کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


پارتی ماراسۆن بکا باشترە وەك لەسیاسەت

Saturday, 12/01/2013, 12:00


ئەم تایتڵەی سەرەوە قسەیەکی نەستەقی کاك عەبە ڕەقە. دیارە منیش بیروەریم لەگەڵ کاکە عەبە هەیە، ئەویش ئەوەبوو لەچەمچەماڵ ئەو شەوەی کە بەنیاز بووین هێرش بکەین لە خەتی قادر کەرەمەوە بچینەوە ناو کەرکوك و ڕزگار کردنی، ئەو هێزانەی کە لەوێ گیریان خواردبوو، دیارە ئەو هێزانەی کەمابوون چەند هێزێکی تێکشاوی شەڕەکانی لەیلان بوون کە لەلایەن موجاهدینەوە لەتەك هێزەکانی عێراقی زەفەریان پێبرابوو.
عەبە ڕەق جگە لەوەی کەسێکی گەلێک خاکی و لەسەرخۆ بوو لەکاتی گفتوگۆدا، کەسێکی قسە خۆش و باس و خواسی زۆری لابوو. ئەو شەوە هەرچی هێزی پێشمەرگە بوو لەکەرکوك دەرئەچوون و خۆیان بەرەو سلێمانی و سنوورەکان ئاودیو ئەکرد، کەرتەکەی ئێمە کە عەبە ڕەق سەرپەرستی ئەکرد ئەو شەوە هەر خەریکی قسەی خۆش و بەسەرهاتەکانی ڕۆژانی پێشمەرگایەتی و چالاکیەکانی ناو شار بوو. کاکە عەبە یەکێ بوو لەو کەسانەی هەریەك لە ملازم موحسین و عەلا کون بەکون بەدوایدا ئەگەڕان. عەبە ڕەق پێیەکی لەشارباژێر بوو، پێیەکەی تری لەناو شار بوو. ئەم زۆربەی کاتەکان و بەتایبەتی لەهەشتاکاندا زۆربەی چالاکیەکانی لەناو شار بوو. خۆی ئەیوت کە زۆربەی کات بە تەکسیەکی بەرازیلی هاتو چۆی ئەکرد و بێ گوێدانە هیچ ترس و سڵەمینەوەیەك. دیار بوو گەلێ هاوڕێی شەهید جەلال بوو، زۆریش پێی سەرسام بوو.
ئەو شەوە کەلەوێ بووین هیچ خۆرادنمان پێنەمابوو ، بۆیە داوای لە سه‌باح کرد ناسراو بوو بە سابەحی شوقەکانی رعایە کە شتێکمان بۆ ئامادە بکات تا بیخۆین ، نازانم چۆن چوو دوو مریشکی لە ماڵێك هێنا دیار بوو کەسی لێ نەبوو، هەر ئەو شەوە مریشك سەربڕاو و سوورکرایەوە و خورا. لەم کەین و بەینەدا بووین کە هەر هێزی پارتی بوو ٢٠٠ یان قەبات کرد و کەس نەیئەزانی بۆچی ئەمانە وا زوو بەرەکانی شەڕ جێدێڵنن و بێ ئەوەی بەکەسیش بڵێن و هەروا زوو یەك نەفەری ئەوانی لێ نەما. بۆیە کاکە عەبە ڕاستی ووت لەوەی کە پارتی هەقە بەشداری ماراسۆن بکەن گەلێ باشترە لەوەی بێن و بەرەکان چۆڵبکەن و وورەی پێشمەرگە بەربدەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە