بۆ ڕاى گشتى سەبارەت بەرەوشى ئەمنى پارێزگاى سلێما
Saturday, 02/01/2010, 12:00
بەهۆى جۆرێك لە ناسەقامگیرى ئەمنى لەپارێزگاى سلێمانى لەماوەى چەندرۆژى رابردوو ئێستاشى لەگەڵدابێت كۆمەڵێك كارى ئاژاوەگێرى لەناوچەكە رویدا دوایەمین كارى ئەم ئاژاوەگێریە سوتاندنى نوسینگەى پەرلەمانتارێكى فراكسیۆنى گۆڕان بوو لە كۆیە , ئەمانە هەموو گومانێكى لا دروستكردوین كە ئەم كارە ئاژاوەگێریانە جۆرێك رێكخراوەى پێوەدیاربێت بەشێوەیەك گومانى تیرۆرى سیاسى لێبكرێت بەرامبەر بەهەڵسوراوانى بزوتنەوەى گۆران و پەرلەمانتارانى فراكسیۆنى گۆڕان و ئازادى بیر و راى لەكوردستان , ئەم كارە ترسنۆكانە بەوەشەوە نەوەستاوە لەماوەى چەند رۆژى رابردوو دا لە قەزاى كەلار ئۆتۆمبیلى دوو هاوڵاتى و سەرپەرشتیارێكى پەروەردەیى لەلایەن چەند كەسێكى نەناسراوەوە سوتێنران .
لەكاتێكدا ئەم كارە ئاژاوەگێریانە ڕۆژانە دووبارە دەبنەوە , بەڵام تائێستا هێزەكانى ئاسایش و پۆلیس بەدواداچونى ئەو تۆیان نەكردوە , هاوڵاتیان و ئێمەش بەگومانەوە لەم كارە دەڕوانین , چونكە رۆژانە دەبینین ئەو گەنجانەى پیرەمەگنوون كەداوایى سەرەتایترین مافی ژیانیانكردوە پۆلیس و ئاسایش بەشەوان هەڵدەكوتنە سەرماڵەكانیان دەستگیریان دەكەن , كەچى گۆێمان لێنە بوو تەنها كەسێك لەسەر سوتاندنى ئۆتۆمبیل و تەقەكردن لەهەڵسوراوانى بزوتنەوە گۆڕان دەستگیربكرێت .
لەكاتێكدا ئەم كارە ئاژاوەگێریانە بەتوندى مەحكوم دەكەین , دوا لەپەرلەمانى كوردستان دەكەین بەزووترین كات كۆبونەوەى نائاسایى سەبارەت بەم كارە ئاژاوەگێریانە ببەستێت تالەوە زیاتر تەشەنەى نەسەدوە . داوا لە سەرۆكایەتى هەرێم و حكومەت دەكەین هەرچى زووە رێگاچارەیەك بگرێتە بەر بۆ كۆتاى پێهێنانى ئەم كارە ئاژاوە گێریانە لەپێناوى پاراستنى رەوشى مافى مرۆڤ و دیموكراسى و ئازادى بیر و ڕا و سەقامیگرى ئەمنى و پاراستنى گیان و ماڵى هاوڵاتیانى كوردستان .
لەگەڵ ڕێزماندا
ئەنجومەنى بزوتنەوەى گۆڕان / كەلار 2/1/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست