کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


كێ بە هانای گەنجانەوە دێ ؟

Friday, 08/10/2010, 12:00




لەم كاتەدا كە هەرێم بە رووی خەڵكی دەرەوەدا دەرگای كراەوەیە و هەر گروپێك و هاووڵاتییەكی ووڵاتێكی بیانی روو لە كوردستان دەكەن بۆ كار كردن و پارە پەیداكردن و لە رێی لێپرسراوێكەوە مۆڵەتی كاركردن و كار ئاسانیان بۆ ئەكرێت ، ئەوەى كە ئاشكرایە زۆربەى ئەو كارانەى كە دەیكەن خەڵكێك لەو جۆرە لێپرسراوانە هاوبەش و شەریكە لە گەڵیاندا. ئەوەى رابورد لاى هەموو دانیشتوانی كوردستان ئاشكرایە.
بە داخەوە ، هەندێك لەو خەڵكانە جۆرە كارێك ئەكەن كە زەرەر بە هاووڵاتیان و گەنجان ئەگەیێنێت ، لەو كارانەى كە ئەیكەن لێپرسینەەویان لەگەڵ ناكرێت ، مەگەر زۆر بە دەگمەن.
من گەنجێكی 26 ساڵانم دەرچووى كۆلێژی كشت و كاڵم و لە ژێر فشارى ئارەزووی سێكسی ، پاش ئەوەى كە گوێم لێ بوو زۆرێك لە سەنتەرەكانی مەساج كە چینىیەكان هێناویانە بۆ كوردستان و بەڕێوەى دەبەن شتى لەو بابەتە پێشكەش ئەكەن و ئەوەى كە نیازی بێت بە هەندێك پارەى زیاد هەرچیت بوێت بۆت ئەكەن. زۆر بەداخەوە بە نەزانی خۆم تۆشی یەكێك لەو سەنتەرانە كرد لە سلێمانىو لە بەرزترین تەلاری ئەم شارە كە (حسیب ێالح)ە بۆ چەند جارێك سەردانیم كردن. بەڵام زوو زوو ناوى بەدی نەخۆشىیە پیسەكە لەملاو ئەولا ئەهات بە گوێمدا ، بۆیە ئەم جارە زۆر ترسام و پێش ئەوەى هیچ جارێكی دی بچمەوە ئەو شوێنە ، خۆم كۆ كردەوە و بە هەندێك پارەو بە شەرمێكی زۆرەوە خۆم خستە بەردەستی یەكێك لە تاقیگەكانى خوێن و بۆ ئەوەى بزانم كە تۆشی هیچ بووم یان ناچونكە من هیچ سەفەری دەرەوەم نەكردوە و ئەو جۆرە تاقیكردنەوەیەم نەكردوە تا ئێستا.
ئەوە بوو كە تاقیكردنەوەى یەكەمیان بۆم ئەنجام دا ووتیان هیچی وات نىیە بەڵام ئەبێت پاش 3 مانگى تر سەردانی ترمان بكەیت ، ئیتر نەمدەزانى كە ئەم ئەنجامە باشە یان نا.!
بەڵام هەرچۆنێك بێت ، پاش ئەو ماوەیە جارێكی تر چوومەوە بۆ ئەو تاقیكردنەوەیەو ئەوەی كە لێى ئەترسام تووشم بوو.

لەو كاتەوە ئاگام لە خۆم نیەو نازانم چۆن رۆژگارم بەسەر دەبەم. هیوای مردن ئەخوازم ، تووشی شەرمەزارى نەبم لە ناو كەس و كار م دا.
لێرەدا هەرچەنە خۆش حاڵم كە دەردی دڵی شاراوەم بخەمە روو بەڵام هیوادارم كە كەسی دی تووشی ئەم بەڵایە نەبێت و زۆر بە زەرووری ئەزانم كە كوردستان پۆستی بەرێز تیشك بخاتە سەر ئەم بابەت و باسەو هیوام وایە كە حكوومەت هەڵوێستێك و سنوورێك بۆ ئەم زەنگە خەتەرناكە دابنێت و ئەو شوێنەو شوێنانى تر كونتڕۆڵ بكات و بە زووترین كات ئەو سەنتەرە و هاوشێوەكانى دا بخات، بڕوا بكەن هیواخوازم كە خۆم بكەمە قوربانى و ئەو شوێنە تەخت بكەم.

 






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە