کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و مێسۆدی لینین

Sunday, 22/09/2013, 12:00

2117 بینراوە


دووخاڵ: ئابووری و سیاسەت.
دەکرێت لە زۆر لایەنەوە باس لە جێگەوڕێگەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم خولەی چوارەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق بکرێت. ئەو دوو خاڵەی کە من لێرەدا ئاماژەیان پێدەکەم، لە ڕاستای ئاکام گیری و لێکدانەوەیەکی دیاریکراو دایە، کە ئەم وتارە بەشوێنیەوەیەتی.
1. ئەمڕۆ کوردستان لە قەیرانی ئابوریدا ناژی تا ئەم هەڵبژاردنە پەرلەمانیە لەو پەیوەندەدا مانا پەیدا بکات بۆ نمونە هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتێکی قەیراناوی وەك یۆنان کە لەچەند مانگی ڕابردوودا بەڕێوەچووە. بەپێچەوانەوە چونەسەری ساڕوخیانەی داهاتێکی هەرێم لە دە (10) ساڵی ڕابردوودا لەڕێگەی هەڵڕژانی ڕەیعی نەوت [پیترۆ-دۆلار، چ لەشکڵی پشکی هەرێم لە داهاتی عێراق، وەچ ڕاستەوخۆ لە کێڵگە نەوتیەکان و گومرگی کوردستان]، ئەم هەرێمە گەشەیەکی بەرفراوانی بەخۆیەوە بینیەوە، وە کردویەتیە جێگەی چاوتێبڕینی کۆمپانیا جیهانیەکانیش. ئەمەش بەدەوری خۆی جێگەوڕێگەی ناسیونالیزمی کوردی چ لەسەر ئاستی ناوچەکە و چ جیهانی بردۆتە پێشەوە.
A. بورژوازی کورد لەسەردەمێكدا ئەم داهاتە زەبەلاحە بەسەریا هەڵدەڕژێت کە ئەلگۆی دەخالەتی دەوڵەت لە کاروباری ئابوریدا لەسەر ئاستی جیهان وەلانراوە، وە ئەمە بۆتە نیعمەتێکی گەورە تا لەبری وەبەرهێنانی دەوڵەتی و هەڵسانی دەوڵەت بە پیشەسازی کردنی وڵات، دەسەڵاتداران بکەونە فەرهود و دزینی سامانی گشتی لەژێر پەردەی گەشەپێدانی کەرتی تایبەت و بازاڕی ئازاددا. بۆ ئەو مەبەستەش چەندین کۆمپانیای سەر بە هەردوو حزبی دەسەڵات سەرقاڵی کێشەوەن بەناوی وەبەرهێنان و بازرگانیەوە.
B. ئەگەر چاو بخشێنین بە ناکۆکیەکانی ئەو پڕۆسەیەدا، دەبینین کە ئەم پڕۆسەیە و ئەم قۆناغە کە نزیك بە دوو دەیە لەژێر دەسەڵاتدارەتی بزوتنەوەی کوردایەتیدا دەڕواتەڕێوە، یەك دەست و یەكپارچە نیە، بەو مانایەی کە لەژێڕ دەسەڵاتێکی دووفاقەیی ففتی ففتی دوو حزبی زلهێزی "پارتی" و "یەکیەتی"دا بەڕێوەچوە. واتا بەپێچەوانەی وڵاتێکی وەك ئەفریقای باشور کە حزبی "کۆنگرەی نیشتمانی" دوای کۆتاییهاتن بە سیستمی ئاپاڕتاید، تاکە حزبی زاڵ و یەك دەست بوو لەدەسەڵاتدا. بەشێک لەوەی کە شکڵی داوە بەمێژووی کوردستان و تائێستاش هەرلەشکڵپێدانی نەکەوتوە، ئەو پڕۆسەیەیە کە تیایدا بزوتنەوەی کوردایەتی هەوڵیداوە ئەم دووفاقەیی و دولایەنیە لەدەسەڵات بگەێنێتە ئاکامێك، جا چ بەشەڕی ناوخۆ و لەمیانەی ململانێیەکی خوێناویەوە بووبێت بۆ یەکدەستکردنەوەی دەسەڵات لەدەستی تاکە حزبێکدا یان بە هاوپەیمانیەتی و ئیدارەی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی هەردوولایان، واتا ململانێیەك لەژێر پەردەی هاوپەیمانیەتی و هاوکاریدا بوبێت. هەڵبژاردنی ئەم جارەش لەلایەنێکیدا ئەو ڕەوەندە دەباتە پێشەوە، ئەڵبەتە لەبارودۆخێکدا کە تەرازوی هێز لە بەرژەوەندی "پارتی" و بەزیانی "یەکیەتی" شکاوەتەوە.
C. بەڵام ئەوە تەنها بەشێك و لایەنێکی واقعیاتەکەیە، بەشێکی تری پەیوەیستە بە فاکتۆری دووەمەوە کە ئەویش پەرەسەندن، و بەربڵاوی گەشەی سەرمایەداریە لە کوردستاندا لە بیست ساڵی ڕابردوودا، کە بوەتە بەرفراوانبون و پتەوبونی بنکەی کۆمەڵایەتی چینی سەرمایەدار و بورژوازی کوردستان کە بزوتنەوەی کوردایەتی هەرچی زیاتر ناچار دەکات بە خۆگونجاندن و ئینتیگرە بوون بەم بنکە کۆمەڵایەتیەوە و هەوڵبدات فۆنکسیۆن و ئەرکەکانی وەك دەسەڵاتێکی سەرکوتگەر کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکانی توێژێکی کەم لە سەرمایەداران دەکات، لەپڕۆسەیەکدا بگۆرێت بۆ فۆنکسیۆن و ئەرکێك کە ڕەنگدانەوەی بەرژەوەندیەکانی سەرمایەداران بێت بە بنکەیەکی فراوانەوە. تا توێژەکانی تری سەرمایەدارانیش لەم سفرەی نازونیعمەتە بێبەش نەبن. لێرەوە ڕەخنەی ڕۆشنبیرە لیبراڵەکانی کوردستان بۆ هێنانەدی دەوڵەتێکی خاوەن دامەزراوەیی و سەروەری یاسا، هەروەها فشاری ئۆپۆزیسیۆن بەتایبەت "بزوتنەوەی گۆڕان" ڕۆڵی خۆی دەبینێت.
D. بە مانایەك ئەم هەڵبژاردنە گەرچی لەسەرەوە و لەباری شکڵیەوە کێشمەکێش و تێنوسانی ڕەوت و حزبە سیاسیەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی و ئیسلامی سیاسیە، بەڵام لەناوەڕۆکدا ئەمە ئەو ڕێچکە و پڕۆسەیە کە بزوتنەوەی ناسیونالیستی کورد، ئاسۆ و ئامانجە داسەپێنراوەکانی خۆی بەسەر کۆمەڵگە و خەڵکی کوردستاندا هەرچی زیاتر قایمتر و بەهێزتر دەکات، وە ڕیزەکانی خۆی هاوئاهەنگتر دەکات، وەهەم هەوڵیش ئەدات کە ئیسلامی سیاسیش وەك بزوتنەوەیەك دەستەمۆ بکات بە ڕازی بوون بە پەراوێزێك لە مانۆڕی سیاسی، وەیا بە بەشداری لەدەسەڵاتدا. بەم پێیە ئەم هەڵبژاردنە جگەلەوەی کە ئەگەری هەرە چاوەڕوانکراوی شەرعیەتدانەوەیە بەو دەسەڵاتە گەندەڵەی کە بیست ساڵە وەك مۆتەکە بەسەر سنگی کۆمەڵگەی کوردستانەوەیە، خۆشی ئەڵقەیەکە لە پڕۆسەی کامڵکردن و هاوئاهەنگکردنی دەسەڵاتی بورژوا-ناسیوناڵ لە کوردستان و خۆ ئینتگرەکردنی بە بنکە کۆمەڵایەتیەکەیەوە.
2. هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە کۆمەڵگەیەکی ئارام و جێگیری سیاسیدا، کە خاوەن دامەزراوەی دەوڵەتیە، ڕۆڵ و جێگەوڕێگەکەی جیاوازە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کۆمەڵگەیەکی وەك هەرێمی کوردستانی عێراق، کە نە جێگیری و ئارامی سیاسی، وەنە دامەزراوەی دەوڵەتی بەشێكە لە پێناسەکەی.
A. بەڵاچونی سەرقاپی ئیستبدادی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 1991 وە ئەم هەرێمە لە بۆشاییەکی سیاسی یان فەزایەکی نیمچە ئاوەڵای سیاسیدا ژیان بەسەردەبات. بەو مانایەی کە دەسەڵاتێکی یەکانەی مەرکەزی (لە ئاستی سەراسەی کوردستاندا) لەئارادا نەماوە کە ئازادیە فەردیەکانی هاوڵاتیان لەقاڵب و لە مەنگەنە بدات.
B. ئەڵبەتە بەو ئەندازەیەی کە "پارتی" لە بادینان و تاڕاددەیەکیش لە هەولێر دەسەڵاتی جێگیر بوبێت، ئەم فەزا نیمچە ئاوەڵا سیاسیەی گۆڕیوە بە سەرکوت و دەم کوتکردن. وەلە نێوەشدا درێغی نەکردوە لە ترۆری سیاسی هەر لە هاوڕێ "نەزیر عومەر" و "ڕێناس" و ..... بیگرە لە سەرەتای نەوەتەکانی سەدەی بیستەوە تا "سۆرانی مامە حەمە" و "سەردەشت عوسمان" لەم ساڵانەی دواییدا. هەرچی "یەکیەتی"ە گەرچی ئەویش وەك "پارتی"، درێغی نەکردوە و دەستی سورە بە خوێنی کۆمۆنیستەکان و ئازادیخوازان بەڵام بەئەندازەی "پارتی" سەرکەوتوو نەبوە لەو ئەرکە "پیرۆز"ەی بزوتنەوەی کوردایەتیدا.
C. ڕوخانی ڕژێمی بەعس لە 2003 دا، کە بوە هۆی داڕمانی دەوڵەتی عێراق، لەگرێژنەچونی شیرازەی کۆمەڵ، غیابی دەسەڵاتی مەرکەزی و هاتنەئارای بۆشایی سیاسی، تاوسەندنی کێشمەکێشی ڕەوتە ئیسلامی و قەومیەکانی عەرەبی و کوردی، ... گشت ئەمانە بوونە سەرهەڵدانی بارودۆخێکی تازە بۆ ناسیونالیزمی کورد، کە تیایدا هێز وتواناکانی پەرەدار و بەرفراوان بوون، ڕیزەکانی هاوئاهەنگ بوو بۆ پچڕینی بەش و پشکێکی گەورەتر لە ئابوری و سیاسەت (دەسەڵات و سەروەت و سامان)ی عێراق. هاوپەیمانیەتی "یەکیەتی" و "پارتی" بەرهەمی ئەو بارودۆخە تازەیە بوو. لێرەوە هەمان پڕۆسەیەکی ئیستیبدادی سیاسی کە ساڵانی پێشووتر بە هۆکار و ئامڕازی زەبروزەنگ و چاوترساندن،..... دەڕۆیشتەڕێوە ئێستا بڕیارە، وێڕای ئامڕازە کۆنەکان، هۆکار و ئامڕازی تریش کارا (ئەکتیڤ) بکرێن تا ئەو پرۆسەیە بەرەو کامڵ بوون بەرێت. بۆیە ئەم هەڵبژاردنە شکڵێکی تر و دیوێکی تری تەواوکەرە بۆ بردنە پێشەوەی هەمان پڕۆسەی شکڵگیری ئیستیبدادی سیاسی لەو فەزا ئاوەڵا سیاسیەدا. گەرچی بەڕواڵەت هەڵبژاردن و ئیستیبداد دوو شتی دژ بەیەک دێنە بەرچاو.
D. ئەزمونێك کە لینین و بەلشەفیەکانی سەدساڵ لێرەوەپێش بۆیان بەجێ هێشتوین ئەوەیە کە چۆن توانیان فەزای ئاوەڵای سیاسی ڕوسیای 1917 لە ماوەی هەشت مانگدا [لە شوباتەوە بۆ ئۆکتۆبەر] بقۆزنەوە و بەهرەبەرداری لێبکەن بۆ ئاڵوگۆڕێکی مەزن لە مێژووی بەشەریەتدا. بەڵام ڕەوتی چەپ و ڕادیکاڵ و کۆمۆنیست لە عێراق و کوردستانەکەیدا نەك هەر نەیتوانی ئەو فەزا ئاواڵە سیاسیەی کە ماوەی بیست ساڵە درێژەی کێشاوە بقۆزێتەوە و بەهرەبەرداری لێبکات بۆ ئاڵوگۆڕێکی مێژوویی بەڵكو هێزی حزبی و تەشکیلاتی خۆشی تیا لەدەستداوە. ئەوەی کە پرسیاری ئەسڵیە ئەوەیە کە ئایە لە ڕوانگەی مارکسیزم و مێسۆدی لینیەوە دەکرێ کۆمۆنیستەکانی عێراق و کوردستان بەهرەبەرداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بکەن لە فەزایەکی نیمچە ئاوەڵای سیاسیدا؟ 
پەرلەمان: تاکتیك یان پرێنسیپ
ئانارکیستەکان بەشێوەیەکی پرێنسیپی و ستراتیژیانە، هەرلە بناغەوە دژی پەرلەمان و بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانن. هەروەها خوازیاری هەڵوەشانەوەی دەستبەجێی دەوڵەت و جێگرتنەوەین بە سیستمێکی شۆرایی بۆ ئیدارەکردنی کۆمەڵگە. هەربۆیە ئەنارکیستەکان وەلەوانە ئانارکیستانی کوردستانیش هەر لە بنچینەدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی و بەشداری تیایدا ڕەت دەکەنەوە، جیا لەوەی کە هەڵبژاردن فرتوفێڵ و تەڵەکەبازی تیا بێت یان پرۆسەیەکی خاوێن و بێ ساختەکاری بێت. بەڵام لە فکری مارکسیزم و بەتایبەت لە مێسۆدی لینیندا، ئەم بابەتە مەسەلەیەکی تاکتیکیە پەیوەستە بە بارودۆخی سیاسی دیاریکراوەوە، ئامڕازێك و شێوازێکی خەباتە لە بارودۆخێکدا بەکار دەهێنرێت و لە بارودۆخێکی تردا بەکار نابرێت و دژایەتیشی دەکرێت. وەك هەڵوێستی کۆمۆنیستەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی جمهوری ئیسلامی ئێڕاندا.
مێسۆدی لینین: معیاری بەشداری یان بایکۆت
دووخاڵ لە مێسۆدی لینیندا بەرجەستەیە لە مامەڵەی لەگەڵ پەرلەمان و هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا، کەئایە بەشداری بکرێت یان بایکۆت ئەویش:
1. ئازادی (یان نیمچە ئازادیەك) کە بتوانرێت هەڵسوڕانی سیاسی ئازادانە لە پڕۆسەی هەڵبژادنەکەدا ئەنجام بدرێت، واتا ئازادی پڕوپاگەندە و ڕاگەیاندنی بەرنامە و سیاسەتەکانی خۆت بۆ کۆمەڵگە.
2. ئایە بارودۆخێکی شۆڕشگێرانە لە ئارادایە کە ڕوحیەتی جەماوەر هاتبێتە سەر لێواری کارێکی شۆڕشگێرانە بەدژی دەسەڵات و نیزامی کۆن یان نا؟ کە لەو حاڵەتەدا ڕۆڵی هەڵبژاردنی پەرلەمانی خاوکردنەوەی جەماوەرە لەکاری شۆڕشگێڕانە و لە باربردنی شۆڕش و ڕزگار کردنی نیزامی کۆنە. لە مێژووی ڕوسیایدا و ئەوەی کە لینین لە کتێبی [باڵی چەپی کۆمۆنیزم، نەخۆشی مناڵانە، ناونیشانی ئەم کتێبە بە عەرەبی: نەخۆشی چەپڕەوی منداڵانە لە کۆمۆنیزمدا] باس لە حاڵەتێکی ئاوا دەکات لە کاتی خرۆشانی جەماوەری و شەپۆلی شۆڕشدا لە هاوینی ساڵی 1905 دا کە نیزامی قەیسەر بۆ خاوکردنەوە و لەباربردنی شۆڕشەکە لە مانگی ئۆگۆستی ئەو ساڵەدا پڕۆژەیەك ئامادە دەکات کە بەڵێن دەدات لە مانگی دێسەمبەری ئەو ساڵەدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەڕێوە بەرێت. لینین تاکتیکی بایکۆت دەگرێتەبەر. ڕەوتی ڕوداوەکانیش ڕاستی تاکتیکە دەسەلمێنین ئەویش بە بەرزبوونەوەی شەپۆلی شۆڕشگێرانە لە مانگی ئۆکتۆبەر و لە مانگی دێسەمبەردا، کە پڕۆژەکەی پوچەڵ کردەوە. بەڵام دواتر لە بەهاری 1906 دا، کە شەپۆلی شۆرشگێڕانە خاوبونەوەیەکی تێدەکەوێت، باس لە بەشداری دەکات.
مێسۆدی لینین: مەبەست لە بەشداری پەرلەمان
مەبەست لە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە مێسۆدی لینین دا، هەوڵدانە بۆ قۆزستنەوەی (ئستیغلالی) ئەو فرسەتە کە سەراپا فکر و زهنی کۆمەڵگەی بەخۆیەوە مەشغوڵ دەکات لە کاتێکی دیاریکراودا، ئەویش بۆ پەرەپێدان و پتەوکردنی ئاسۆی سۆشیالیستی وەك ئاڵتەرناتیڤێکی سیاسی بۆ کۆمەڵگە و لەو ڕێگەیەشەوە بە هێزکردنی بزوتنەوەی سۆشیالیستی کرێکارانی ڕادیکاڵ و کۆمۆنیست و هێزگرتنی ئەو بزوتنەوە و حزبە سیاسیەکەی. لە مێسۆدی لینیندا هیچ مەبەستێکی تر لە ئارادانیە وەك ئەو پاساوانەی کە دواتر لە خوارەوە ئاماژەیان پێدەکەم.
چەند پاساوێك
1. ئەوەی کە ئایە ئەم دەسەڵاتە و پەرلەمانەکەی کۆنەپەرستانەیە، لە مێسۆدی لینین دا هیچ بایەخێك لە بایکۆتکردندا نابینێت (بڕوانە هەمان نامێلکە)، کە تیایدا لینین نوسیویەتی لە پەرلەمانی ڕوسیای 1912 -1917 دا کە (تا بینەقاقای لە کۆنەپەرستیدا نقوم ببوو) بەشداریان تیا کردوە. ئەڵبەتە ئەمە جگە لەبەشداری لە پەرلەمانی 1908 -1912 کە حکومەتی ستۆڵپین پاش ئەوەی شۆڕشی دووساڵەی 1905-1907 ی تێکشکاند و حکومەتێکی سەرکوتگەری وای دامەزراند کە نەك هەر کەوتە گرتن و ڕاوەدوونانی کەسان و ڕێخراوە چەپ و ڕادیکاڵ و کۆمۆنیستەکان بەڵکو هەتا گرتن و ڕاوەدوونانی ڕیفۆڕمخوازان و لیبرالەکانیش.
2. ئەوەی مەرج و شروتەکانی بەشداری لە بەرژەوەندی چینی سەرمایەدار، عەشایەر و دەرەبەگ، کۆنەپەرستان و حزبەکانی دەسەڵاتە، ڕۆڵی ئەوتۆ نابینێت لە مێسۆدی لینین دا بۆ بایکۆت. ئەوەتا لە ڕوسیای ئەو کاتەی لینین دا کە بەشداری هەڵبژاردنەکانی کردوە؛ دەنگی دەرەبەگێك و عەشایەرێك لەبەرامبەر دەنگی 45 چلوپێنج جوتیار و 15 کرێکاردا بووە. ئەڵبەتە بەو مانایە نا کە بێدەبگ بوو بێت لە ئاستیا بەڵکو نەیکردۆتە مەرجی بەشدری یا بایکۆت.
3. پاساوی پەرلەمان ڕێگەیەك نیە بۆ باشکردنی باری گوزەران و ژیانی کرێکاران و زەحمەتکێشان، وەیا گۆڕینی دەستور و قانونەکانی دژی ئازادی و دژی بەرژەوەندیەکانی جەماوەری زەحمەتکێش. لە کۆی 475 چوارسەد و حەفتاوپێنج کورسی پەرلەمانی ڕوسیای 1912 ، حزبی سۆشیال-دیموکراتی ڕوسیای ئەوکاتە تەنها 13 سێزدە ئەندام پەرلەمانی هەبووە ئەویش تەنها 7 حەوت ئەندامیان سەر بە باڵی بەلشەفی بوون و 6 شەش ئەندامەکەی تریان سەر بە باڵی مەنشەفی بوون کە لەواقعی عەمەلیدا دوو حزبی جیاواز بوون و بەیەك ناوەوە کاریان دەکرد، وە تەنها پاشگری بەلشەفی و مەنشەفی لێکی جیادەکردنەوە. جا ئایە لینین ئەوەندە عەقڵی نەبووە کە نەزانێت، بە حەوت 7 ئەندام یان بە مەنشەفیەکانیشەوە بە 13 ئەندامەوە لە ناو پەرلەمانێکی 475 چوارسەد و حەفتاو پێنج کورسیدا کە زوربەیان کۆنەپەرست و شاپەرست و دژی ئازادیخوازی بوون، واتا ئایە لینین نەیزانیوە لەناو پەرلەمانێکی ئاوادا ناتوانێت هیچ یاسایەك پێشنیار بکات کە دەنگی لەسەر بدرێت و بکرێتە بڕیارێك لەبەرژەوەندی کرێکاران و زەحمەتکێشان؟! لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە لینین نەك بەو مەبەستە بەڵکو بەمەبەستێکی تر بەشداری پەرلەمانی کردوە کە لەسەرەوە ئاماژەم پێداوە.
4. بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمان شەرعیەتدانە بەو دەسەڵاتە گەندەڵەی کوردستان. ئەمە پاساوێکی سەیرە بەتایبەت بۆ حزبێك کە خۆی داوای مۆڵەتی ڕەسمی کردبێت لەو دەسەڵاتە گەندەڵە و ساڵانێك لە چاوەڕوانی ئەو مۆڵەت وەرگرتنەدا بووبێت. پێویستە لێرەدا جیاوازی بکەین لەنێوان "بەڕەسمی ناسین" و "شەعیەت پێدان" واتا بەڕەوا و بەحەق لەقەڵەمدان. بەدڵنیایەوە هەوڵدان بۆ وەرگرتنی مۆڵەت بۆ فەعالیەتی عەلەنی لەلایەن حزبێکەوە، بەڕەسمی ناسینی ئەو دەسەڵاتەیە کەداوای مۆڵەتەکەی لێدەکات، بەڵام شەرعیەت پێدانی (بەڕەوا لە قەڵەمدانی) دەسەڵاتەکە نیە. هەرچی بەشداریکردنە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا، بەشێوەیەکی گشتی بەڕەسمی ناسینی دیاردەی پەرلەمانە وەك ئامڕاز و شێوازێكی خەباتی سیاسی، بەڵام لە ئاستێکی کۆنکرێتتردا، شەڕە لەسەر شەرعیەت پێدان و لێسەندنەوەی شەرعیەت لە دەسەڵات. ناکرێت بەشداری لینین لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕوسیای ڕژێمی پاشایەتی قەیسەری ئیستیبدادا کە لینین دەڵێ (تا بینەقاقای لە کۆنەپەرستیدا نقوم ببوو) بە شەرعیەتدانی ئەو ڕژێمە و پەرلەمانەکەی لەقەڵەم بدرێت. ئەگەر ئەمە بەشەرعیەتدان دابنرێت ئەوا بەهەمان لۆژیك، ئەبێ ئەو ئیجازە وەرگرتنە لەو دەسەڵاتە گەندەڵە بە شەرعیەتدانی دەسەڵاتەکە دابنرێت. 
ئەمانەی سەرەوە مشتێک بوون لە خەروارێك لە پاساو بۆ بایکۆتتی پەرلەمانی، کە دیارە ئەم وتارە تایبەت نیە بەوەی کە هەموو پاساوەکان ڕیز باکات و سەرنجیان لەسەر بدات. یان پاساوەکانی "کۆمۆنیزمی چەپ" کە لینین لە نامێلکەکەیدا ڕەخنەیان لێدەگرێت، دووبارە ڕونکردنەوەیان لەسەر بدەین. ئەوەی کە جێگە مەبەستی ئێمە بوو دەرخستنی مێسۆدی لینین بوو لە مامەڵەی لەگەڵ دیاردەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی و مەسەلەی بایکۆت و بەشداری تیایدا، لە لایەك و دەرخستنی لۆژیکی نامۆ بە لینینی ئەو سیاسەتەی کە بایکۆتی گرتۆتەبەر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراقدا.
ڕێگری عەمەلی و واقعی بەردەم بەشداری و ناکۆکیەك
ئەوە واقعیەتێکە کە ئەو مەرجانەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن دایناون، لەزۆر لایەنەوە ڕێگری واقعین بۆ بەشداری و خۆکاندید کردن لەبەردەم چ کرێکاران و زەحمەتکێشان و بەگشتی هاوڵاتیانی کۆمەڵگەی کوردستان وە چ لەبەردەم هەر حزب و هێزێکی کەم نفوز و بچوكیشدا. بە پێچەوانەوە مەرجەکان گۆڕەپان خۆش دەکات بۆ تەراتێنی حزبە گەورەکان و کەسانی خاوەن توانای ئابووری لە سەرمایەداران و ... هتد. وە ئەمە نابێت جێگەی ڕەزامەندی و قبوڵکردن، وەیا بێدەنگە لێکردن بێت. بڵکو جیا لەبەشداری یان بایکۆت دەبێ ئەو مەرج و یاسا و ڕێسایانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕیسوا بکرێن، ئەڵبەتە وێڕای پڕوپاگەندەیەکی ڕیسواکارانە دژی تەواوی سیستمی ئیدارەی سەرمایەدارانەی کۆمەڵگە ولایەنە جۆراوجۆرەکانی لەوانە پەرلەمان و ڕۆڵی لە چاوبەستەگی جەماوەر و کڵاو لەسەرنانیان، ... هتد.
ناکۆکیەك کە لێرەدا بەدی دەکرێت ئەوەیە، حزبێك (کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان) نامەی ڕەخنەگرانەی ئاڕاستەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کردوە، دژی مەرجەکان و یاساوڕێساکانی هەڵبژاردن و داوای هەموارکردنەوەی کردووە، تا کرێکاران و زەحمەتکێشان، ئازادیخوازان و هاووڵاتیان بەگشتی (وە ئەو حزبە خۆشی) بتوانن بەشداری بکەن لەم پڕۆسەی هەڵبژاردنەدا. ئەمە دەستەپێشکەریەك بوو لەجێی خۆیدا بوو وە جێگەی دەستخۆشانەبوو.
ئەگەر وادابنێین ئەو مەرج و یاساوڕێسایانە هەموار بکرایانەوە، وە ئەو ڕێگرانە وەلابنران و هاوڵاتیان و ئەو حزبەش بەشداری هەڵبژاردنیان بکردایە، ئایە وەڵامی ئەو حزبە بۆ بانگەوازی کەسێکی ئانارکیست چی دەبوو کە هەمان ئەو پاساوانانەن کە ئەمڕۆ ئەو حزبە دژی بەشداری دەیانڵێەوە ولەسەرەوە من بەنمونە چەند دانەیەکیانم باسکردوون؟
ئەمە لە نمونەی مەلایەکی مزگەوت دەچێت کە داوای قەرز دەکات لە بانق، بەڵام مەرج و یاساوڕێساکانی بانق بۆ قەرزپێدان قورسن و بانقەکە ڕەتی دەکاتەوە قەرز بدات بە مەلا. پاشان مەلا لە وتاری ڕۆژی هەینیدا ڕوو بە جەماوەری نوێژکەر دەڵێت ئەی خەڵکینە قەرز لەبانق مەکەن چونکە سود و ڕیبا و فایدەی تێدایە و ئەوە حەرامە و دەکەونە بەر نەعلەتی خوا. ئەگە کەسێك لەمەلای مزگەوتەکە بپرسێت: مەلا بۆچی خۆت چویت داوای قەرزت کرد، ئەی خۆت لەوە نەترسای کەبەر نەعلەتی خوا بکەویت؟ مەلا دەکەوێتە بەردەم دوو حاڵەت یان دەبێ بڵێ نەمزانیوە کە سود و فایدە و ڕیبا لەگەڵ قەرزی بانقدایە، کە کەس باوەڕناکات مەلا ئەوە نەزانێت، یان دەبێ ڕەخنە لەخۆی بگرێت و بڵێ دەپاڕێمەوە لەخوا کە لەگوناهانم خۆش بێت. ئەو شێوازە لە تەبلیغ و پڕوپاگەندەی مەلا دژی بانق، هی کەسێکە کە هەر لە سەرەتاوە ئاگاهانە ڕەتی ئەوەی کردبێتەوە کە قەرز لەبانق وەرگرێت، نەك ئەوەی کە هەوڵی بۆ بدات و سەرنەگرێت و پاشان ئەو تەبلیغە بکات.
بەڕای من ئەو شێوازە لە تەبلیغ بۆ بایکۆت کە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان گرتویەتیەبەر [گەرچی ناوەڕۆکی تەبلیغەکە دژی دەسەڵاتی گەندەڵ و سەکوتگەر و دامەزراوە کارتۆنیەکانیشی لەوانە پەرلەمان، دروستن]، بەڵام ئەوە شێوازی بزوتنەوەی ئانارکیستیە کە بایکۆت پرێنسیپیەتی و هەر لەسەرەتاوە و بەبێ دوودڵی وە ڕاستگۆ لەگەڵ پرێنسیپەکانی خۆیدا ڕەتی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا دەکات. نەك هەڵوێستی حزبێك بێت کە ویستبێت بەشداری بکات و ڕێگری واقعی و عەمەلی لەبەردەمدا بووبێت. کە لەو حاڵەتەدا شێوازی تەبلیغەکەی نەك ناوەڕۆکەی جیاواز دەبێت. ئەم شێوازی تەبلیغە لە حاڵەتێکدا هاوئاهەنگ (مونسەجیم) دەبوو کە هەڵوێستی حزب هەر لەسەرەتاوە، بایکۆت بوایە، وەك ئانارکیستەکان. لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە ئەو سیاسەتەی گیرابوەبەر بۆ ڕەخنە لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، تەنها بۆ دەفعی گلەیی بووە، دوای ئەوە حزب چۆتەوە سەر دەقی ئەسڵی خۆی لە تەبلیغ و تەرویجەکەیدا.
بە دڵنیایەوە بایکۆت کردن لەم بارودۆخە سیاسیەی کوردستاندا هەلوێستێکی ڕادیکاڵە بەڵام ڕادیکاڵێکی ناکۆمەڵایەتیە و سەر بە ڕادیکالیزمەی کرێکارانی پێشرەو و سۆشیالیست نیە. واتا لێرەدا لەبەرامبەر کۆمۆنیزمێکی نەك کرێکاری بەڵکو کۆمۆنیزمێکی ئەنارشیست داین، کە هەڵوێستی ئەنارکیزم وەك هەڵوێستی کۆمۆنیزم و وێنەیەکی شێواو لە کۆمۆنیزم نیشان دەدات. مەبەستی ئەم وتارەش لێرەدا جیاکردنەوە و سنور کێشانە لە نێوان دوو هەڵوێستی ڕادیکاڵدا، تابتوانێت کۆمەگ بە بەرچاو ڕونی کادر و هەڵسوڕاوانی کۆمۆنیست بکات و دیالۆگێك لەو نێوەدا بێتە ئاراوە و فکری مارکسیزم گەشە پێبدات لەمڕۆی واقعی کوردستاندا.
ناوەڕۆکی چینایەتی ئەو هەڵوێستە
لەهەر ڕوداوێکی کۆمەڵایەتی سیاسی گەورەدا کە کۆمەڵگە دەرگیری دەبێت، بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان لەهەوڵی قۆستنەوەیدا دەبن بەئاقارێکدا کە لە دوا ئاکامدا خزمەت بە بەرژەوەندیەکانی بزوتنەوەکە بکات. لێڕەوە ئەم پڕۆسەیە، حزب و ڕەوت و هێز و هەڵسوڕاوانی سەر بەو بزوتنەوانە چستوچالاك دەکات. وەیەکێك لەو ڕەوتانەی کە ئاوهەوا و کەشی هەڵبژاردن چستوچالاك و ئەکتیڤی دەکات، وە دەیکاتە بەشێك و جەمسەرێکی تر لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکە کە جەمسەری بایکۆتە، ئەویش ڕەوتی ڕۆشنبیرانی ناڕازیە لە وەزعی مەوجود، وە ئەو شکڵە لە چالاکی پێ دەنوێنێت کە چالاکیەکی کۆمەڵایەتی نیە، بەڵکو چالاکی ئاکیسیۆنیە (ئاکسیۆنەکانی بایکۆت) کە بەهەڵسوڕاوانی سیاسی وەکو ئیشێکی پڕۆفیشناڵ (حرەفی) ئەنجام دەدرێت. ڕادیکالیزمەی ڕۆشنبیران نایەوێت دەستی پیس بێت بەسندوقەکانی دەنگدان.
چینە و توێژە کۆمەڵایەتیە ئەسڵیەکانی کۆمەڵگە، لەجیهانی واقعدا بەئەندازەی ئاگاهی سیاسی و پلەی ڕێکخراوبونیان دەتوانن کارێکی کۆمەڵایەتی سیاسی ئەنجام بدەن. وە ئەو واقعە کۆمەڵایەتیەی کەهەیانە ، حزب و چالاكوانانی سیاسی ناچار دەکات کە کارێکی کۆمەڵایەتی بخەنە دەستوری کاریانەوە. حزب و ڕەوتە سیاسیەکان و هەڵسوڕاوانی سیاسی ئەو بزوتنەوانە ناتوانن نابەرپرسانە لەخۆیانەوە هەنگاوێك بهاوێژن. بەهەمان شێوە ئەو توێژە کۆمەڵایەتیانەی کە پادەرهەوان و قاچیان بەزەوەیەوە نەبەستراوەتەوە، وەك ڕۆشنبیرانی ناڕازی، زەمینەی مادی سەرهەڵدان و گەشەی ئەو ئاکسیۆنیزمەن کە ڕەوت و هەڵسوراوانی سیاسیەکەی دەیگرنەبەر و بەڕۆشنی لەم هەڵبژاردنەدا خۆی دەردەخات. غیابی چالاکیەکی کۆمەڵایەتی سۆشیالیستی لە عەسەبی مەرکەزی ڕێکخراوێکدا، جێگەکەی بەو ئاکسیۆنیزمە پردەبێتەوە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)