کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵه‌یه‌کی ستراتیژیی بوو،ئه‌وه‌ی گۆڕان و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ له‌ که‌رکوک کردیان!

Monday, 28/02/2011, 12:00


به‌لاغی کۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان له‌ که‌رکوک بڵاوبۆوه‌ که‌ تایبه‌ت بوو به‌ ره‌وشی شاری که‌رکوک . قسه‌مان نییه‌ له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی ئه‌و به‌لاغه‌ که‌ کۆمه‌ڵێک قسه‌ی جوان و بریقه‌داری تیدا ریزکرابوو ، ئه‌و قسانه‌ که‌ زیاتر له‌ 7 ساڵه‌ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا رۆژانه‌ به‌ کورد و خه‌ڵکی که‌رکوک ده‌فرۆشنه‌وه‌.ئێستا له‌ سه‌ر ئه‌رز هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ خاوه‌ن ده‌ستکه‌وتی گه‌وره‌ن له‌ قوولکردنه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی له‌ نێو پێکهاته‌کانی که‌رکوک ، خاوه‌ن گه‌نده‌ڵکارانی نوێن ، خاوه‌ن ناشیرنکردنی شاری که‌رکوکن له‌ رووی نه‌خشه‌ی بنه‌ره‌تیی شاردا ، گه‌وره‌ترین ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیان به‌رهه‌م هێناوه‌ ، له‌ کۆتاشدا خاوه‌ن کرده‌ی تێکشکانی مرۆڤی کوردن له‌و شاره‌دا.
سه‌یره‌ و بڕیاریکی نالۆژیکانه‌یه‌ گۆڕان و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی ئۆپزسیۆن به‌شداری کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ده‌که‌ن که‌ به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا و به‌تایبه‌تی به‌سه‌رپه‌رشتی نێچیر گرێده‌ده‌رێ ، له‌ کاتێکدا که‌ ئه‌وه‌ له‌ 8 ساڵی رزگاربوونی ته‌مه‌نی که‌رکوک نێچیر دووه‌مینجاره‌ سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ بکات. چۆن قه‌بوڵتان ده‌بێت که‌سێکی وه‌ک نێچیر که‌ جگه‌ له‌ تیرۆر و تالانکردن هیچ له‌ فنونی سیاسه‌ت نازانێ سه‌رپه‌رشتی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بکات و باس له‌ مرۆڤی کورد بکات!‌ ،هه‌ر زه‌لامه‌کانی ئه‌و نێجیره‌یه‌ که‌ ئیمڕۆ لاوانی کورد له‌ خۆپیشاندانه‌کان تیرۆر ده‌کات ، جا نازانم ده‌مه‌وێ بپرسم له‌ گۆڕان و لایه‌نه‌کانی دیکه،‌ ئه‌رێ خوێنی کورد له‌ که‌رکوک ئه‌گه‌ر برژێ به‌ده‌ست شۆڤینییه‌کان و یا خوێنرژانه‌کانی کوڕانی هه‌رێمی کوردستان به‌ده‌ستی نێچیر و جه‌لالییه‌کان ده‌بێ جیاوازییه‌کی هه‌بێت؟ پیموایه‌ تاوانی خوێنرژانه‌‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان سزاکه‌ی ده‌بێ زۆر قورستر بێت.
ناڵیم کورد نابێ هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی مرۆیی نه‌بێت کاتێ کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌که‌وێته‌ به‌ر مه‌ترسی ، به‌ڵام ناکرێت به‌سه‌رپه‌رشتی تاوانباران و به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئه‌و ره‌وشه‌ خراپه‌ی کورد ، به‌دوای تاوانباران بگه‌ڕێین!. ده‌بوو ئۆپزسیۆن هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی و بزاڤه‌ مه‌ده‌نییه‌ جۆراوجۆره‌کانی بدایه‌ و گوێی له‌وان بگرتایه‌ و به‌سه‌رپه‌رشتی خه‌ڵکی که‌رکوک بریارێکی زیندوویان به‌رهه‌م هێنابایه‌.خۆپیساندان مافیکی هه‌مووانه‌ ، خۆ ئه‌و تاوانانه‌ی که‌ ده‌سه‌لات له‌ هه‌رێم ده‌یکات هه‌مان تاوان له‌ که‌رکوکیش ده‌کات ، چۆن ده‌بنه‌  هۆکاری رێگرتن له‌ خۆپیشاندان؟!.ده‌تانه‌وێ به‌ بیانووی عاره‌به‌ شۆڤینییه‌کان ، به‌رده‌وامی بده‌ن به‌ تاوانه‌کانی ده‌سه‌لاتی مافیا، کاره‌ساته‌ که‌ ئێوه‌ش بوونه‌ به‌شداری ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌.
پێویست ده‌کات ئیدی کار بۆ ئه‌وه‌ بکرێت بڕیاری سیاسی بخریته‌وه‌ نیو خودی خه‌ڵکی که‌رکوک خۆی. پیموانییه‌ نێچیرێک که‌ خۆی گه‌وره‌ترین تاوانباره‌ ، بێ بۆ که‌رکوک چاره‌سه‌ر بدۆزێته‌وه‌ ، تاوانبار دادوه‌ریش بێت! ، له‌ کوێی لۆژیک ئه‌مه‌ جێگای ده‌که‌یته‌وه‌.. گۆران هه‌ڵه‌یه‌کتان کرد که‌ هیج پاساوێک ناتوانێ بارته‌قای ئه‌و کرده‌یه‌تان بداته‌وه‌.‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە