کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


سەرۆكى حكومەت پەرلەمان بۆ دووساڵى ئایندە وەك خۆیان دەمێننەوە

Wednesday, 19/10/2011, 12:00





بەپێى چەند زانیارییەك كەدەستى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى كەوتووە ئەگەرى بەهێز ئەوەیە بۆ دووساڵى ئایندە هیچ گۆڕانكارییەك لەپۆستى سەرۆكى حكومەت و پەرلەماندا نەكرێت.
بەپێى ئەو زانیاریانەى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى لەكۆبونەوەكانى مەكتەبى سیاسى یەكێتى و پارتیەوە دەستى كەوتوون// لەئێستادا جەلال تاڵەبانى پێداگرى زۆر لەسەر ئەوەدەكات كە نیچیرڤان بەرزانى دواى بەرهەم ساڵح پۆستى سەرۆكى حكومەت وەرگرێتەوە وە مەكتەبى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستانیش هاوڕایى جەلال تاڵەبانین، بەڵام مەسعود بەرزانى دژى ئەوەیە نیچیرڤان بكرێتە سەرۆكى پارتى و د. رۆژ نورى شاوەیسى بۆ ئەو پۆستە دیارى كردووە، چونكە ترسى ئەوەى هەیە لەئەگەرى درانەوەى ئەو پۆستە بە نیچیرڤان " سەرۆكى حكومەت و سەرۆكى هەرێم سەرۆكى ئاژانسى پاراستن" دەبنە ئەندامى یەك بنەماڵە، ئەمەش ببێتە هۆى تەقاندنەوەى كانى ڕق و توڕەیى خەڵكى و بەهارى عەرەبیش لیرە دووبارەبێتەوە//.
ئەو سەرچەوەیەیى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى ئەوەشى ئاشكراكرد// كۆبونەوەكانى سەركرداریەتى پارتى و یەكێتى و خەریكە ئەو ئەگەرە یەكلایى بكاتەوە كە گۆڕانكارى نەكرێت، بۆ ئەوەى ئەو گۆڕانكاریانە نەبنە هۆى ئەوەى كەوتنەوەى رق و كێنەى زیاتر لاى خەڵك و لەكاتێكد دەیان بەلێنى چاكسازى دراوە و هیچ شتێكى ئەووتۆ نەكراوە//.
|| بەپێى ڕێكەوتنى ستراتیژى نێوان یەكێتى و پارتى دواى دووساڵ پێویستە سەرۆكایەتى حكومەت و پەرلەمان لەنێوان هەردووكیاندا ئاڵوگۆِر بكرێت، بەڵام ئەو وادەیە تێپەڕى كردووە تائێستاش هیچ گۆڕانكارییەك نەكراوە||.

سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى
20 تشیرینى یەكەم
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە