كۆنگرەى یەكگرتوو و ڕەهەندى گۆڕانكارى
Friday, 04/05/2012, 12:00
یەكێك لە بنەماكانى دیموكراتیەت بونى فرە دەنگى و فرە ڕەنگیە بە پێ ى بیر و ڕاى تاكەكان , دەكرێت كۆمەڵگایەك فرە نەتەوەی و فرە بۆچون و فرە ڕەنگى بێت و هەموو چڤاتەكان لە چوارچێوەى دەستور و یاسایەكدا بژین و سنورى ئازادیەكانى یەكتر بپارێزن و پێكەوە لە دۆخێكى هێمندا ژیان بگوزەرێنن و مل ملانێكان لەسەر بنەمای باوەڕ بون بە تواناى زیاتر بێت و قبوڵ كردنى چەمكى دۆڕان وەك یاریەكى ئاسایى بێت كە هەموو ئەمانە ئاماژەن بۆ كۆمەڵگایەكى تەندروست , هەر لەم ڕوانگەیەوە كوردستان بە گشتى لە مێژوەوە نەیتوانیوە لە ناو حیزب و كۆمەڵە و ڕێكخراوەكاندا بەرهەم هێنى جۆرێك بێت لە دەستاودەست كردنى دەسەڵات و كێبڕكێكان نەبنە هۆى لێكترازانێك كە دەرئەنجام دوركەوتنەو و بگرە بگاتە ئاستى توند و تیژی ئەمە بۆخۆى ئەوەمان نیشان دەدەات كە لەم هەرێمەى خۆماندا بنەماڵەیەك یان دەستەیەك یان خێڵێك تەواوى جەستەى حیزب دەخەنە خزمەت خۆیانەوە و زیاتر خێڵكیانە و بگرە مێگەلیانە مامەڵە لەگەڵ ئەندامانى حیزب كراوە كە ئەمە بۆ خۆى تەواو پێچەوانەى بنەماكانى كۆمەڵگەیەكن كە دامەزراوەیى و دەسەڵاتى یاساكان باڵابن و بوتە هۆى ئەوەى كە تاك دەبێت لە چوارچێوەى خێڵێكدا بێت بۆ ئەوەى بپارێزرێت هەموو ئەمانە و چەندین هۆكارى دیارى ئەم كۆمەڵگایە ئەو وێنەیەمان دەداتێ كە نەمان توانیوە وەك نەتەوە كار بكەین و یاسایەكمان هەبێت بَو دیارى كردنى بەهاى مرۆڤ و ئازادیەكانى كە هۆكارى سەرەكیش حیزب بوە بەم شێوەیەى ئێستاى و ئەو كەڵچەرەى كە ئاراستەى حیزبى كردوە .
كۆنگرەى یەكگرتو سەرەتایەكى زۆر باش بو بۆ گۆڕینى ئەم كەلتورەى ناو حیزب , سەرەتایەك بوو بۆ گۆڕینى وێنەكانى حیزب بە چەند دیوێكدا :
1. كاركردن بێت بۆ ئەوەى حیزب ماناكانى خۆى بگۆڕێ لە نەهێشتنى پاوان خوازى كەسێك یان بنەماڵەیەك یان خێڵێك و مانا بداتە تاكى ناو حیزب بَو بەشدارى كردن لە گۆڕینى و حیزب و پەیڕەوى ناخۆى حیزب بێ لەبەرچاوگرتنى شێوەى یان ڕەنگى یان خێڵى یان ناوچەى .
2. كاردن لەسەر ئایدیا كە هەموو تاكەكانى حزب فكر پێكەوەیان ببەستێت كە ئەمە بۆى خۆى زیندوكردنەوەى فكرە لە تاكدا كە لە ئیستادا حزبەكانى گۆڕەپانى كوردى خاڵیە لە فكر جگە لە بزوتنەوەى گۆڕان.
3. كاركردن بە ئاراستەى گۆڕینى ئەو وێنەیەى كە فكرى ئیسلامگەرایى بەرهەمهێنى توندوتیژى و سڕینەوەى بەرامبەرە و دروستكردنى دنیایەكە لەسەر تەنها وێنەیەك كە ئەم حیزبە تا ئیستا بچوكترین توندوتیژییان بەرامبەر هیچ تاكێك نەكردوە بگرە پارێزگاریان لە مافى تاك كردوە ئەگەر سەر بە دید و بۆچونى خۆشیان نەبوبێت .
4. خەبات كردن بە شێوەى مەدەنیانە و هێمنانە كە توانیویەتى كار لەسەر حزبەكانى تریش بكات باوەڕ بون بە گفتوگۆ و حساب كردن بۆ مافى حزبەكانى تر بەرنامەى كارى بێت .
5. ئەم كونگرەیەى یەكگرتو توانى كارنامەى حزب ئەكتیڤ بكات و ئەمیندارى گشتى بگۆڕێ لە كەسێكەوە بۆ كەسێكى تر كۆنگرەكان لە كاتى خۆیدا ببەسترێ و پەڕەو بچێتە بوارى جێ بە جێ كردنەوە .
هەموو ئەمانە ئەو وێنەیە دەدەن بە دەرەوەى خۆیان كە یەكگرتوو توانیویەتى كۆنگرەیەكى كراوە بكات كێبڕكێ میكانیزمى پاڵێوراوەكان بێت و ئەندامانى ناو كۆنگرە هیچ گوشارێكیان لەسەر نەبێت و ئازادانە نوێنەرەكان هەڵبژێرن وە وێنیەكیشە بە ئاراستەى هەموو حزبەكانى تر كە چى تر لەم قۆناغەدا ناتوانرێ خێڵ و بنەماڵە و ناوچە بەردەوام پۆستى حیزبەكانیان بەدەستەوە بێت ئەوانیش ناچار بە گۆڕنێكى بنەڕەتى دەكات .
یەكگرتوو لە دواى دروست بونى بزوتنەوەى گۆڕان و بەرەى ئۆپۆزسێون زوو دەركى بەوە كرد كە دەبێت گۆڕان بكات لە سەر ئاستى ناوخۆى خۆى و دەرەوەى خۆى كە سیستمى دیموكراسى بێ بونى ئۆپۆزسیۆن ئیفلیجە و كۆمەڵگایەكى ناتەندروست و دەسەڵاتێكى گەندەڵ بەرهەم دەهێنى بۆیە وەك بەشێكى كارا لەبەرەى ئۆپۆزسێون كارى كرد لە ناوخۆى خۆشیدا كۆنگرە هەڵگرى پێناسى گۆڕینێكى بنەڕەتی بوو بۆ گوِڕانە گشتیەكان .
ئەم كۆنگرەى یەكگرتوو ئەو وێنەیەمان دەداتێ كە ئەم هەرێمە لەبەردەم قۆناغى گواستنەوەدایە لە زەمنێكەوە بۆ زەمەنێكى تر كە ئەگەر بە خۆدا چونەوە و گۆڕانەكان دروست نەبێت و ئازادیەكانى تاك و بەشداركردنى تاك لە پرۆسە گشتیەكاندا نەبێت لە هەموو حیزبەكاندا ئەوا كۆمەڵگا ئەو حیزبانە فڕێدەداتە دەرەوەى خَۆى و لە كاروانەكە جێ دەمێنێ دەبنە ئەو خواردەمەنیە ئێكسپایەرەى كە دەبێت فڕە بدرێ... بۆیە لە نێوان ژیان و مردنى حیزبەكاندا دوو ڕا هەیە یان دەبێت بگۆڕێن بە پێى گوِرَانى قۆناغەكانى كۆمەڵگا یان دەبێت بچەنە زبڵدانى مێژوەوە.
[email protected] ژمارهی ناسنامه: 9cfa
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست