کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆمەڵەی خوێندكاران هەمیشە دوبارە بوونەوەی بێ زەوقی ....

Sunday, 01/03/2009, 12:00


كۆمەڵەی خوێندكاران یەكێكە لەو كۆمەڵانەی لە كوردستاندا دامەزراوە لە سەرەتای دروست بونییەوە چەند خوێندكارێكی لێهاتوو خزمەتیان كردووە ، وە پاشكۆی (یەكێتی نیشتمانی كوردستانە) ، كۆمەڵە ساڵانە هەڵدەستێ بە كردنی چەند چالاكی و فیستیڤاڵێك كە بریتییە لەمانە : شانۆگەری دوبارە و دوبارە لە لایەن چەند كەسێكی نا ئەكادیمییەوە ، گۆرانییەكی دوبارە بە موزیكێكی سەقەتەوە ، دوور لە داهێنان ، هەڵپەڕكێ ، نمایشی جل و بەرگی كوردی ، ئەمانەش شتێكی كەم نین ، كەسیش بە كەمی نازانێ گەر لە كاتی خۆیدا و بە گونجاوی پێشكەش بكرێت ، بەڵام ئەوەندە شتێكی گرنگیش نین كە فیستیڤاڵێك بودجەیەكی بۆ دا بنێت ئەم شتانەی تیادا پێشكەش بكەی لەم سەدەی بیست و یەكە دا بیكەیتە سومبولی فیستیڤاڵ و كۆمەڵەكە بەڵكو چەند لایەنێكی دیكە هەیە كە دەتوانێت بیخەیتە ناو چوار چێوەی فیستیڤاڵەوە كە بریتیە لەمانە : پڕۆژەیەكی زانستی ، لێكۆڵینەوەیەكی ئەدەبی ، لایەنی هۆشیار كردنەوە لە هەر بوارێكدا بێت ، یاخود دەبێت پڕۆژەیەك پێشكەش بكەن و ڕوونی بكەنەوە كە دژی گەندەڵی بێت بەرنامەی چاكسازی بدەنە حكومەت و حیزب .... بۆ بەدەستهێنانی كۆمەڵگایەكی مەدەنی سۆسیالی و بە موئەسەسە كردنی حكومەت ، حیزب ، ئەمانە پێویستن بۆ كۆمەڵگای كوردی ، چونكە كێشەیەكن دەستیان لە بینەقاقای هەموو تاكێكی ئەم كۆمەڵگایەدایە .
ئەو چالاكی و فیستیڤاڵانەی كردوتانە بەتایبەتی فیستیڤاڵی 5\2\2009 كە مەبەست لێی كۆكردنەوەی توانای گەنجان بوو چ ئامانج و مەبەستێكی هەبوو ؟ یاخود چیتان بەخشی بەو چینە ڕۆشنبیرەی كەئامەدەبوون؟من وەكو ئەندامێكى دڵسۆزى كۆمەڵەى خوێندكاران پێتان دەڵًێم لەبرى ئەوەى ئەم جۆرە فیستیڤاڵانە رشێك بخەن،ڕۆژتامەیەكتان هەیە بەناوى (گۆران)گۆڕان كارى تیادا بكەن بەهێزى بكەن وچونكە زمان حاڵى كۆمەڵەكەیە هەندێ جار ناوى ناوى ڕۆژنامە جێگاى ناوى كۆمەڵكە یاخود حیزب دەگرێتەوە ئەوەندە بەهێزو كارى گەرە بۆ نمونە(پارتى شۆڕش) كە لە بنەڕەتدا ناوى حیزبى (شیوعى بوولەكوردستانى عێراق) بڵاو كراوەكەیان ناوى شۆڕش بوو بەڵام بەهۆى كارى گەرى ڕۆژنامەكەوە بەوە ناوبانگى دەر كرد، بەڵام ڕۆژنامەكى خوێندكاران نەك هەرناوى نیە بەڵكو كەس نازانى كەى چۆن دەردەچێت .......پاش دەرچونیشى (30%)بەتازەى لە بیناى كۆمەڵەدا زەرد هەڵ دەگەڕێ و كۆن دەبێت.ئایا بەرپرسانى كۆمەڵەو سكرتاریەت ئاگادارى ئەم حاڵەى كۆمەڵەن ! بێگومان بەڵێ چونكە لەهەموو چالاكییە كەم وكورتەكانى كۆمەڵدا بەشداربون.........ئەى بۆ قسەیان نەكرد؟ لەبەر ئەوى كۆمەڵەو سكرتاریەتەكەى كەسى گەندەڵ و نامەسئولى دەوێ كەسى زیرەك و ڕاستگۆیان ناوێت كەسێكیان ناوێ دەست ڕابكێشى بۆ گەندەڵى و لاوازییەكان .
لایەنگرانى كۆمە لە ئێستادا زۆر بەرەو لاوازى دەچێ ئەوى ئینكاریشى لێبكات بائەندام بوون چالاكییەكانى ساڵانى پێشوو بەراورد بكات بەرامبەر ئەم 2 تا 3 ساڵەى كۆتاى ،ئەم پڕۆژە چاك سازییەى كەئێستا باسى لێدەكرێ تروسكاییەك بدات لەم كۆمەڵەیەمان چونكە ئەمانە ڕاستەوخۆ لەناو خەڵك دان، خەڵك لەمانەوە سەیرى یەكێتى نیشتمانى دەكات .........

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە