کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌یامی نه‌ورۆز سه‌رپان کردنه‌وه‌ی زاڵمانه‌ نه‌ك هه‌ڵپه‌ڕکێ!

Saturday, 21/03/2009, 12:00


ئه‌وه‌ی که‌ زۆر جێگه‌ی تێڕامان و هه‌ڵوێسته ‌کردنه‌ له‌سه‌ری بۆنه‌و یاده‌ کوردیه‌کانه‌ جا ئیتر جیاوازی نی یه‌ نه‌ته‌وه‌ی بێت وه‌یان هه‌رشتێکی کاتی و ساده‌ بێت، هه‌ر شتێك که‌ ڕووده‌دات و دێته‌ ئاراوه‌ له‌نیوه‌ کورده‌کانماندا هه‌موو وانه‌ لێ وه‌رگرتنه‌که‌ی ته‌نها هه‌ڵپه‌ڕكێیه‌! ئیتر نازانین پیرۆزیه‌که‌ی له‌ کوێدایه‌؟ تۆ بڵێی هه‌ڵپه‌ڕکێ کاره‌که‌ پیرۆز بکات؟! لێره‌دا قسه ‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نی یه‌ که‌ ئه‌م بۆنه‌ تا چ ڕاده‌یه‌ك ڕاسته‌و بۆنه‌یه‌کی کوردیه،‌ وه‌ ئه‌وه‌ش زۆری له‌سه‌ر ووتراوه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ ڕاست و دروست بێت هیچ بنه‌مایه‌کی وا نی یه‌ که‌ ئه‌م بۆنه‌ تایبه‌ت کات ته‌نها به‌ کورده‌وه‌، چونکه‌ ده‌زانین له‌ چه‌نده‌ها ووڵاتی هه‌مه‌ جۆر هه‌مان بۆنه‌ ده‌کرێته‌وه‌ به‌ناوی بۆنه‌ی نه‌ته‌وه‌ی خۆیانه‌وه‌...وه‌ له‌ زۆر ووڵاتێك هه‌مان ناویشیان به‌کار هێناوه‌ بۆی، وه‌ هه‌ندێك ووڵاتیش ناوی جیاواز به‌ڵام هه‌مان ڕۆژه‌و وه‌ هه‌ر هه‌مان بۆنه‌یان مه‌به‌سته‌ ئه‌مه‌ش خۆی بۆ خۆی وه‌ڵامێکه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ زۆر به‌ ده‌مارگیریه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ ئه‌م ڕۆژه‌. وه‌ گه‌ر واشمان دانا هیچ ڕاجیاوازیه‌ك نی یه‌و ئه‌م بۆنه‌ بۆنه‌یه‌کی کوردیه‌و وه‌ هیچ ووڵاتێکی تریش ئه‌م بۆنه‌ ناکه‌نه‌وه‌ ته‌نها کورد نه‌بێت، په‌یامی نه‌ورۆز چی یه‌ بۆ کوردان، هه‌ر ئه‌و باسه‌ی که‌ له‌سه‌ر ئه‌م ڕۆژه‌ هاتووه‌ که‌ کاوه‌ی ئاسنگه‌ر سه‌ری زوحاکی پان کردۆته‌وه‌ هه‌ر ته‌نها ئه‌و باسه‌ خۆی بۆ خۆی په‌یامێکیش نی یه‌ بۆ ئێمه؟‌ که‌ هه‌موو زوحاکه‌کان سه‌ریان پان بکرێته‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆنه‌ی نه‌ورۆزیان کردبێت هه‌قیان بووه‌ چونکه‌ ته‌نها زوحاکێك بووه‌و له‌ناویان بردووه‌، به‌ڵام ئایا هه‌موو سه‌رده‌مه‌کانی دوای ئه‌و تا ئێسته‌ی ئێمه‌ش چه‌ند زوحاکی تر هه‌بوون وه‌یان هه‌ن؟ له‌بری ئه‌و هه‌ڵپه‌ڕکێ و کێ به‌رکێیه‌ که‌ زۆرجا کوشتاریشی لێ که‌وتۆته‌وه‌ باشتر نه‌بووه‌ له‌ دژی زوحاکه‌کاندا بکرایه‌؟ له‌سه‌ر ده‌می ڕژێمی له‌ناو چوودا جه‌ژنی ئێمه‌ هه‌ڵپه‌ڕکێ بوو یان له‌ناو بردنی ئه‌و ڕژێمه‌؟ ئێسته‌ له‌ تورکیاو سوریاو ئێران جه‌ژنی ئێمه‌ هه‌ڵپه‌ڕکێ یه‌ وه‌یان هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ڕه‌واکانی کورد؟ هه‌ر ئه‌و کورده‌ی که‌ له‌به‌ر هه‌ڵپه‌ڕکێ و ئاگر کردنه‌وه‌ ده‌کوژرێت له‌ پێناوی خاکه‌که‌یدا بکوژرێت باشه‌ وه‌یان هه‌ڵپه‌ڕکێ؟ وه‌ جه‌ژنی ئێمه‌ش له‌ کوردستانی عێراقدا هه‌ڵپه‌رکێیه‌ وه‌یان گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌ دابڕاوه‌کانه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان؟ بۆ ئێمه‌ ئه‌م بۆنه‌ وه‌کو خۆی تێی ناڕوانین چه‌ندن ئه‌و زوحاکانه‌ی که‌ وه‌ك هه‌ژدیها ده‌میان داچه‌قاندووه‌ به‌رانبه‌ر به‌ کورد؟ ئێمه‌ش به‌ئاگر کردنه‌وه‌و ژینگه‌ پیس کردن و قه‌ره‌باڵغی و پێکدادانی ئوتومبێل و کێشه‌ی جۆر به‌جۆر به‌رانبه‌ریان ببینه‌وه‌؟ ئه‌گه‌ر کاوه‌ بمایه‌ ئێسته‌ چی به‌ ئێمه‌ ده‌وت؟ ئه‌ی خۆی بۆ تا زوحاکی نه‌کوشت جه‌ژنی نه‌کرد؟ بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ هه‌موو بۆنه‌کان چی ڕاست بێت وه‌یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ق وایه‌ وانه‌یان لێ وه‌ربگرین نه‌ك وانه‌کان هه‌ر هه‌ڵپه‌ڕکێ و خۆ به‌کوشت دان بێت، بۆیه‌ سه‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌موو نا تێگه‌شتنه‌مان ده‌رباره‌ی ئه‌م بۆنه‌ ده‌توانم بڵێم ئه‌گه‌ر کاوه‌ بمایه‌ سه‌ری ئێمه‌ی پان ده‌کرده‌وه...‌

عومه‌ر عه‌لی/به‌ریتانیا
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە