ڕێککه‌وتن نامه ستراتیژیه‌که ته‌نها بۆ دژایه‌تی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ بو
Friday, 04/06/2010, 12:00
بێزار بوین ئه‌وه‌نده گوێبیستی ڕیککه‌وتن نامه‌ی ستراتیژی بوین، له‌سه‌ر زاری لێپرسراوه‌کانی پارتی و یه‌کێتی، له سێ سالی ڕابردودا، که‌سیش نه‌یده‌زانی ئه‌و ستراتیژه چیه وچی تێدایه،به ئه‌ندام و کادیره باڵاکانی پارتی و یه‌کێتیشه‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت له ڕاگه‌یاندنه حیزبیه‌کانیاندا زۆر جه‌خت له‌پابه‌ند بون پێیه‌وه ده‌کرا، به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن یه‌کێتیه‌وه،هاوکات له‌گه‌ڵ سێیه‌مین کۆنگره‌ی یه‌کیتیدا، شتێکیان بڵاوکرده‌وه به ناوی ناورۆکی ڕێککه‌وتن نامه ستراتیژیه‌که‌ی نێوانیان.
تێڕامان و ورد بونه‌وه له بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستان و ئێراک، له بار‌و دۆخی نێوخۆی ئه‌و دو حزبه ده‌سه‌لاتداره و ژیانی ڕێکخراوه‌ییان، به پێوه‌ره لۆژیکیه‌کان ده‌مان گه‌یه‌نێته ڕاستیه‌کی ڕه‌ها و بێ خه‌وش، ئه‌ویش پرسیارکردنه له‌وه‌ی ئایا؟
دوای تێپه‌ڕینی سێ ساڵ به‌سه‌ر ئیمزاکردنیدا، بۆچی له‌و بارودۆخه ئاڵۆزه‌دا ئاشکرای ده‌که‌ن و له ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه بڵاوی ده‌که‌نه‌وه! پێش هه‌مو شتێک ناچێته ئه‌قڵه‌وه که ئه‌وه ئه‌و ڕێککه‌وتن نامه‌یه بێت، که پێش سێ ساڵ له‌مه‌وپێش له لایه‌ن تاڵه‌بانی و بارزانیه‌وه باسی کراوه، به‌ڵکو ده‌گونجێت ئه‌و ڕێککه‌وتن نامه نهێنیه‌ی نێوان ئه‌و دو زات و بنه‌ماڵه‌یه تا هه‌ردوکیان له ژیاندا مابن هه‌ر پارێزراو ده‌بێت و که‌سیش نایزانێ، به‌ڵکو ئه‌وه شتێکی تره نوسیویانه و ده‌یانه‌وێت چاوی خه‌ڵکی پێببه‌ستن، یان سیناریۆیه‌کی تره له‌و سه‌دان سیناریۆیه‌ی ده‌یان ساڵه خه‌ڵک و ئه‌ندامانی خۆی پێ چه‌واشه ده‌که‌ن، ئاشکرایه ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕێککه‌وتنه نهێنیه، ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆریان ئاراسته کراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێککه‌وتنه شتی نهێنی و تایبه‌تی ئه‌وانی تێدانیه،بۆچی نایخه‌نه به‌ردیدی خه‌ڵک، یان به‌لایه‌نی که‌مه‌وه ئه‌ندام و کادیره حیزبیه‌کانی خۆشیان، یان بۆ پرس و ڕای دامه‌زراوه حیزبیه‌کانیان له هیچ ئاستێک‌دا نه‌کردوه، ئه‌وانه،هه م‌و ڕه‌خنه و پرسیارانه بون که به‌رده‌وام ڕوبه‌ڕوی کادیر و ئه‌ندامه‌کانیان ده‌بۆوه، به‌تایبه‌تیش له نێو یه‌کێتیدا،دوای ئه‌وه‌ی یه‌کێتی به‌و ڕۆژه‌ی ئێستای گه‌یشت، ویستی به کۆنگره وه‌ڵامی هه‌مو ئه‌و پرسیارانه بداته‌وه که ساڵانێکه به‌سه‌ریه‌که‌وه که‌ڵه‌که بون، له‌ناو هه‌مو ئه‌و پرسیارانه‌شدا مه‌سه‌له‌ی ئه‌و ڕێککه‌وتنه فشارێکی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر خودی تاڵه‌بانی دروست کردبو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که یه‌کێتی ته‌سلیم به پارتی کردوه،ئه‌وه‌نده‌ی یه‌کێتی بچوک کردۆته‌وه بۆته لقێکی پارتی، کۆمه‌ڵێک ده‌نگیش له‌ناو یه‌کێتیه‌وه به‌وه ڕازی نه‌بون تاکه که‌سیانه یاری به چاره‌نوسی یه‌کێتیه‌وه بکات،له هه‌ڵبژاردنه لۆکاڵیه‌کانیشدا بۆ کۆنگره‌ی سێیه‌م، باڵه شکاوه‌که‌ی تاڵه‌بانی وه‌ک پێویست و به خواستی ئه‌و ده‌نگی نه‌هێناوه، بۆیه‌شه زۆر له‌وه ده‌ترسا که باڵه شکاوه‌که‌ی تری کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، که ڕکابه‌ری سه‌ره‌کی تاڵه‌بانیه له کۆنگره‌دا، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌کاربهێنێت له دژی تاڵه‌بانی و سه‌رنجی ئه‌ندامانی کۆنگره و ده‌نگه ناڕازیه‌کانی پێڕابکێشێت و کۆتایی به‌ژیانی سیاسی تاڵه‌بانی بهێنێت له نێو یه‌کێتیدا،له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌گه‌ر کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ببێته که‌سی یه‌که‌می ناو یه‌کێتی ، مه‌ترسیه‌کی گه‌وره بۆ سه‌ر پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دروست ده‌کات به‌تایبه‌تیش که ئه‌و پێگه جه‌ماوه‌ریه‌که‌ی زۆرینه‌یان ده‌که‌ونه سنوری پارێزگای هه‌ولێر، هه‌روه‌ها به سه‌رسه‌خترین نه‌یاری پارتیش ناسراوه له ناو یه‌کێتیدا، به‌هۆی ئه‌نجامی باشی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌کانیه‌وه دژی پارتی، له شه‌ڕی نێوخۆی کورد کوژیه‌وه، بۆیه ناچێته ئه‌قڵه‌وه ئه‌مه ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی سێ ساڵ له‌مه‌وپێشیان بێت،شاردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێککه‌وتنه بۆ ئه‌و ماوه دورو درێژه بۆخۆی جێگه‌ی گومانه و وه‌ڵامیشه به‌وه‌ی که ته‌نها مه‌بستێکی تایبه‌تی ئه‌و دو بنه‌ماڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌ی تێدایه،سه‌ره‌کیترینیشیان به‌ربه‌سته دژی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، که نه‌بێته که‌سی یه‌که‌می ناو یه‌کێتی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست