کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵه‌بجه‌ ئێمه‌ی‌ به‌دونیا ناساند

Monday, 22/06/2009, 12:00


د. که‌مال میراوده‌لیی: به‌ڵام ده‌سه‌ڵات هیچی بۆ نه‌کردووه‌

د. كه‌مال میراوده‌لی پاڵێوراو بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌سه‌ردانێكیدا بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاند"هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ تووشی شۆكی كردم، چونكه‌ دونیای به‌ئێمه‌ ناساند، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات هیچیی بۆ نه‌كردووه‌".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ د. كه‌مال میراوده‌لی‌ نووسه‌ر‌و مامۆستای زانكۆ، كه‌هاوكات خۆی پاڵاوتووه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، سه‌ردانی‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات‌و له‌و شاره‌شدا كۆڕێكی سازكرد.

له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی‌ هاوڵاتی‌ كه‌مال میراوده‌لی رایگه‌یاند"هه‌ڵه‌بجه‌ ئێمه‌ی‌ به‌دونیا ناساند، به‌لاَم حه‌یف كه‌هاتم هه‌ڵه‌بجه‌ تووشی‌ شۆكی‌ كردم، به‌وه‌ی‌ ده‌سه‌لاَت هیچی‌ بۆ ئه‌م شاره‌ نه‌كردووه‌".

سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌مال میراوده‌لی وتی‌"ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ گۆڕانی‌ جدی‌ ده‌كات، چونكه‌ كۆمه‌ڵێك كیانی‌ سیاسی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ دوو حیزبه‌كه‌وه‌ هه‌ن".

هه‌روه‌ها وتی‌"ئه‌گه‌ر من هه‌ڵبژێردرام كاری‌ یه‌كه‌مم دانانی‌ ده‌ستووری‌ نوێی هه‌رێم‌و گرنگیدان به‌ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانه‌، چونكه‌ ده‌بێت یاسایه‌ك هه‌بێت بۆ كاره‌كانی‌ حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان، تائێستاش به‌فعلی‌ ئه‌م شتانه‌ نین".

یادگار ره‌ووف ـ هه‌ڵه‌ بجه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە