ئه‌گه‌روابڕوات مۆمی گۆران ئه‌کوژێته‌وه
Sunday, 04/04/2010, 12:00
به‌داخه‌وه‌وبه سه‌ر سامیه‌کی زۆره‌وه ئه‌م هه‌واله‌م خوینده‌وه ،بۆیه ئه‌لیم جێگه‌ی داخه که گۆڕانیش که‌وته خیانه‌تی نیشتیمانی وکڵاو له‌سه‌ر نانی ئه‌و خه‌لکانه‌ی که ده‌نگیان پیی دا،
چونکه گۆڕان هه‌ر وه‌ک له پێش هه‌لبژاردن سه‌رنجی خه‌ڵکی به‌وه رائه‌کیشا که مام جه‌لال چه‌ندساله سه‌رۆک کۆماره به‌ڵام هیچی بۆکورد نه‌کردوه به‌ڵکو زه‌ره‌ری پێگه‌یاندوه که‌وابیت مام جه‌لال خیانه‌تی به کورد کردوه به هه‌موو ماناکانیه‌وه.
من ئه‌م بڕیاره‌ی گۆڕان یش به خیانه‌تی نشتیمانی ئه‌زانم چونکه که‌سیک چه‌ند ساڵه له‌م پۆسته کار ئه‌کات تائیسته به‌هیچ جۆریک له جۆره‌کان قازانجی به‌گه‌له‌که‌ی نه‌گه‌یاندوه ئه‌ی ئه‌م خیانه‌ت نه‌بیت ئه‌بیت چیبیت که گۆڕان یش هاتوه وه‌کو ئه‌وان بریاری ئه‌مه ئه‌دات که خیانه‌ت چوار ساڵی تر درێژه‌ی پیبدرێت .زۆر به‌داخه‌وه بۆ ئه‌م گۆڕانه‌ی هه‌ڵگری ئاوات و هیوای ئه‌م گه‌له بوو که چه‌ندین ساله فێڵی لێ ئه‌کرێت و ماڵی ئه‌خورێت ئه‌وا گۆڕان یش به‌ناوێکی تر و جۆرێکی تر خۆیی خسته پاڵ ئه‌وانه‌ی که چه‌ندین پاروو له‌قووڕگی خه‌ڵک ده‌ر ئه‌هێنن.
گۆڕان باسی له‌وه ئه‌کرد که سه‌ره‌کانی کورد ئه‌بیت شه‌فاف بن شت له خه‌ڵک نه‌شارنه‌وه ڕایی خه‌ڵک له شته مه‌سیڕیه‌کان وه‌ربگیرێت ،من ئه‌م پرسیاره ڕووبه‌روی کاک شۆڕش حاجی ئه‌که‌مه‌وه ،ئایه جه‌نابتان هاتن پیش ئه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره بده‌یت شه‌فافانه پرس به‌ئه‌م خه‌ڵکه بکه‌یت که ده‌نگی پیدایت ،یا ئه‌وان ده‌نگیان پیدایت و ته‌واو بوو ئیتر هه‌رچی ئیوه‌ی هه‌ڵبژێردراو بیکه‌ن و بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن چاکه‌که‌ی ببێت به‌میژوو بۆ خۆتان، به‌ڵام بڕیاره هه‌ڵه‌کان میلله‌ت ئه‌نجامه خراپه‌که‌ی بچیژێت وتاوان باری بکه‌ن به‌وه‌ی که هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌لێک گه‌وره‌یان کردوه که ده‌نگیان به تۆ‌و هاوڕێکانی تۆ داوه.
زۆر سه‌یره چونکه وابزانم بیروو بۆ چونی من و زۆربه‌ی کورد ئه‌وه بوو که گۆڕان ستراتیژیه‌تی کارکردنی ئه‌وه‌یه که ئیتر ڕێگه‌گیر ئه‌بێت له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵکی کورد و رێگه‌نادات هیچی تر سووکایه‌تی به‌م گه‌له بێکه‌سه‌بکرێت که‌چی له‌یه‌که‌م دانوستان دا بو به به‌شداربوو له به‌رده‌وام بوونی خیانه‌ت و ته‌وافووق له به‌رژه‌وه‌ندی چه‌نکه‌سانێک نه‌ک وه‌کو کورد و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کورد ،مێژوو دووباره ئه‌بێته‌وه خیانه‌ت و گاڵته‌کردن به‌هه‌ستی نه‌ته‌وه په‌رستی هه‌ژارانی کورد به‌رده‌وامه به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان به‌شێوه‌یه‌کی مۆدێرن له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وانه‌ی که چه‌ندین ساڵی ته‌مه‌نیان له پێشکه‌وتوو ترین ووڵاتانی ئه‌وروپا به‌سه‌ر بردوه.
له‌هه‌موو سه‌یر تر ئه‌وه‌یه گۆڕانیش هاتووه به‌وه پاساو بۆ ئه‌م به‌شداربون له‌م خیانه‌ته دێنێته‌وه که داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی نانی نان بڕاوانی کردۆته‌وه ، من ئه‌م پرسیاره ئه‌که‌م ئایه گه‌ڕانه‌وه‌ی نانی چه‌ند سه‌د که‌سێک له‌وه باشتره که ڕێگه بدرێت که‌سێک نوێنه‌ری گه‌له‌که‌م گه‌وره‌ترین پۆست به‌کار بێنێت بۆ گێرانه‌وه‌ی نوکته‌ی خۆش بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک پێی پێبکه‌نێت و پۆسته‌که‌ی به‌کاربێنێت بۆ سووکایه‌تی کردن به‌خوێنی شه‌هیدان ، ئه‌و شه‌هیدانه‌ی که‌گیانیان له‌پێناوی سه‌ربه‌خۆیی نیشتیمان دانا که‌چی ئه‌و بڵێت درووست بوونی ووڵاتی کورد خه‌ونی شاعرانه.
له‌کۆتایی دا هیوادارم من هه‌ڵه‌بم له ڕاووبۆچونه‌کانم به‌ڵام ئه‌مه هه‌ر ئه‌مینیته‌وه که ئیوه ئه‌زانن سه‌رکرده‌یه‌ک خیانه‌تی به کورد کردوه به‌ڵام هاتوون هه‌ر به‌ناوی ئه‌م گه‌له‌ی که خیانه‌تی لێکردوه ئه‌یکه‌نه‌وه به نوینه‌ری ئه‌م گه‌له‌ی که خیانه‌تی لێکردوه.........
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست