نه‌فره‌ت له جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌ربه‌رزی بۆ ئه‌وانه‌ی خه‌ون به کوردستانێکی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆوه ده‌بینن!
Wednesday, 18/03/2009, 12:00
1817 بینراوە
وا جارێکی تریش وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی جه‌لال تاڵه‌بانی، سکرتێری گشتیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان‌و سه‌رکۆماری عێراق، بۆ ڕازیکردنی دڵی برا تورکه گه‌وره‌کانی شه‌کرێکی تری شکاند. ئه‌م شه‌کرشکاندنه‌ی تاڵه‌بانی نه بۆ یه‌که‌مین جاره‌و نه بۆ دواهه‌مین جاریشه. تا تاڵه‌بانی له ژیاندا بمێنێ به‌رده‌وام له‌و جۆره فه‌لسه‌فانه‌مان به ته‌شت‌و به خه‌روار بۆ هه‌ڵده‌ڕێژێ، به تایبه‌تیش کاتێ به خۆشحاڵییه‌وه ڕێی ده‌که‌وێته ناو ده‌وڵه‌ته‌کانی تورکیا، ئێران، سوریا،...، هتد ئیتر له خۆشیان چ قسێکی به خه‌یاڵ‌و به ده‌مدا بێ که دڵی دوژمنانی کورد خۆش بکا ده‌یکات‌و گوێش به ئاکامه خراپه‌که‌نی قسه‌کانی نادا، ئه‌مه‌یه جه‌وهه‌ری تاڵه‌بانی، خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک مابێ تا ئێستا له که‌سایه‌تی تاڵه‌بانی تێنه‌گه‌یشتبێ وا چاکه به خۆی‌و بۆچوونه‌کانی دا بچێته‌وه.
جه‌لال تاڵه‌بانی له دیدارێکیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی حورییه‌ت ده‌یلی نیوزHurriyet Daily News هه‌روه‌ها له میانی چاوپێکه‌وتنێکیشیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی تورکیا له ڕۆژی 16/03/2009 (ساڵیادی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی عێراقه‌وه) دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کو‌ردی به خه‌ونێکی شاعیرانه داده‌نێ! من ئه‌و قسانه‌ی تاڵه‌بانیم لا سه‌یر نییه، چونکه ئه‌گه‌ر کورد به هیوای ئه‌و بێ نه‌ک هه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کو‌ردی خه‌ونێکی شاعیرانه‌یه، به‌ڵکو به ده‌ستهێنانی که‌مترین ده‌سکه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی له خه‌یاڵ زیاتر شتیکی تر نابێ. ئه‌ی ئه‌وه نییه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا خه‌ڵکی کوردستان له هه‌موو خۆشیه‌ک بێبه‌رین‌و ساده‌ترین خزمه‌تگو‌زارییان نییه.
جه‌لال تاڵه‌بانی که بۆته ڕه‌مزی نووشستی بۆ کورد، بۆته ره‌مزی شووره‌یی به ناوچه‌وانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه، بۆته ڕه‌مزی گه‌نده‌ڵی‌و نه‌هامه‌تی بۆ کورد، بۆته ڕه‌مزی درۆزنی‌و دووڕوویی، بۆته ڕه‌مزی شه‌ڕی کوردکوژی‌و براکوژی، بۆته ڕه‌مزی سه‌رشۆڕکرن بۆ دوژمنانی کورد، بۆته ڕه‌مزی جاشایه‌تی‌و ته‌سلیم بوون به داگیرکه‌ران، بۆته ڕه‌مزی گاڵته‌جاڕی، بۆته ڕه‌مزی چه‌نه‌بازی‌و هه‌ڵه‌وه‌ڕی، تاڵه‌بانییه‌ک که بۆته ڕه‌مزی هه‌موو شتێکی خراپ‌و به‌دناو نه به قسه‌و نه به کرده‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لی ناکرێ ڕۆژێک له ڕۆژان خێرێکی بۆ کورد تێدابێ، نه‌ک ئه‌وه به‌ڵکو هه‌میشه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌کرێ که نه‌ته‌وه‌که‌مان دووچاری مه‌ینه‌تی. چه‌رمه‌سه‌ریی‌و قوڕبه‌سه‌ری زیاتر بکا.
وا دیاره جه‌لال تاڵه‌بانی له‌به‌ر لووتی خۆی زیاتر شتێکی تر نابینێ. هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م بیست ساڵه‌ی دواییداو به تایبه‌تیش دوای ڕوخانی سۆڤێت‌و کامپی ڕۆژهه‌ڵات دنیا دروستبوونی زیاتر له (30) سی ده‌وڵه‌تی تازه‌ی به خۆوه بینیوه‌و هیشتاش جه‌نگی جیهانی ڕووی نه‌داوه! ئه‌و گه‌لانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌ربه‌خۆییان به ده‌ست هێناوه که‌مترین قوربانییان داوه‌و له که‌مترین کاتیش‌دا سه‌ربه‌خۆییه‌که‌یان وه‌رگرتووه، ده‌زانی بۆ؟ چونکه سه‌رکرده‌ی قاره‌مان‌و له خۆبردوویان هه‌بووه، چونکه سه‌رکرده‌ی بیرتیژیان هه‌بووه که له جیاتی ئه‌وه‌ی بیر له بنه‌ماڵه‌و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان بکه‌نه‌وه، بیریان له سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌کانیان کردۆته‌وه. چونکه سه‌رکرده‌ی ئه‌و گه‌لانه ئه‌و ده‌رفه‌ته مێژووییانه‌ی که بۆ گه‌له‌کانیان هه‌ڵکه‌وت سوودیان لێوه‌رگرت‌و به هه‌ده‌ریان نه‌دا. که‌چی تاڵه‌بانی به درێژایی ماوه‌ی ژیانی تا‌که ده‌سکه‌وتێکی بۆ کورد، جگه له مه‌ینه‌تی، به‌ده‌ست نه‌هێناوه. ئه‌و ده‌رفه‌ته زێڕینه‌ش که له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه بۆ کورد هاته پێش له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی دا به جووته شه‌قێکیان تێهه‌ڵداو تا ئێستاش نه‌یانتوانیوه‌و نه‌شیانویستووه کێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌کانی هه‌رێم‌و به‌غدا چاره‌سه‌ر بکه‌ن. ئێستا ده‌بێ کورد خۆزگه بخوازێ به‌سه‌رده‌می به‌عس هه‌ر نه‌بێ ئه‌و کاته یاسایه‌ک هه‌بوو، که‌چی له سای ئه‌و جووته سه‌رکرده فاشله دا خه‌ڵکی کوردستان له ژێر یاسای جه‌نگه‌ڵدا ژیانی ده‌باته سه‌ر. ئه‌و که‌مه ده‌سکه‌وتانه‌ش که به خوێنی هه‌زاران شه‌هیدو به فرمێسکی ده‌یان هه‌زار که‌س، به ماڵوێرانی‌و کاولکرانی ووڵاته‌که‌مان هاتۆته دی ئه‌وا له ژێر سایه‌ی ئه‌و سه‌رکرده خائین‌و خۆفرۆشانه‌دا که‌وتۆته ناو گه‌رووی ئه‌ژدیهاوه‌و گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له سه‌ره.
شه‌کرشکاندنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی تاڵه‌بانی شعرێکی هه‌ژاری شاعری هێنایه‌وه بیرم که کاتی خۆی له شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا بۆ تاڵه‌بانی نووسیووه که‌وا له خواره‌وه دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه:
ڕێوی پێشه‌نگی جڵه‌ی ووشتر بێ
سه‌یره‌و سه‌مه‌ره بار بگاته جێ
ئێستاش دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له چل ساڵ به سه‌ر ئه‌م شعره‌دا ڕاستیی بۆچوونی شاعر به ئاشکرا ده‌بینرێ. بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان به یه‌که‌وه ده‌میان پڕ بکه‌ن له تف‌و بیکه‌ن به ده‌موچاوی تاڵه‌بانیدا هێشتا هیچیان نه‌کردووه. ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان به‌یه‌که‌وه بیخه‌نه ژێر قۆنده‌ره‌کانیانه‌وه هێشتا تۆڵه‌ی خۆیان لێ نه‌کردۆته‌وه. تاڵه‌بانی ئه‌وه‌نده بۆگه‌نه ئه‌گه‌ر بیخه‌نه گوواوێکی به‌رینتر له ده‌ریاچه‌ی دووکان ئه‌وا ئه‌و گوواوه‌که بۆگه‌نتر ده‌کا. من خۆزگه‌ی ئه‌و ڕۆژه ده‌خوازم که چاره‌نووسی تاڵه‌بانی‌و بنه‌ماڵه‌که‌ی له چاره‌نووسی سه‌ددام‌و بنه‌ماڵه‌که‌ی باشتر نه‌بێ. زۆر دڵم ڕوونه به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به زیندوویش خه‌ڵک نه‌توانێ دادگایی بکا ئه‌وا به مردووییش ده‌بێ ده‌گایی بکرێ‌و قه‌بره‌که‌شی له شوێنێک دابنرێ که هه‌موو ڕۆژێک خه‌ڵکی کوردستان تفی لێ بکه‌ن‌و به‌ردارانی بکه‌ن. چاره‌نووسی خائینانی گه‌ل ده‌بێ وابێ. به هیوای ئه‌و ڕۆژه.
تێبینی: ئایدیای ناونیشانی ئه‌م نووسینه له په‌یامێکی گۆڤاری کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستانه‌وه وه‌گیراوه که له یه‌کێ له ژماره‌کانی هاوینی 1985 دا دوای ته‌سلیم بوونه‌وه‌ی به کۆمه‌ڵی پێشمه‌رگه نووسراوه: نه‌فره‌ت له‌وانه‌ی ته‌سلیم ئه‌بنه‌وه، سه‌ربه‌رزی بۆ ئه‌وانه‌ی نابه‌زن.