بەم زوانە مەسعود بارزانی دەبێتە پێشەوای ڕاپەڕینەکە
Friday, 04/03/2011, 12:00
ڕۆژانەی ڕاپەڕین:
رۆژانەی راپەرین هەوڵدەدات رایەکی جیا لە رای دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن لەبارەی روداوەکانی رۆژانەی راپەرین بخاتە روو، ئەویش بە زمانێکی سادە. بە رونی و دور لە زاراوەو درێژدادڕی شیکردنەوەی فیکری.
پێشەکی:
دەسەڵات: پێکهاتووە لە هەیمەنەی هەردو حیزبی پارتی و یەکێتی. ئەم دو حیزبەش لە خزمەتی تەواوی بنەماڵەی مەسعود و جەلال دان.
ماوەی بیست ساڵە کوردستانیان سەرگەردان کردوە. داهاتیان هەمو دزیوە، خەڵکی کوردستانیان چەوساندۆتەوە. زیندانی جۆراوجۆری لاشەیی و روحیان وەکو قارچک لە هەمو کوچەیەکی کوردستان هەڵتۆقاندوە.
ئەوەی زۆر گرنگە دوبارەی بکەینەوە ئەوەیە کە ئەم دو دەرەبەگە، یەکێکیان لە بەرگی عەشرەت و ئەوی تریان لەبەرگی مۆدێرنی چەپێتیدا خۆیان دەرخستوە، بەڵام لە ناخیاندا تەواوکەری یەکترن، بە هەمو مانایەک.
ئامڕازەکانی دەستیان، بێجگە لە سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و پارلەمانێکی کارتۆنی، هێزە سیخوڕی و سەربازیەکانی دەستیان و چەتەو جرجەکانی مەرگە کە بیست ساڵە و بەتایبەتی لە دوای کەوتنی سەدامەوە بنیاتی دەنێن و پتەوی دەکەن.
دواتر باسی ئەم هێزانە دەکەین.
ئۆپۆزسیۆن: وەکو ڕێکخراو لە هەناوی ئەو دەسەڵاتەوە لە دایک بوەو تەواوکەرێتی. پەیوەنیەکی ڕق/خۆشەویستی، دژ/لەگەڵ و، لەتکەر/تەواوکەری لە گەڵ دەسەڵات هەیە.
یەکگرتو وەک خۆی بە دەسەڵات ڕازییە و بەو دەستکەوتانەی بۆ خۆی بەدەستی هێناوە قانیع بوە لە ساتەوەختی پێش راپەرینی گەنجان. پەیوەندی باشی لە گەڵ سعودیە و تورکیا هەبوە و ئەم پەیوەنیەش بەردەوامە.
کۆمەڵ و عەلی باپیر میانڕەوی نێوان ئەنسار و یەکێتی و پارتی بون و مەنزڵیان ئەحمەدئاوا بوە و پەیوەندی باشیان لەگەڵ ئێران هەبوەو هەیە، دواتر لەسەر دەستی ئەمەریکا و یەکێتی و پارتی ماڵی کراون و سەرکردەکانی بە هەندێک کورسی و مانگانە ڕازیکراون.
گۆڕان لە هەمو ئۆپۆزسیۆن زیاتر تێکئاڵاوە لە گەڵ دەسەڵات، دوانەی یەکێتیە و بەرامبەر پارتیش، پارتی دەیەوێت بیکاتە جەلالیە کۆنەکەو رق/خۆشەویستی ئەندامەکانی خۆی بۆ ئاڕاستە بکات، لە ڕیی ئەویشەوە هەولێرچیەتی و سلێمانچیەتیەکە دروست بکاتەوە.
جەماوەری لە هەمو لایەکەوە غەدرلێکراو و ڕاپەریو. ئەم جەماوەرە لە ٢٥ ی حەوتدا متمانەی خۆی بەخشی بە گۆران و سەرکردایەتیەکەی بۆ ئەوەی گۆرین ئەنجام بدات، بەڵام نەک نەیگۆڕی بەڵکو لە ڕێگەی سیاسەتەکانیەوە خەڵکی دوچاری لەت بون کرد.
گۆڕان پێش تەقینەوەی ڕاپەڕینی ١٧ ی شوبات وا خۆی خستەڕو کە پشت و پەنای خەڵک دەبێت و لە گەڵ گەنجان پەلامار دەدات. بەشە چالاکەکەی جەماوەر ئەوکاتە لە دو بەش پێکهاتبو. بەشێکیان کە خەریکی دۆزینەوەی میکانیزمێک بون بۆ خۆشکردنی کڵپەی راپەڕین بە بێ گۆران، چونکە ئەم بەشە باوەری تەواوی بەوە بوو کە گٶڕان ناتوانێت و نایەوێت ڕاپەڕین دەست پێبکات. نەوشیروان خۆی دەیوت کە ئەگەر وەزعەکە تەقیەوە کۆنترۆڵناکرێت. واتە ئەوان نایتەقێننەوە، بەڵکو جەماوەر دەیتەقێنێتەوە.
ئەمەی لەو یەقینەوە دەوت کە دەیزانی خۆی لە ٢٥ ی حەوتدا تەقینەوەیەکی لەو جۆرەی خامۆش کردوە و بە هەندێ بەڵێنی بریقەداری ئەیگۆرین خەڵکە توڕەکەی خەفەکردوە. کە ئەمجارە ئەویش ناتوانێت ئەو ئەرکە بۆ دەسەڵات بەچیبهێنێت. خۆیان نەبون دەیان وت ئەوان دەیانەوێت بەشێک بن لە دەسەڵات بەڵام وەکو ئۆپۆزسیۆن؟
بەشەکەی تر گۆڕانخوازەکانن کە هەمو هیوای خۆیان خستۆتە دەست بزوتنەوەکەو نەوشیروان.
ئەمرۆ گۆران و یەکگرتو و کۆمەڵ لە هەوڵی ئەوەدان بەشی گەورەتر لە کێکەکەی دەسەڵات وەرگرن، لەو پێناوەشدا ئامادەن هەمو شتێک بکەن. لە پێش هەموشیەوە کۆتایی هێنان بە راپەرینەکە لە پێناو تەوافوق کردن لە دەسەڵات. ئەوەی ئەوان باسی ناکەن و خۆیانی لێنادەن روخانی دەسەڵاتی مەسعود و جەلالە. کە ئەمە خواستی هەرە نزیکی راپەڕینەو بێ ئەمە ڕاپەرین هەمو ماناکانی خۆی لە دەست دەدات.
هەر بە هاتنەوەی مەسعود دەستیان کردەوە بە قسەی ئەوەی مەسعود سەرۆکی هەرێمە. لە کاتێکدا مەسعود شەرعیەتی ئەو پۆستەی نەماوە، چونکە لە میللەتی کوشتوە.
ئێمە ئەو گەمەیەی گۆڕان و ئەوانی تر دەیکەن، وەکو گەمەکانی دەسەڵات بە مەترسیداری دەزانین.
سەرکردەکانی گۆران بە ئاشکرا دەڵێن نایانەوێت خۆیان هەڵبژێرن بۆ هیچ پۆستێک، بەڵام لەژێرەوەو لە پشت پەردەوە خۆیان بریاردەری بزوتنەوەکەو هەڵسوڕێنەر بن. ئەمە لە هەموو شتێک مەترسیدارترە. چونکە ئەو کەسانەی لەم بزوتنەوەیە لە ئایندەدا پۆست وەردەگرن دەبێت لە قسەی سەرکردەکان دەرنەچن. کەواتە ئەوان دەیانەوێت وەکو پۆتین لە ژێرەوە بڕیاربدەن بۆ ئەوانەی لە پۆستەکاندان. کەواتە ناراستەوخۆ بریار بۆ میللەت بدەن.
میللەت ئەمەی ناوێت.
ئەم سێ لایەنە بەتەواوی خۆیان ساغ کردۆتەوە، ئەوان لەگەڵ ڕاپەرین نین، ئەوان تەنیا ڕاپەڕین بۆ مەبەست و سودی خۆیان بە خراپ بەکاردێنن.
راپەرین و سەرکردەمیللیەکانی راپەرین دەبێت چاک لەوە تێبگەن و نەچنە ژێر باری، نە هەڕەشە و پەیمانەکانی ئەمان و، نە هەرەشەو پەیمانەکانی دەسەڵات.
راپەرین تەنیا یەک ڕیگەی لەبەر دەمدایە، کۆتایی هێنان بە دەسەڵات، ڕازی نەبون بە هیچ جۆرە چارەسەرێکی میانرەوانە کە دەسەڵات یان ئۆپۆزسیۆن دەیخوازێت.
ساڵی ٩١ یش کە ڕاپەرینی شوراکان دەستی پێکرد و سەرکەوتو بو مام رۆستەمەکان بون دەچونە سەر شوراکان و هەرەشەی ئەوەیان لێدەکردن کە خۆیان خاوەنی شۆڕش و دەستکەوتەکانین، نەکو شوراکان و میللەت. من هەڕەشەکانی مام ڕۆستەمم باش لە بیرە.
لە ١٧ ی شوباتەوە:
١) پارتی:
مەسعود هەڵهاتوە بۆ ئەوروپاو لە دوای خۆی دەستی پارتی و پیاوکوژەکانی کردۆتەوە.
وا ئەمرۆ گەراوەتەوە و ئامادەیە بۆ مانەوەی خۆی پارتیەکان بداتە دادگا. هەروەکو چۆن پێشبینی دەکرا.
سەرەتا بەوە هاتەوە ناو کایەی کوردستان کە تەلەفۆنی بۆ وەستا عەلی کرد. هەوڵیدا شەهیدەکەمان لێ بسەنێتەوە و بیکات بە شەهیدی خۆی.
دواتر هەر لە ئەوروپاوە هەڕەشەی دەستبڕینی لێکردین.
کە هاتەوە وەکو باوکێک نەک سەرۆکێک ئامۆژگاری کردین، و چارەسەری پێنەبو.
لە قسەکەی خۆی پەشیمان بوەوە کە گەر پەنجا هەزار وتی برۆ دەروات، بە بیانوی ئەوەی داوای دەنگی هەمان ئەو کەسانەی کردوە کە دەنگیان بۆ دابو. خۆی دەزانێت کە لەو ژمارەیە کەمتر دەنگیان بۆ دابو بۆیە ئەو بیانوە دەگرێت. دەزانێت پەنجا هەزارمان بۆ کۆناکرێتەوە کە دەنگیان بۆ ئەو دابێت.
کە ئنجا هەستی بە فشارەکان و زەخمەکەیان کرد وتی دەبێت پەرلەمان و حکومەت هەڵبژێردرێتەوەو دوبارە هەرەشەیشی لە رێکخەرانی ڕاپەرینەکە کرد و، سەرباری ئەوەش ئامادەیی دەربڕی کە ئەوانەی تەقەیان کردوە گەر پارتیش بن دەبێت بدرێنە دادگا. واتە خەریکە بۆ مانەوەی خۆی پارتیەکان دەکاتە قۆچی قوربانی.
ئێستا هەر ئەوە ماوە لەبارەیەوە بیڵێین کە لە رۆژانی داهاتودا مەسعود خۆی دەکات بە خاوەنی ڕاپەرینەکەو دەڵێت ئەو هەر لە سەرەتاوە دژی گەندەڵی بوەو بەڵام دزەکان زۆرن و دەرەقەتیان نەهاتوە، ئێستەش لەگەڵ ڕاپەریوەکان دەیەوێت بە گژ دزەکاندا بچێتەوە.
٢)پارتی و یەکێتی و هێزەکانیان و شێوازی سەرکردایەتی کردنیان و تیگەیشتنی ئێمە و دوژمن بۆیان ئەوەیە کە، ئەوانە رەگیان لە ناو جەماوەردا نیە. هێزەکانیان سەرکوتکەرن و میللەت لەگەڵیان نیە. لە بچوکترین هێرشی دوژمندا بۆ سەریان دەبەزێن. ئەوانە هەمو ئازایەتیەکەیان لە بەرامبەر منداڵی بێچەکدایە.
هیزی زێرەڤانی و دژە تیرۆرەکەیان هێزی ئینکشارین، واتە چەتە و لێگۆن.
ئێستە پارتی و یەکێتی شان بەشانی ئەوەی پرۆژەو پەیمانی درۆمان دەدەنێ، لە ژێریشەوە شانەی جرجەکانی مەرگیان بە دەمانچەی بێدەنگ و بۆمب و مەوادی کیمیایی دەنێرن بۆ کوشتن و تیرۆرکردنی ئەو گەنجانەی لە خۆپیشاندانەکاندا چالاک بون و لە شەهیدبون دەربازیان بوە.
٣)ڕاپەرین تەنیا یەک رێگەی بەدەستەوەیە: بەردەوام بون و بەرچاورونی لەوەی جەلال و مەسعود دەبێت برۆن. گوێنەگرتن لە فریودانەکانی ئۆپۆزسیۆن.
گەنجانی راپەریویش دەبێت خانەی چەکداریی نهێنی پێک بێنن بۆ بەگژداچونەوەی جرجە تۆپیوەکانی پارتی و یەکێتی و رێگە نەدەن هەڤاڵ و هاوخەباتەکانیان شەهید بکەن. گەنجان چەندە روت و لەبەر چاون، مەسولەکان زیاتر. ئەوان بکەنە ئامانج.
ئەمە مافی شەرعی دیفاع لە خۆکردنە، چونکە ئێوە ئەمرۆ کەس دیفاعتان لێناکات خۆتان نەبێت، ڕێگە مەدەن پلانەکانیان بچێتە سەر و بتان کوژن.
بەڵام خانەکانتان تەنیا وەکو خانەی پارێزگاری لە خۆکردن بەکار بهێنن. هەوڵیان دا بتان کوژن تۆڵەیان لێ بکەنەوە. با بترسن و پلانەکانیان نەچێتە سەر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست