گۆڕان هه‌مان که‌ڵچه‌ری ده‌سته‌گه‌ریی و خزمخزمێنه‌ی یه‌کێتی و پارتی له نێو خۆیدا دووپاتده‌کاته‌وه..
Tuesday, 17/11/2009, 12:00
شاراوه نییه ده‌رکه‌وتنی گۆڕان له هه‌ل ومه‌رجێکی وا وابه‌سته‌کراو به دوو بنه‌ماڵه‌ی وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود و جه‌لال ، له پێویستیه هه‌ره له پێشه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واریی بوو.
خه‌ڵکی کوردستان ئومێدێکی گه‌وره‌یان به گۆڕان بوو ، ئه‌و ئومێده زۆر له ئومێدی خه‌ڵکی کوردستان ده‌چوو که له سه‌ره‌تای راپه‌ڕین به پێشمه‌رگه و به‌و حزبانه‌ی هه‌بوو.. ئه‌وێ رۆژێ ئومێدی خه‌ڵکی به هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات و هه‌ردوو بنه‌ماڵه له‌وپه‌ڕیدابوو ،وایان ده‌زانی که ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و حکومه‌ت دورستببێت ، دنیا ده‌بێته شامی شه‌ریف ، ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چوو په‌رله‌مان و حکومه‌ت ئاوابوو ، شه‌ڕێکی گه‌وره نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی لێهاته کایه‌وه ..ئیمرۆ که گۆڕان خه‌ریکه ده‌سه‌ڵات به هه‌ردوو بنه‌ماڵه له‌قده‌کات ، ده‌یه‌وێت به هه‌مان که‌ڵچه‌ری حزبحزبێنه و ده‌سته‌گه‌ری درێژه به ژیانی بدات.
دیاره زاده‌ی ئه‌م وتاره ، ده‌رهاوێشته‌ی ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ی گۆڕانه ده‌رهه‌ق به دانانی لیستی پاڵێوراوانی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراقی.. زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان له هه‌ولێر و سلێمانی ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که ناوی پاڵیوراوه‌کان بۆ ئه‌ندامیتی په‌رله‌مانی عێراقی به‌شێکی زۆریان له‌سه‌ر بناخه‌ی مه‌حسوبییه‌ت و خزمخزمێنه دانراوه و هه‌مان نه‌ریتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه له نێو گۆڕانیشدا دووپات ده‌بێته‌وه.
له ته‌جره‌به‌ی پێشودا ، هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25/7 هه‌مان که‌ڵچه‌ر له دانانی پاڵیوراوه‌کان بۆ لیستی گۆڕان به زه‌قی دیاربوو ، به‌ڵام به‌هۆی حه‌ماسی جه‌ماوه‌ر بۆ ئه‌و ته‌جره‌به تازه‌یه ، خه‌ڵکی نه پڕژایه سه‌ر ده‌ستنیشانکردنی ئه‌و ئاکاره.
هه‌ر بۆ نموونه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له سلێمانی و هه‌ولێر پاڵێوران و دواتر بوون به ئه‌ندام په‌رله‌مانی کوردستان خه‌ڵکی ده‌رچووی نێو یه‌کێتی بوون ، به مانایه‌کی دیکه دووباره ده‌سته‌گه‌ری له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی گۆڕانخوازانی سه‌ربه‌خۆ له نێو گۆڕاندا دووباره بۆوه ، بۆ ئه‌مجاره‌ش به هه‌مان شێوه هه‌موو یا زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی که پاڵێوراون له لایه‌ن ده‌سترۆیشتوان ده‌ستنیشانکراون و بێ گوێدانه که‌فائه‌ت و لێوه‌شاوه‌یی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی دانراون.
ئیمه بۆ خۆمان زۆرمان گله‌یی له دکتۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین کرد ، کاتێ به‌و هه‌موو ره‌خنه‌یه‌وه که له‌ده‌سه‌ڵاتی ده‌گرت ، خۆی بوو به به‌شێک له‌ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ.. به هه‌مان شێوه ئیمڕۆ ده‌بینرێت که ئه‌و که‌سانه‌ی که دژی ده‌سه‌ڵات و پۆست وه‌رگرتن بوون به هه‌ڵه‌داوان له ئه‌وروپاوه و له نێوخۆی وڵات له ماراسۆندان بۆ وه‌رگرتنی پۆست و ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی عێراقی. ره‌نگه ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته میراتێکی له هه‌ستونه‌ست دانه‌بڕاوی خه‌ڵکی په‌روه‌رده‌ی نێو یه‌کێتی نیشتمانی بێت و ئاوا به هاسانی لێیدانابڕێن ، به‌ڵام خۆ ده‌بێ هه‌موو کارێک به ئه‌نجامه‌که‌ی بپێورێت و حساب بۆ پێودانگه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بکرێت. ئه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنی پاڵێوراوان پیاده‌ی ده‌کات جگه له سیاسه‌تی ته‌نگی حیزبایه‌تی و ده‌سته‌گه‌ریی هیچی دیکه نییه ، بۆیه نابێت سه‌رکه‌وتنه‌کانی 25/7 ئیمساڵ بۆ 2010 ش کۆپی بکرێت به‌ڵکو ، خه‌ڵکی ئه‌مجاره زۆر به ژیرانه‌تر ته‌عامول له گه‌ڵ لیست و پاڵێوراوه‌کان ده‌کات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست