کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پارتی و ئاسۆی دیموکراسی

Saturday, 07/02/2009, 12:00

1826 بینراوە


شه‌ڕی ناوخۆ و زمانی زبر ، تاکه‌ فاکته‌ری پارتیه‌ بۆ گلاندنی هێزه‌ کوردییه‌کان ، له‌به‌رامبه‌ردا زمانی مساوه‌مه‌و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان بۆ داگیرکه‌ران ..
ماوه‌یه‌که‌ پاش بێ ده‌نگییه‌کی ماراسۆنی ، نووزه‌ی کۆمه‌ڵێک ‌ لایه‌ن و که‌سایه‌تی سیاسی ناوداری ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی و پارتی به‌رزبووه‌‌وه‌ ، هه‌ر جاره‌ی به‌شێوه‌یه‌ک و دوور له‌ خۆساخکردنه‌وه‌ ، نازانرێت ده‌نگێکی ئۆپۆزیسیۆنن یان ڕه‌خنه‌گرێکی سه‌رشه‌قامین یان ناڕازیبوویه‌کی سه‌رپێین ؟ تا ئێستا وه‌ک پێویست به‌ڕاشکاوانه‌ نه‌یان توانیوه‌ ببنه‌ ئۆپۆزیسوێنێکی ئاکتیڤ..
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌مه‌و پێش وتی: کۆمپانیای وشه‌ ئه‌و ده‌روازانه‌ ده‌شکێنێت ئه‌وه‌ی هیچ ده‌زگایه‌کی تری ڕاگه‌یاندن زاتی نه‌کردبێت خۆی له‌قه‌ره‌ی بدات ، ئیمه‌ باسی ده‌یکه‌ین. یاخود ده‌ڵیت ده‌توانن ناومان بنێن گروپێکی ڕه‌خنه‌ گر ..
چه‌ند ڕۆژێکه‌ چوار حیزبه‌که‌ هه‌ر لایه‌کیان به‌جۆرێک ڕونکردنه‌وه‌یان دا ، پاش پشتگوێ خستنی ڕاپۆڕته‌که‌یان که‌ ئاراسته‌ی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداریان کرد بوو، که‌ هه‌ڵایه‌کی گاڵته‌جاڕانه‌ی لێ که‌وته‌وه‌ .
فازیل میرانی ده‌ڵێت : پارتی و یه‌کێتی زۆرینه‌یان به‌ده‌ست هێناوه‌و مافی خۆیانه‌ حکومه‌ت به‌ده‌ست بهێنن ، ده‌توانن ئه‌وان جیاببنه‌وه‌و ببنه‌ ئۆپۆزیسیۆن و به‌ڵام ئۆپۆزیسیۆنێکی ئیجابی ، ئه‌م پارتانه‌ ناشتوانن به‌هیچ جۆرێک پارتی و یه‌کێتی وه‌لا بنێن ..
قادر عه‌زیز ده‌ڵێت : ڕاپۆرته‌که‌مان باسی هیج ده‌ستکه‌وتێکی بۆ ئێمه‌ تیانییه‌ ، وه‌ ئێمه‌ هیچ ده‌ستکه‌وتێکمان نه‌بووه‌و نیشمانه‌ له‌ سایه‌ی ئه‌و ناعه‌داله‌تیه‌ی له‌ کوردستان هه‌یه‌ . وه‌ده‌ڵێت : حکومه‌ت ده‌سه‌ڵات نییه‌ به‌ڵکوو له‌حکومه‌تدا چه‌ند که‌سێکی حیزبی ده‌سه‌ڵاته‌ ..
محه‌مه‌د مه‌لا قادر ده‌ڵێت : ئه‌وان غایه‌تی تریان هه‌یه‌ ، ئه‌جنده‌ی تریان هه‌یه‌ ، شتی تریان هه‌یه‌ ، قسه‌كانیش له‌ جێگه‌ی خۆیدا نیه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌ كه‌س ناترسێت ، چونكه‌ كه‌سێكی وا نیه‌ كه‌ ئێمه‌ لێی بترسین ..
عه‌لی باپیر ده‌بێژێت : ئه‌گه‌ر پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پێیان باش بێت ئێمه‌ له‌حكومه‌تدا نه‌بین، ئه‌وا هیچ منه‌تمان پێیان‌ نییه‌ ..
جگه‌ له‌ وته‌کانی کاک نه‌وشیروان ، وته‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی تر ، ململانییه‌کی سیاسی نییه‌ له‌ پێناو فۆڕمێکی نوێ دا که‌ گه‌شه‌ بدات به‌دیموکراسی و گۆڕانکارییه‌ بنچینییه‌کان ، به‌ڵکو زیاتر زمان لێدانه‌ بۆ زیاتر ڕاکێشاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ حیزبی و که‌سییه‌کان ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌پارتی له‌خه‌یاڵیدایه‌ خۆیی بگۆڕێت یان بگۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌گۆڕبنێت ، نه‌ چوار حیزبه‌که‌ش ده‌توانن ببنه‌ ئه‌و بزماره‌ سیاسییه‌ی که‌ ئازاری جه‌سته‌ی پارتی و یه‌کێتی بده‌ن ، یان خۆیان ڕزگار بکه‌ن له‌ کۆتوبه‌ندیان ...
یه‌کێک له‌گرنگی سیاسه‌ت شکاندنی ڕێچکه‌کانه‌ ، له‌ئه‌مڕۆدا کاتی ئه‌وه‌ هاتووه هه‌نگاوه‌کان به‌ئاراسته‌ی خواسته‌کانی کورد بێت ، چوار حیزبه‌که‌ ئه‌گه‌ر زاتییش نه‌که‌ن خۆیان له‌قه‌ره‌ی گۆڕانکارییه‌کان بده‌ن ، ئه‌وا سه‌رکردایه‌تی کردنی شه‌پۆلێکی ناڕازی بوونی ئه‌و دیوخۆیان ، وه‌ک هه‌لێکی مێژووی له‌ده‌ست ده‌ده‌ن .
له‌هه‌موو ئه‌و چاوه‌ڕوانی و بێزار بوونه‌ی ڕابردوو ، خه‌ریکه‌ ئاسۆی ویست و خواست بێته‌ ئاراوه‌ ، به‌یان کردنی لیستی ڕیفۆرمخوازان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێم و عێراق وه‌ک لیستێکی سه‌ربه‌خۆ ، شۆڕشێکه‌ بۆ بنیادنانی دیموکراسی و ئیدێیه‌کی پۆزه‌تیڤانه‌و‌ نیشتمانیانه‌یه‌ و به‌زاندنی کۆتوبه‌ندی تاك ڕه‌وانه‌یه‌ ، ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ له‌ پره‌ودان و دابینکردنی سه‌روه‌ری یاساو هه‌نگاونانه‌ به‌ره‌و ئیداره‌ی سێکولاریی . دیسان به‌ڵام تائێستا ئه‌و موڕاڵ و بۆچونه‌ دێوزمه‌یه‌ به‌هێزو تواناکانیه‌وه‌ له‌ پاش ئه‌و هه‌موو گۆڕانکاریانه‌دا هه‌ر له‌ خانه‌ی ترسدا ماوه‌ !! پارتی ئه‌گه‌ر خۆی هه‌ر حاکم و ده‌سه‌ڵاتداری سه‌ر گۆڕه‌پانه‌که‌ نه‌بێت ، ئه‌وا وه‌ک جاران په‌نا بۆ هه‌موو کایه‌کان ده‌بات که‌ سنوره‌ نیشتمانیه‌کان تێک ده‌شکێنێت ...
سه‌رچاوه‌کان :
file://C:\Users\KUNCRYNI\Downloads\kurdish_panorama_23jan09.mp3>

http://cawder.org/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=10709

http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Babet&Cor=Chawpekewtin&jimare=548
07 . پابریوه‌ر . 2009
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)