کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رۆژنامەى فاینانشال تایمزى بەریتانى، گەندەلى هەردوو بنەماڵەى بەرزانى وتاڵەبانى ئاشکرادەکات

Sunday, 01/02/2009, 12:00


له‌ڕاپۆرتێکدا کەڕۆژنامەى فاینانشال تایمز بلاوى کردۆتەوە و لەلایەن ئانا فیلد نوسەرى ڕۆژنامەکەوە ئامادەکراوە. ئەو ڕاستیە ئاشکرادەکات کە هەردوو بنەماڵەى بەرزانى و تاڵەبانى دەستیان گرتووە بەسەر سامان و دەسەلاتى هەرێمى کوردستاندا. ڕۆژنامەکە لەزمانى گەورە بەرپرسیارانى ئەمریکایىیەوە ئەوەى ئاشکرا کردووە کە جەلال تاڵەبانى و مەسعود بەرزانى بەهۆى سەرۆکایەتى پارتەکانیانەوە تەواوى دەسەلاتى سیاسى و بزوتنەوەى سەرمایەو بازارى کوردستانیان بۆخۆیان و دەست وپیوەندەکانیان قورغ کردووە ولەولاشەوە برەویان بەگەندەڵى و فەسادى ئیدارى و مالى داوە، بەڕادەیەک کە ڕاپۆرتگرەکەى فاینانشال تایمز ئاماژە بەوە دەکات کەئەم باروۆدخە بۆتە مایەى نەمانى باوەڕ لەنیوان حکومەتى هەرێم و هەردوو پارتى دەسەلاتدار لەلایەک و جەماوەرى خەڵک لەلایەکىترەوە. بەڕادەى ئەوەى کەکاربەدەستانى بەغداد وابیربکەنەوە کەئەم نمونەیە نەگوێزریتەوە بۆ ناوچەکانى خواروو ناوه‌راست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە