لەسەدا 66 خەڵکى خانەقین لەگەڵ گۆرینى قائیمقامى شارەکەیانن
Tuesday, 17/01/2012, 12:00
ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى راپرسیەکیان ئەنجامداوە لەشارى خانەقین کە 2000 فۆرمى لە خۆى گرتووە چەند پرسیار ئاراستەى هاووڵاتیان کراوە بۆ ئەوەى ئیش وکارەکانى قائیمقامى شارەکە هەڵسەنگینن. لەو راپرسیەدا کە چوار پرسیارى لە خۆ گرتووە هاتووە ئەداوى کارکردنى قائیمقامى قەزایى خانەقین چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟ لەسەدا 23 بە باشە ولەسەدا 16 مام ناوەند و لە سەدا 50 بە خراپە و لەسەدا 7 نازانم و لە سەدا 4 فۆرمەکە سپیە، هەروەها لەپرسیارێکى تردا هاتووە ئایا قائیمقامى قەزایى خانەقین توانیویەتى چاودێرێکى کارا بێت بەسەر فەرمانگە ئیدارییەکانى خانەقینەوە؟ لەسەدا 23 بەلێ و لەسەدا 57 نەخێر و لەسەدا 15 نازانم ولەسەدا 5 سپیە، هەروەها لەپرسیارى سێ یەمدا هاتووە ئایا وەڵامى قائیمقامى قەزایى خانەقین چۆنە لەگەڵ چارەسەکردنى کێشەکانى خەڵکدا؟ لەسەدا 21 بەباشەیە و لەسەدا 31 دەڵێن بەپێ پێویست نیە و لەسەدا 34 خراپە و لەسەدا 10 نازانم و لەسدا 4 سپیە، لەپرسیارى چوارەم وکۆتاى راپرسیەکەدا دەڵێن ئایا پێت باشە قائیمقامى شارەکەت بگۆڕدرێت یان بمێنێتەوە لە پۆستەکەى؟ لەسەدا 2- دەڵێن بابمێنێتەوە ولەسەدا 66 دەڵێن بگۆرَێت ولەسەدا 10 نازانم وەڵامى داوەتەوە ولەسەدا 4 سپیە هەروەها لەو راپرسیەدا 1431 کەس لە ڕەگەزى نێر بەشداریکردوە لەگەڵ 569 کەس لە ڕەگەزى مێ ، لە راپرسیەکەدا ئەم توێژانەىخوارەوە بەشداریانکردووە کاسب 1043 کەس و کرێکار 112 کەس و ژنى ماڵەوە 312 کەس و رۆژنامەنوس 28 کەس و خوێندکار 219 کەس و مامۆستا 134 کەس و دکتۆر 10 کەس و پارێزەر 3 کەس وئەندازیار 5 کەس و کارى ڕێکخراوەیى 14 کەس و فەرمانبەر 120 کەس بەشداریانکردووە لەراپرسیەکەدا هەروەها ئاستى تەمەنى بەشداربووان بەم شێوەیە بووە 583 کەس تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 30 ساڵیدا بووە 817 کەسیش تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 50 ساڵیدا بووە و 500 کەسیش تەمەنیان لە نێوان 50 بۆ 80 ساڵى بووە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست