزانەوەو دمپا نکردنەوە بۆ داگیرکارو دەوڵەتانی زلهێزپێک نایە. لە کۆمەڵگای شێواوبێدەروپەیکەری هونەرمەندی کورد لە باشوری بندەستی دیکتاتۆڕی خۆماڵی گەیشتۆتەئاستێک کە دونیای هونەر وتاکی هونەرمەندی کورد یا دەبێ بەباڵای بارزانی یا تاڵەبانی هەڵابڵێ.!هەتا دونیا بە دونیا هەیە مەسعود بارزانی لەوە حاڵی نابێ کە ئەو کات رووی لە شاری ئامەد (دیاربەکر) کرد. ئاڵای کوردوستانیان لە سەر دەرکەی شارەوانی ئامەد دانابوو بە کام مەبست بووە؟ ئەوان بە خۆی ویەکێک لە هاڕییەکان کە ،،شوان پەروەر،، بوو ئەو پەیامەیان دا کە ،کاتێک دەچییە لای ئەردۆغان لە جیاتی مەسینەو ژێرمەسینە لەتەنیشت ئاڵای خۆیان هی کوردیش دانێن.
شوان پەروەر لەو سەفەرەدا حەولی دا کە لەرێگای بارزانی ئیزنی گەڕانەوەی بۆ وڵات پێ بدرێ.ئەوکات وێرای برایم تەتلیس گۆرانشیان بۆ ئەردۆغان گوت.گەلێک جاریش لەتەنیشت مەسعود بارزانی سروودی،، پێشمەرگەی قارەمانی ،، گوتووە. منیش پێشمەرگەم خۆش دەوێ چون بۆ ئازادی وڵات شەڕدەکا تامن سەرم بڵیند بێ .بەڵام زۆر جار گوتوومە ودەیڵێم : هەموو کەس ناتوانێ ببێتە پێشمەرگە. کاری هەر کەس نییە.لە تۆ(شوان) دەپرسم کاتێک شەنگاڵ ٥ هەزار پێشمەرگەی تێدابووە ! بۆ لە پێش خەڵکدا شاریان داوەتە دەست ئەو دڕندانە؟ بۆ توانای بەرگریان نەبووە؟
فازل میرانی چەند مانگ لەوەی پێش گوتی: بارزانی ٣٠تا٤٠ هەزار پێشمەرگەی فیدایی هەیە کە خۆیان بۆ کاک مەسعود بە کوشت دەدەن!! بۆ لێت نەپرسی ئەوانە کێن؟لە کوێن؟ تۆ لەبەر لایەنێکی دی شۆڕشی کورد خۆت هاویشتۆتە بەر دەرگای دەسەڵاتی بارزانی . هەتا دۆینی هونەرمەندی گەل بوی بەڵام ئەو ڕۆ لە هیچ کوێ دەنگت نایە پێت وایە ئەوەی بنە ماڵەی بارزانی نەیکا بەکاری کورد نایە! لەو کاتە ئەستەمەدا دەبوایە لەتەنیشت ئەو بارودۆخە بی کە هێزەکانی سەر بە سەرۆکی هەرێم پێکیان هێناوە. هونەرمەندێک کە هونەرەکەی لەخزمەت رۆژی تەنگانەدا نەبێ نەبونی لە بونی باشترە. دەنگی تۆ ، هەڵویستی تۆ، کەسایەتی تۆ، کاتێک بۆمن جێگای ڕێزە کە رۆڵەی رۆژی تەنگانەبێ نە پیاوی بنە ماڵە بارزانی.
وەسسەلا.
جەعفەر کەریمی
٥/٨/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە