کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


‌له‌ ..........................وڵاتێک

Wednesday, 23/06/2010, 12:00




له‌ وڵاتێک

ده‌وڵه‌مه‌ند .........ده‌وڵومه‌ندتر ده‌بێت
هه‌ژار .....هه‌ژار هه‌ژارتر ده‌بێت
نایه‌کسانی به‌ڕماڵێکه‌
چاو چنۆک و ده‌ست بڵاو
هه‌ردوکیان
له‌سه‌ری نوێژ ده‌که‌ن
****
له‌ وڵاتێک
ده‌سته‌ڵاتی تازه‌ بابه‌ت
به‌ کۆشک و ته‌لارو قه‌یسری
ڕازی نابێت
هه‌ر هه‌وڵی زیاتر تره‌
هه‌ژارو بێ ده‌سته‌ڵات
بیر له‌ ژه‌ مێک ده‌کاته‌وه‌
رۆژ له‌ دوای رۆژ
ئالۆز ده‌بێت
****
له‌ وڵاتێک
ڕۆڵه‌کانی ده‌سته‌ڵات
ئه‌وه‌نده‌ بوغرا ئه‌بن
دژی یاسای خوا ده‌وه‌ستن
ڕۆڵه‌ی هه‌ژار
بۆ دابین کردنی نان
سنوری وڵات ده‌بڕێ
به‌ فرۆشتنی شقارته‌
ماڵ خێزانێک
دابین ده‌کات
****
له‌ وڵاتی ئێمه‌دا
بۆ پانتایی کۆشکه‌کانیان
ریکلام ده‌که‌ن
ئه‌ گه‌ر بڵێ به‌من جی
ڕیسوات ده‌که‌ن
****
له‌ وڵاتی ئێمه‌دا
ئه‌گه‌ر کیژێکی به‌سزمان
له‌ به‌ر باری نایه‌کسانی
خۆی سوتاند
یه‌کسه‌ر پێی ئه‌لێن کافره‌
به‌ بێ ئه‌وه‌ بپرسن
له‌ به‌ر چی؟
له‌ به‌ر جۆری کام سته‌م کار؟
وا خۆی سوتاند
****
له‌ وڵاتی فیدڕال.......... دا
ئه‌گه‌ر باڵنده‌یه‌کی هه‌ژار
باسی عه‌رشی سولتانی کرد
باسی عه‌شقی
نیوان
هه‌ورو بارانی کرد
باله‌کانی ئه‌قرتێت
****
له‌ وڵاتم
ئه‌ گه‌ر ڕۆژێک
پارتێک هاته‌ ده‌ست
ووتی من
که‌ره‌سه‌ی ژیانی هه‌ژار
دابین
ئه‌که‌م
نه‌خۆشی هه‌ژاری و برسێتی
له‌ناو ئه‌به م‌
هه‌ڵبه‌ته‌
نه‌ک ته‌نها ده‌نگی پی ئه‌ده‌م
به‌لکو کڕنۆشی بۆ ئه‌به‌م
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە