کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆسره‌ت ده‌سه‌ڵاتی سێبه‌ره‌که‌ی به‌رزانی نییه‌

Saturday, 02/02/2013, 12:00






ئه‌وه‌ی ئاشکرایه‌ پارتی یان ڕوونتر وڕاستتر بڵێین بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی حوکمی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌بات. یه‌کێتی
نیشتمانی ئه‌گه‌رچی به‌ ده‌ست وباڵێکی ده‌سه‌ڵات ناسراوه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ باڵه‌ چه‌په‌ بێهێزه‌ کارپێنه‌کردووه‌که‌یه‌. یان باڵه ‌ئیفلیج وسه‌قه‌ته‌که‌یه‌.
یه‌کێتی وه‌کوو پیاوه‌کانی ئاغا له‌ ئاغا خۆی زیاتر سنگ ده‌رده‌په‌ڕێنن. ده‌وری پۆلیس وده‌هۆڵژه‌نی ده‌سه‌ڵاتی پێ سپێڕاوه‌۰
داننانی یه‌کێتی خۆی به‌ پشتگوێخستنی له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ به‌ڵگه‌ن. ڕۆژانه‌ گوێمان له‌ناڕه‌زایی وبۆڵه‌بۆڵی عادل موراد که‌ که‌رکرده‌ ویه‌کێ له‌دامه‌زرێنه‌رانی یه‌کێتییه‌ ئه‌وه‌مان بۆئاشکرا ده‌کات.
هه‌موو که‌س ده‌زانێت به‌رهه‌م چاره‌که‌ ده‌سه‌ڵاتی نێچیری نه‌بوو ئه‌وکاته‌ی سه‌رۆکی حکوومه‌ت بوو.
کۆسره‌ت ره‌سووڵ جێگره‌که‌ی تاڵه‌بانی ده‌سه‌ڵاتی سێبه‌ره‌که‌ی مه‌سعودبه‌رزانی نییه‌. ئه‌وه‌ حه‌قی خۆیانه‌  زۆر که‌س هه‌ن به‌ مرۆڤ ناوده‌برێن به‌ڵام ڕازییه‌ هه‌ر مل که‌چ وبه‌سه‌ڕشۆڕ بژی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی قێزه‌ون  ونائاساییه‌ ده‌هۆڵ ژه‌نی به‌رهه‌م وکۆسره‌ته‌ بۆ بنه‌ماڵه‌۰
پێش مه‌رجی پارتی بۆ چاکسازی به‌شداریکردنی ئۆپۆزسیۆنه‌ له‌ حکومه‌ت، به‌ئه‌مه‌ش منداڵێک مه‌به‌ستی  پارتی تێده‌گات، ئه‌وه‌ش تێئاڵینی هه‌موانه‌ به‌دزی وگه‌نده‌ڵی وکپکردنی ده‌نگی میله‌ته‌.
کۆسره‌ت ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر حکوومه‌ت گه‌نده‌ڵ وبۆگه‌نه‌ وه‌رن باهه‌موومان چاکیبکه‌ین.
شتی گه‌نیو بۆگه‌ن ته‌نها بۆفڕێدان باشه‌ به‌ پۆڵش ناکرێت. به‌ڵام مه‌به‌ستی یه‌کێتی گه‌نده‌ڵکردنی گۆڕانه ‌وهاڕێ بۆخۆپه‌یداکردنه‌.
ئۆپۆزسیۆنیش دانشتووه‌ کات ده‌کوژێت وپێشنیاره‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ تاوتوێ ده‌کات له‌ کاتێدا عیراق ده‌کوڵێت  ومژده‌ی به‌هار له‌ئارادیه‌، له‌ کاتێکدا ده‌بوایه‌ له‌ئێستاوه‌ ئاماده‌کاری بۆ پێشوازی ۱۷ی شوباتی پیرۆز  وبه‌رزڕاگرتنی خوێنی شه‌هیدان وئه‌و یاده‌ به‌هاداره‌ بکردایه‌۰
قه‌در وپایه ‌وبایه‌خ وڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن له‌ ده‌ره‌وه‌ نه‌ک له‌ناو حکوومه‌ته‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە