کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حەمە شەلى عەرەبانچى و برازاكانى

Monday, 07/09/2009, 12:00


چەپەكە.. چەپ.. چەپ.. دەى.. دەى، ئۆخەیش خوایە كە جوانە، ئەرێ ئەوە تۆ خەریكى چیت؟ وازبێنە جارێ مەشغوڵم مەكە! بەخوا پیست لێقەوماوە! من وتم ژن بێنیتەوە وەزعت خراپتر ئەبێت و ماجالت نابێ وەك جاران خەریكى خوێندن و نووسین بى! سەد خۆزگە بەوكاتەى كە بە تەنیا لە شوققە ئەژیاى، چونكە هەر هیچ نەبێ ئەوكاتە جار جارە نووسینێكت بڵاو ئەكردەوە، بزانە ئێستا بە هۆى ئیلتزامكردنى ماڵ و مناڵەوە چیت بەسەر هاتووە! تەنانەت مناڵەكەشت پێ ژیر ئەكەن.. كوڕە ئەوە تۆ ئەڵێى چى سەد خۆزگە مناڵى دوێنێ بوایە، بۆ....؟! ئەى لەوەتەى كش لە مەلیك كراو
كەریم بێرى دەسەڵاتى لەسەر سەرى خۆى قوتكردەوە، ئەوان هەر ئەڵێن: "........ لیلئەمام.......!" عومرى گەیشتووە هێشتا بە ناخێرى گیانى نە ئەتوانێ بڕٍوا! نە ئەتوانێ قسەیەكى هەق بكا! بەرەوام لەبەر خۆیەوە ئەتریقێتەوە و پەنجە ئەبا بۆ دەمى و لیك بە دەمیا یەتە خوارەوە! كوڕە ئاخر تۆش تۆزێك ویژدانت هەبێ و گیانى بەزەییت تیابێت، خۆت ئەزانى یەكێ نوقسان بوو پێویستى بە سۆز و هاوكارى هەیە، كوڕە ئەزانم جاران هەرخۆى بوو، كەچى ئێستا برازاكانیشى لە خۆى كۆكردوەتەوە.. ئەرێ بەڕاست باشبوو باستكرد ئەمانە هەر لە ئەزەڵەوە زگماكن؟!.. یان ....؟!
وەڵڵا زگماكن بەس كە ئەچنە تەمەنەوە وەك پیرى ئاخر شەڕ هەر قسە ئەكەن، دە قەیچێكا تۆش وەك كارێكى ئینسانى هەوڵبە هاوكاریی بكە، ئێ باشە ئەزانم ئەقڵم پێ ئەشكێ، بەڵام یەك پرسیار لە تۆ ئەكەم فەرموو بزانم ئەرێ بۆ كاتێ كە چاوى بە (پارە) ئەكەوێ، یان كە سەرى مانگ دێ بە قنگە خشكێ خۆى ئەگەیەنێتە لام و ئەگەر نەشیدەمێ ئەوا بە ئیشارەت پێم ئەڵێ وەڵڵاهى بەشم نەیەى كونە مشكت لێ ئەكەم بە قەیسەرى، هەرچى رۆژنامە و ساییت هەیە وەك زەردەواڵەى سەرگۆشتى قەنارەى قەساب لێ ئەورووژێنم!
ئەوەخۆشە لەم ئاخر و ئۆخریەى پێش ئیمتیحانى بەكەلۆریەشدا هەرچى برازاى لاڵەپەتە و مەغۆلى و پێنەگرى وەك خۆى هەبوو لێى كۆكردبوومەوە و ئەیوت ئەمانەشم هێناوە وەكخۆم مەوقیفیان بەلاى ئەرزى روكنى تۆیا شكاوەتەوە، ئەبێ هەرچۆنێ بێ لە مارەیى ئازادى و دیموكراسى ئەم هەرێمە مانگانەیان پێ بدەى، زوو زوو ئەیویست قەناعەتم پێ بكا.. هەیتا.. هەیتا ئەیوت ئەوانیش نفوس و خەڵكى باشیان لەگەڵایە بێمنەت ئەتوانن بەشى حەفلەیەك كورسى كۆكەنەوە.. ئەى دواى ئەوە؟ وەڵڵا دواى ئەوە ئەوەبوو بە چاوى خۆمان بینیمان و بەگوێى خۆمان بیستمان.. ئەرێ باشە
من بیستوومە كاتى خۆى كورد وتوویەتى بە دووبرا كڵاوێ.. بەڵام ئەمیان بە خۆیى و برازاكانیشیەوە یەك كورسیان بەركەوت.. ئەویش بڵێ چۆن..؟! ئادەى چۆن..؟! ئەها لە مەكتەب زۆرجار قوتابى تەممەڵ یەك دوو ساڵ ئەمێنێتەوە، دواجار پەنا ئەباتە بەر واستە و واستە كردن مامۆستاش ناچار ئەبێ دەرەجەكەى بگەیەنێتە چل و پێنج و بەڵكو ئەمە خوابكا بەر قەرار بكەوێ و رزگارى بێ لە دەستى.. ئیتر خوا ئەزانێ لە دواى وازهێنانى لە مەكتەب ئەبێ بە چى..؟! وەڵڵاهى بە پێى ئەم رووداوە بێ هەقى خۆیەتى لەمەودوا ئیستحقاقى وجوود و غایب بۆ پڕكردنەوەى پرتە پرت
و.. بۆڵە بۆڵ و.. شیڕ شیڕ.. لەسەر ئەساسى بوونى كورسى لە مارەیى ئازادى و دیموكراسى میزانیە بەو بەشداربوانە بدرێ.. ئەرێ باشە خۆ ئەوان زۆرن و یەك كورسیان هەیە پێمناڵێى چى لێ ئەكەن؟! خوا پێم نەگرێ و ئەوەنەى من بیخوێنمەوە ئیحتیمالە كورسیەكە بە سەرقفڵانە بفرۆشنەوە و داهاتەكەش وەك وەرەسە لە ناوخۆیانا دابەشكەن...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە