بۆ زامی تۆ
Thursday, 13/03/2014, 12:00
2131 بینراوە
رۆستەم خـامۆش
هەڵەبجە ئـەی شارەكەم نیشتمانی شەهیدان
جێگەی مەرگی پەپوولەو ،هەواری خەم و گریان
شانزەی سێ بوو داباری بۆنـی سیـَوێكی درۆ
ژەهری كیمیایی دووژمن كەوتە نێو هەناوی تۆ
پێنج هەزار رۆحی سپی هەڵفڕین بەرەو ئاسمان
لاشەیان جیـَما لـە شـار لـە ئامێزی نیشتمان
لەو دەمەی ڕا تا ئێستا ئێمەش دڵمان پڕكەسەر
سەدان ویژدانی هەژاند كۆرپەی باوەشی خاوەر
بەڵـێ شارە جوانەكەم بـۆ زامی تـۆ دڵ گریا
گـریانێكی بەكوڵ بوو ئەسرین بە چەشنی دەریا
هەڵەبجەی خنكاو
هەڵەبجەی خنـكاو شــاری ئەوینـم
بـۆ تۆ دەڕێژم ئەشــكی خوێنینـم
لە بیـرم ناچـێ هەرگـیز ناوەكـەت
ئـازاری دڵـمـە ژانــی زامـەكـەت
ئەی هەڵەبـجەكەی شەهیدستانــم
بـۆ تۆ هەمـیشە دڵ پڕ گریانـــم
كەمـن دەتبینم سیا پۆشـی تـــۆ
ئامێـزت بـۆتـە هەزاران گڵكـــۆ
ئەی هەڵەبجەكەم زامی كوردستـان
ئازاری دڵ و جەسـتەی نیشـتمـان
شارە جـوانـەكەی مـاڵی هەناسەم
هەردەم میوانی لە نێو ئەندێشەم