به خۆشی زستان و زه‌رده‌خه‌نه‌ی دوژمنان بڕوا ناکرێت
Saturday, 21/11/2009, 12:00
ئه‌گه‌ر ئێمه له په‌رته‌وازه‌یی کوردان و یه‌ک نه‌گرتنیشیان بگه‌ڕێین ، ئه‌گه‌ر ئێمه له وابه‌سته‌یی و پشت به داگیرکه‌ر به‌ستنی زۆر که‌س و لایه‌نیش بگه‌ڕێین ، ئه‌وا زۆر هۆکاری دیکه هه‌بووه بۆ تێکشکاندنی کوردان و سه‌رنه‌که‌وتنیان به‌سه‌ر دوژمن‌دا .
یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ی که بۆته هۆی مانه‌وه‌مان به بنده‌ستی بریتی بووه له خۆش باوه‌ڕیمان به هه‌ندێک به‌ڵێنی هه‌مه‌ڕه‌نگی دوژمنان که له‌کاتی سه‌رهه‌ڵدانه‌کاندا داویانه به گوێی کوردان‌دا . خۆ هه‌ر کاتێکیش توانیبێتیان ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه دابمرکێننه‌وه ئه‌وا نه‌ک هه‌ر به‌ڵێنه‌کانیان بڵقی سه‌ر ئاو بووه به‌ڵکو سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌شیان خه‌ڵتانی خوێن کردووه و هه‌رچی له تواناشیاندا بووبێت بۆ کپکردنی ده‌نگی کوردان درێغیان نه‌کردووه .
له‌م ڕووه‌شه‌وه تورکه‌کان خاوه‌ن ئه‌زمونێکی هێجگار زۆر بوون و توانیویانه له سه‌د ساڵی ڕابردوودا 28 سه‌رهه‌ڵدانی کوردان خامۆش بکه‌ن و سیاسه‌تی بکوژ و ببڕ له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌مان په‌یڕه‌و بکه‌ن .
به سه‌رهه‌ڵدانی پارتی کرێکارانی کوردستان له 28 - 11 1978 و به‌رپابوونی شۆڕشیش ئه‌م شانۆگه‌ریانه‌ی تورک ده‌ستپێده‌کاته‌وه . له‌گه‌ڵ دووباره‌کردنه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌کانی ڕابردوویان و سیاسه‌تی "په‌رتکه و زاڵبه"دا جۆره‌ها شه‌ڕی ده‌روونی و تایبه‌تیش به‌کار ده‌هێنن و دروشمی {یان له نێویان ده‌به‌ین یان له نێویان ده‌به‌ین} به‌رز ده‌که‌نه‌وه .
کاتێک هه‌موو سیاسه‌ته‌کانی دوژمن له به‌رامبه‌ر دروشمی {یان سه‌رکه‌وتن یان سه‌رکه‌وتن}ی شۆڕش‌دا پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه و به جه‌ماوه‌ربوونی شۆڕش ده‌ستپێده‌کات ئه‌وکات چاوسورکردنه‌وه‌کانی دوژمن له سه‌رده‌می ئه‌ردۆغان‌دا ده‌گاته دوا ترۆپک و داوا له سوپاکه‌ی ده‌کات که ده‌ست له ژن و منداڵیش نه‌پارێزن و هه‌مان فه‌لسه‌فه‌ی نه‌ژادپه‌رستی که‌مالیسته‌کان دووباره ده‌کاته‌وه که ئه‌قڵیه‌تی یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک ئاڵا و نکۆڵیکردن له کوردانه .
به‌ڵام کاتێک ئازادیخوازان له داستانی "زاپ"دا چۆک به ته‌واوی هێزه‌کانی دوژمن داده‌ده‌ن و له پێشوازیکردنی ملیۆنان که‌سیش له په‌یامبه‌رانی ئاشتی‌دا سیاسه‌تی یه‌ک نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و نکۆڵیکردن له کوردان پوچه‌ڵ ده‌کرێته‌وه ، ئه‌وکات به ناچاری دۆزی کوردان ده‌چێته ڕۆژه‌ڤی په‌ڕله‌مان و باس و خواسی ئه‌ردۆغان ، به‌ڵام چ باس و خواسێک ؟ بێگومان باس و خواسی فریودان و له خشته‌بردنی کوردان . ده‌نا کاتێک باس له چاره‌سه‌ری ده‌کرێت ده‌بێت مه‌رجه‌کانی چاره‌سه‌ری له به‌رچاوان بگیرێت و له سه‌ره‌تادا هێرشه سه‌ربازیه‌کان ڕابگیرێت و کوردانیش وه‌کو خاوه‌نی کێشه‌که و موخاتبگرتن قبوڵ بکرێن و ئه‌و نه‌خشه ڕێگه‌یه‌ش ئاشکرا بکرێت که له‌لایه‌ن به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه‌وه دراوه‌ته ده‌ستی به‌رپرسی زیندان له ئیمراڵی . کاتێک که ئه‌م مه‌رجانه له پێش چاو نه‌گیرێن ئیتر ده‌بێت چ بڕوایه‌ک به ئه‌ردۆغانێک بکرێت که هێشتا هزری تاک نه‌ته‌وه و تاک ئاڵا له مێشکیدا ده‌خولێته‌وه ؟
گرفتاری له‌وه‌دا نییه که ئه‌ردۆغان هیچ مه‌رجێکی چاره‌سه‌ری پرسی کوردی له به‌رچاو نه‌گرتووه ، به‌ڵکو گرفتاری له‌وه‌دایه که سه‌رانی باشووری کوردستان و هه‌ندێک پێنوس به ده‌ستیش سه‌رخۆشی زه‌رده‌خه‌نه‌ی دوژمنان بوون و به په‌رداخێک ئاوی ئه‌ردۆغان که‌وتونه‌ته مه‌له‌کردن ، من له‌م باسه‌دا ڕووی گوته‌م ناکه‌مه به‌رپرسانی باشووری کوردستان به‌گشتی و نێچیرڤان بارزانی و فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد به تایبه‌تی . چونکه کار و کرده‌وه‌ی به‌رپرسانی باشوور له هیچ کوردێک شاراوه نییه که ده‌ستتێکه‌ڵاویه‌کانیان له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا ناگۆڕنه‌وه به هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وایه‌تیمان . به‌ڵام ڕووی ده‌مم ده‌که‌مه ئه‌و پێنوس به ده‌ستانه‌ی که که‌وتوونه‌ته ژێر چه‌واشه‌کاریه‌کانی سه‌رانی باشووری کوردستان و 31 ساڵ خه‌باتی بێ وچان و سه‌رده‌میانه و سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به هه‌ند ناگرن و ئه‌ردۆغانێکی نه‌ژادپه‌رستیان لێکردوینه‌ته ئه‌و نیعمه‌ته‌ی که بۆته وێردی سه‌ر زاری تاڵه‌بانی بۆ کوردان .
نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاوی ئه‌و پێنووس به‌ده‌ستانه‌ش به‌ڕێز "ئاوات" ناوێکه که له بابه‌تێک‌دا به سه‌ردێڕی "تورکیه و پڕۆژه‌ی کرانه‌وه به ڕووی کورددا" کۆمه‌ڵێک گوته‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی ڕیز کردووه و هه‌ر له ئێستاوه بانگه‌وازی بۆ کوردان ده‌کات که بکه‌ونه هاوکاریکردنی ئه‌ردۆغانه‌وه .
بۆ بینینی بابه‌ته‌که‌ی کاک ئاوات کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه :-
http://www.xorhelatnews.net/?Page=Articles&cmd=4&id=5733&La=Ku
ئه‌م به‌ڕێزه له‌م بابه‌ته‌دا ده‌خوازێت خۆڵ بکاته چاوی خوێنه‌رانه‌وه و وه‌هامان پێ بسه‌لمێنێت که ئه‌ردۆغان خێر و سه‌ده‌قه ده‌به‌خشێته‌وه و بۆ خێر به‌خشینه‌وه‌که‌ش له ده‌رگای کوردان ده‌دات . ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوی کاک ئاوات ده‌ریایه‌ک خوێنی ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ببینێت و گوێبیستی هاواری ملیۆنه‌ها خۆپیشانده‌ری نێو شه‌قامه‌کانی باکوری کوردستان ببێت که ده‌ڵێن "پ‌ک‌ک گه‌له و گه‌ل لێره‌یه" .
ئه‌گه‌ر بۆقێک له بنی بیرێکدا ژیان به‌سه‌ر ببات ئه‌واهێنده‌ی ده‌می بیره‌که ئاسمان ده‌بینێت ، ئێمه‌ش که سه‌رده‌مانێکی دوور و درێژه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی باشووری کوردستاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین ئه‌وا هه‌موو دۆزی کورد و خۆڕاگری نه‌ته‌وه‌که‌مان له گوته‌کانی تاڵه‌بانی و بارزانی و خولگه‌ی یه‌کێتی و پارتی‌دا ده‌بینین . جێی گرفتارییه که به‌شێک له ڕۆشنبیره‌کانیشمان ناتوانن خۆیان له خولگه‌ی سه‌رانی باشووری کوردستان ڕزگار بکه‌ن و هه‌مان فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و سه‌رکردانه دووباره ده‌که‌نه‌وه که ئه‌ویش فه‌لسه‌فه‌ی خۆ به‌که‌مزانین و دوژمن به گه‌وره بوونه ، واته بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ڕۆشنبیرانه هه‌مان بیرکردنه‌وه‌ی به‌رپرسان و بینینی چاویشیان له بینینی چاوی ئه‌وان زیاتر بڕ ناکات .
ده‌بوو ئه‌و نووسه‌ره به‌ڕێزه هێنده مێشکی بخستایه‌ته کار که له ده‌رکه‌وتنی پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه هیچ ڕێگه‌یه‌ک نه‌ماوه که دوژمن تاقی نه‌کاته‌وه و ته‌نانه‌ت یه‌ک وڵات و لایه‌نیش نه‌ماوه که هانای بۆ نه‌بات بۆ کۆتایهێنان به شۆڕش و سه‌رکوتکردنی ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ، که ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین جاره له مێژووی کوردان‌دا که هێزێک ده‌ربکه‌وێت و دوژمن ناچاری ئه‌وه بکات سه‌ربکات به هه‌موو لایه‌کدا تاوه‌کو بتوانێت به‌رامبه‌ر به ئیراده‌ی شۆڕشگێڕان و باسکی به‌هێزی گه‌ل بوه‌ستێته‌وه .
به‌ره‌وپێش چوونی دۆزی کوردان و چوونه نێو ڕۆژه‌ڤی په‌ڕله‌مانی تورکیاوه خۆی له خۆی‌دا سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان ، که ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ش به‌رهه‌می ده‌ریایه‌ک خوێنی ئازیزانمان و به‌رخۆدانی سه‌ری چیا و سه‌رهه‌ڵدانی شاره‌کان و خۆڕاگری زیندانیه سه‌ربڵنده‌کانمانه نه‌ک خێر و سه‌ده‌قه‌ی دوژمنێک که نکۆڵیکردنی کوردانی کردۆته پیشه و بۆ ئه‌م نکۆڵیکردنه‌ش هه‌موو ڕێگایه‌کی گرتۆته به‌ر که دواین ڕێگاشی بریتی بوو له ئه‌ردۆغان و ئایدۆلۆژیا فریوده‌ریه‌که‌ی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست