بانیكەودووهەوا لە بابەتێكى هەفتە نامەى رووداو لە سەر بانكى فیدرال
Monday, 27/12/2010, 12:00
خوزگە لەم كوردستانەى خۆمان زەمانەتیك هەبوایە بۆ ئەوەى بمتوانى بوایە بەراشكاوى لە بەردەم دادگا یا خود هەرلایەنیك بێت هەندى راستیم خستبایە روو , بەلام چى بكەم هەر بەم نوسینەش كەسانیك دەخەمە ناو كَیشە بەلام ئەوەى دەبى بلیم جگە لە راستى هیچى تر نیە ,من ماوەى چەند سالێكە لەو بانكە دەوام دەكەم و خزمى هیچ كەسیك نیم تا بابەتەكە بە لاى دابشكینمەوە , لەم ماوەیە كیشەیەك لە بانكەكەمان دروست بوو كە گشت لایەكمان بە ترسەوە تەماشاى دەكەین و منیش تاكو ئیستا گومانم هەیە نەكا ئیمەش یاخود كەسیكى تریش لەم بابەتە وەربدرین بەلام راستى ئەگەر بزانى زۆر ناخوشە بەلاى هەندیك , من لەماوەى ئەو سالانەى كە لەم بانكە دا كارم كردووە شتم بینیوە بەلام لەم جورەیان نەبووە , بۆ نمونە ملیونیك تا چەند ملیونیك لە لایەن هەندیك لە خەزنەدارەكان دەشاردرایەوە بەلام زوو چارەسەر دەكرا و اجراوتى ئیدارى دەكرا بەلام ئەوەى ئیستا زانیومە هیچ كاتیك ناچیتە عقل كە پارە گورابیت تاكو لە كاتى دابەش كردنى مووچەى فەرمانبەرانى حكومەت (لە جیاتى 25000 دینارى 10000 هەزارى) بدریت بە دامودەزگاى حكومى هەتا ژمیریارى نەژمیریت , هیچ سابیقەیەك لەو جورە نەبووە .ئەوەى ئاگادارم بەریوەبەرى پیشووى بانك كەسێكى زۆر توند و رەزیل بوو ممكن نەبوو بتوانریت شت بە ئاسانى بداتە كەسیك یا خود هاوكارى بكات , سێ مانگ بەر لە ئیستا گواسترایەوە دلم خوش بوو كە ئەم بەڕێوەبەڕە نەما و یەكێكى تر هات . پاش ئەوەى دەوروتەسلیم كرا بەڕێوەبەڕى نۆى لەگەل لێژنەكە چوونە ناو قاسەكانى پارە و گشت پارەكانیان هەژمار كرد و تەسلیم بە بەڕێوەبەڕى بانكى نۆى كرا , هەر چەندە خۆى ئامادە نەبوو لە دەرەوەى ولات بوو بۆ چارەسەرى پزیشكى , كە گەرایەوە گواسترابووە بۆ بانكێكى تر بە ناوى حەمرین , پاش ماوەیك مانگێكى نەخایند بەریوەبەریەكى نۆى هاتە بانكەكەمان , ئەویش بە هەمان شیوە دەوروتەسلیمى خۆى كرد , پارەكانى قاسە هەژمار كران و كەلوپەلى بانكى وەرگرت . بە هاتنى ئەم دوو بەڕێوەبەڕە نویە جموجولیكى زۆر لە بانكەكەمان دروست بوو بە تایبەتى لە كاتى ئەم بەڕێوەبەڕى نویەدا , كە كارمەندەكان (مكافئەى) باش باش وەردەگرن , دواى دەوامى ئاسائى زۆر جار دەمانەوە پاداشتى باشیان وەردەگرت كە هیچ كاتیك هیچ بانكیك ئەمەى بە خویەوە نەبینیوە و رۆژانە خەلكى یەكجار زۆر بە برەپارەى زۆر دینە بانك پارەیكى زۆر دەهینن و پارەیەكى زۆر دەبردریت كە لە لاى خزنەدارەكان ئاشكرایە زۆر جار پێان ناژمیردریت , هەروەها كەسێك كە ناوىناهێنم لە بۆرسە روژانە زیاتر لە (10) ملیار دینارى دەهینا.ئەم كیشە لیرە سەرى هەلداوە كە ئەم برە پارەیە لە لایەن ئەم كەسەوە لە بورسەوە دێتە ناو بانك كە پارەیەكى زۆر هەمووى بە فەردە دیت كە هاوبەشە لە سوودى لە گەل بەڕێوەبەڕىبانكى هەرێم وبەرێوەبەرى نوێ وە لەگەل ئەم باسە تاكوئیستاش نەگەراوەتەوە بۆبانك مامەلە گەرموو گورەكەوەستاوە , وەك ئاشكرایە بەڕێوەبەڕى نۆى لە بانكى پیشووى خۆى هەمان كیشەى دیارنەمانى پارەى هەبوو , كە برى 87 دەفتەرى دولارى ئەمریكى وون بوو لە بانكى (منارە) و وەزارەتى دارایى لێكولینەوى لە كارەكەدا كرد بەلام لە رێگەى بەڕێوەبەڕى بانكى هەریم ئەم بابەتە بى دەنگى كرا و چاوپۆشى لێكراو برى پارەى ونبووە لە وەزارەتى دارایى 37 دەفتەر لێكولینەوەى تیدا كرابوو . دەتوانن بۆ راستى ووتەكانم ئەو لێكولینەوەى وەزارەتى دارایى لەم بابەتەى كردوە داواى زانیارى لێبكەن لە لاى خویان بیدەنگى لێكراوە , و ئەوەى راستیە دەستێكى شاراوە لە ناو ئەم بابەتە هەیە , چونكە پیشتر دەبوایە لێكولینەوەى ئیدارى لەم بابەتە كرابووایە بەلام بى ئەوەى هیچ لێكولینەوەیەك بكریت . ولەم بابەتە كەسانیكى تریش دەستیان هەیە وەك بەریوەبەرى قاسە و هەلگرى كلێلى قاسە و یاڕیدەدەڕى بەڕێوەبەر كە لە سەردەمى هەرسێ بەڕێوەبەڕكە لەم بانكە داماوە لە شوینى خۆى وەك یاڕیدەدەرى بەڕێوەبەڕە كە ئەمانە ئاگادارن چى روودادات لەم بانكە و دەستیان هەیە لە وون بوونى ئەم پارەیە , هاوبەش لەگەل بەڕێوەبەڕى نۆى و ئەوەى لە ژیر پەردەیە . چونكە هینانە دەرەوەى پارە لە ناو خەزینە هیچ كەس بۆى نێە بچیتە ئەو شوینە بە تەنیا مەگەر بەڕێوەبەڕ یاخود یاریدەدەر و هەلگرى كلێلى خەزنەى لە گەل نەبێت وە هیچ ژمیریاریك ناتوانى ریك بكەویت لە سەر دەستكارى كردنى پارە لەگەل هەر كەسیك بیت. وئەم نوسینەى ئەمروى هەفتەنامەى رووداو ئەوەى بۆ روون كردمەوە كە ئەم رووداوە رووداوێكى كۆن نیە بەلكو بەرنامەیەكى دروست كراوە لە سەر دەستى بەریوەبەرى نۆى بانك و یاریدەدەرەكەى لەگەل بەریوەبەرى بانكى ناوەندى هەریمەو چلاو خۆرەكان. وئەگەر ژیانم بپاریزریت و زەمانەتیك هەبى كە تیرور نەكریم یاخود كەس و كارم سوكایەتیان پى نەكریت دەتوانم شتى زیاتر روون بكەمەوە بەلام ناویرم ناسنامەى خوم ئاشكرا بكەم , هەتا ئاگادارم كە هەندیك كەس لاى بەڕێوەبەڕى بانكى هەریم بانگ كراوە كە دەبى شاهێدى بدەن و قسەتان بەم جورە بیت وەزیرى دارایى بەرێز دەتوانى لیژنەیەك بەسەرپەرشتى خودى خۆى پێك بێنیت بۆ راستى روداوەكە زوربەى كارمەندانى ئەم بانكە راستى روداوەكان دەلێن ئەكەر بپارێزرین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست