خەریکە لە تالەبانی رزگارمان دەبێت، قوبادی کوڕی جیگای دەگرێتەوە
Wednesday, 07/05/2014, 12:00
ماوەیەکە قوباد تالەبانی دیتە ناو خەلک و کاری سادە لەشەقام و بازارەکان بۆ فریودانی خەلک ئەنجام دەدا بەتایبەتی لەگەرمەی هەلبژاردن بەدواوە تائیستا بەردەوامە یان ئەوەتا ئیمە تازە دەیبینن . بەڵام ئەو رەفتارەی قوباد جگە لەوەی لای بەشیکی زۆری خوێنەواری کورد جيگای گالتەجاریە هاوکات رزگاریشی ناکات لەوەی کە ناچیتە ناو چوارچیوەی جیایە لەچاوبەرسە تاوانبارەکانی تری یەکیتی و منالەکانی بارزانی . جونکە لەدیکۆر و نمایشکردندا وەک بەرپرسیکی سادە خۆی نمایش دەکات بەلام لەرەفتاری سەرەکیدا
١/ بەهۆی ئەوەی کوری تالەبانیە، کار بۆ سکرتیری گشتی و بەرپرسیارەتیەکی بالا لەناو یەکیتی و حکومەتدا دەکات.
٢/ ئەو ئەگەر میللەتەکەی خۆش دەوێ ، با ئەونمایشانە نەکات ، بەلکو پێمان بلێ بەچ مافێک ئەو پلە بەرزەی لەئەمریکا (بەهیزترین کاندیدی هەرێم لەبەغدا چەند سال لەمەوبەر وەرگرتوە) یان ئەو وەزارەتە نوێیەی بەهەردوو بنەمالە بۆیان لەکوردستان داتاشی ،لەکاتێکدا هیچ پلەیەکی بالای لەناو یەکیتی نیە کەچی وەک بریار بەدەستێکیش رەفتار دەکات؟. یان ئەو ڤیلایە چەند ملیۆن دۆلارەی لەکوێ هیناوە کەبەبەلگەوە لەکوردستان پۆست بلاویکردەوە؟
یان داهاتو سامانی خۆی بۆخەلک ئاشکرا بکات؟
٣/ پارتی لەمیدیاکان رای گەیاند (یەکیتی لەداهاتی نەوت لەرێگای قوباد تالەبانیەوە ئاگادارە) پرسیار ئەوەیە بۆدەبێت قوباد ێکی هەرزەکار لەسەدان ئەندام مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی و بەرپرسی تر ئاگاداری داهاتی نەوت بێ؟ باشە پلەی ئیداری نا وهەرێم هی ئەو گەورەتر و پەیوەسترە یان کۆسرەت رەسول و عماد ئەحمەد !؟
٤/ قوباد کارەکانی نمایشکارانەیە بەو میللەت و گەنجە داماوانە رادەبويرێ . وەک لەو ماوەیە موزایەدەی کرد هەر بەرپرسێکی یەکیتی لەپشت تیرۆری کاوە گەرمیانی بێ دەیگرم ، کەچی سەنگاوی لەبەرچاویتی کەسیش نایگرێ ؟ هەفتە نیە یەکیتی دەیان پێشێلی مافی مرۆڤ و تاوان نەکات بابوير بێ بەفەرمی ئیدانەی حزبەکەی بکات ؟ هەر دوێنی بوو کۆمەلێ کادیری گۆرانیان سوکایەتی پێکردبوو لەتەک ئەوەی هەرەشەی دەست دریژی سیکسیان لیکردبوون ؟ یان خۆی و بنەمالەکەی ئەو هەموو پلە سیاسی و ئیداریە بەرزانەی بەچ مافێک هەیە ؟ چیان لەوسوپایە ماندونەناسەی یەکیتی زیاترە ، برواناکەم ئەو قوبادە بەئاستی منیش لەژیانیدا ناخۆشی و ترسی لەسەر یەکیتی بینیبێ نەوەک ئەو دەیان هەزار کادیر و بنەمالە شەهیدەی کەچی لەپرێکا وا بەرەو شوێن گرەوی تالەبانی هەنگاو بەهەنگاو دەروات
٤/ ئەوکارەی قوباد راستە وەک نمایش کردن جوانە و ئەورپیانەیە بەلام بەرپرسی ئەورپی کەئەوکارانە کە دەکات ، داهاتی گەل بەملیارەها دۆلار نادزێ ، لەپەنای بنەمالەکەی نابێ بەبەرپرس
چونکە ئەوەی داهاتی گەلی دزی سیمای ناپاک لەیەخەی دەدرێ
بەکورتی قوباد و مەسروربارزانی ، هەردوکیان بەهۆی بنەمالەکانیانە کەوتونەتە ناو ئەو میللەتە خیر لەخۆ نەدیوە هەریەکەی بەشێوەیەک تاوان و فریوی دەدا بەلام لەگستیدا هەردوکیان داهات دزن و جومگەیەکن لەتاوانی بنەمالەکانیانن بەرامبەر خەلکی کوردستان
تەنیا ئەوەیە قوباد لەبری تیرۆر و تۆقان زمان و رەفتار شیرینی بەرامبەر خلک بەکار دەهیني
لەکۆتایشدا دەلێین ئیستا ئەو یەکیتیەی بەدەیان هەزار سەهید و زیندانی و قوربانی تەمەنی بەهاری نەوەی دوو دەیەی لەدژایەتی حزبی بنەمالەیی و مالی بارزانی رۆیی وەک هاورییەک گوتەنی دوای ٣٧سال هەست ناکەین یەکیتی زیادە بوو دروست بوو چونکە هەمان کۆپی بنەمالەی بارزانیە تەنیا لەناو و رەنگی حزبەکانیان جیاماون
جونکە دوو بنەمالە و کۆمەلی مەکتەب سیاسی بەخۆیان و بنەمالەکانیان هەموو پێگە گرنگەکانیان داگیرکردوە کەباوکەکەیان دەمرێ وەک میرات ئەولادە نەخوینەوارەکانیان بەشی خۆیان لەحزب و حکومەت وەردەگرن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست