کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


جەلال تاڵەبانی لە سەرۆك كۆماری عێراقەوە بۆ سایق تەكسی!

Tuesday, 08/09/2009, 12:00


پاش ئەوەی جەلال تاڵەبانی بەرپرسی لقی 66 یەكێتی نیشتمانی پارتی، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە لە 25 تمموزدا ئەنجامدراو، لقەكەی شكستی خوارد لە دەڤەری گەرمیان و،سلێمانی. دوابەدوای ئەوەش جەلال تاڵەبانی پاریەكی زۆرو زەوەندی پیشكەش بە ڕۆژنامە نووسییەكی عەرەب كرد، لە بەرامبەر ئەوەی یاداشتەكانی ناوبراوی لە ڕۆژنامەی (شەرق الاوست) بڵاوكردەوە. بۆیە منیش دوابەدوای ئەوە بڕیارم دا كە بەشێك لە یاداشتەكانی تاڵەبانی لە دوای 25 تمموزەوە لە سایتی كوردستانپۆست بەبێ بەرامبەر بۆ بنووسمەوە.
نامەوێت بچمە سەر یاداشتەكانی تاڵەبانی لە پێش 25 تمموزەوە. چونكە فەقیرە 4 ساڵە لە بەر خاتری كورد لە بەغداد خەڵكی كوردستان ڕسوادەكات و، پارەوپولێكی یەكجار زۆی بەیەكەوە ناوە بۆخۆی كەس و كارەكەی و، نازانێت لە چ بانكێی دەرەوەدا بیشارێتەوە. لە ترسی ئەوەی نەوەك وەك سەدام حوسێنی هاوپیشەی دوای نەمانی ئەمریكا پارەكانی بلۆك بكات بۆخۆی.
بەشێكی زۆر بچوك لە یاداشتەكانی تاڵەبانی دوای هەڵبژاردنی 25 تمموز.

جەلال تاڵەبانی لە دوای ئەنجامی سەرەتای هەڵبژاردنەكەی پەرلەمانی كوردستانەوە. وەك لە زاری خۆیەوە قوبادی كوڕی لە ئەمریكا ڕایگەیاندبوو كە باوكی توشی شۆك هاتووە لە بەرامبەر ئەو ئەنجامەدا. ئیتر لە دوای ئەو بەروارەوە تاڵەبانی وەك شێتی لێهاتوە پەلاماری هەموو شتێك دەدات و، قەراری لێبِڕاوە نازانێت ئایندەی خۆی بنەماڵەكەی دەچێتە كام زبڵدانی مێژوی ناپاكانەوە. بۆیە ڕۆژێك بە چەتەكانی دەڵێت نانی خەڵك ببڕن، ڕۆژێكی تر پێیان دەڵێت ئەوانەی دەنگیان بە پاڵەوانەكەی 31 ئاب نەداوە خائینن و، لە ڕیزەكانی لق دەریان كەن چییان پێدراوە لێیان بسێننەوە، ڕۆژێكی تر پێیان دەڵێت فۆرم بە هەموو شوێنێكدا دابەش بكەن وەكو جارانی سەردەمی بەعسییەكان تاوەكو بزانن كێ ئەندامی لقەكەیە. بەڵام خۆشەبەختانە هیچكام لەو كارانە كە بە ئەمری تاڵەبانی جێەجێ دەكرێت. ئەوەندەی تر خەڵك لە لقەكەی دووردەخاتەوە. بۆ ئەوەی لە پارێزگای كەركوك بە هەمان شێوەی سلێمانی ڕسوانەبن. تاڵەبانی بڕیاری داوە لە ئاستی سەرۆك كۆماری عێراقەوە دابەزێتە ناو خەڵك و، ببێتە سایق تەكسی لە نێوان كەكوك و سلێمانی، ئەوەتا تاڵەبانی لە ماوەی مانگێكدا دەبێت دەیان جار خۆی كردوەتە ناو كەركوكدا. ئەو كەركوكەی كە تاڵەبانی ڕێژەی لە سەدا سی و سێی بۆ هەریەك لە توركمان و عەرەب و كورد خستە سەر زاری برا عەرەبەكانی، لەسەر ئەوە عەرەبەكان لە پەرلەمانی عێراقی ئەو قسییان كردە بڕیارێكی یاسای،ئەوەبوو دوای تاڵەبانی زانی چی ئاوێكی پیسی ڕشتووە، ئنجا هاتن خەڵكی كەركوكیان هێنایە سەر جادەو، لە تەقینەوەیكدا بە ناوچاوانی جەلال تاڵەبانیەوە دەیان كەس كوژران و بریندار بوون.كەچی دوای ماوەیەكی زۆر بەسەر ِوداوەكەدا تێپەڕی جەلال تاڵەبانی چووە كەركوك و، خەڵاتی ئەوانەی كرد كە دەستیان لەو خوێندا سورببو. بەڵام ئێستا هەمان جەلال تاڵەبانی دوژمنی سەرسەختی خواستەكانی كورد لە كەركوك دا خۆی كردوەتە سایق تەكسی هەموو ڕۆژێك فڕكان فڕكانێتی لە خەتی نێوان كەركوك،سلێمانی. هەرچەندە جیا لە خاون تەكسیەكانی تری ئەو خەتە هاوار دەكات كە پارەش دەداتە خەڵك لە گەڵیدا سەركەون. بەڵام خەڵك باوەڕی پێ ناكەن و، لە گەڵید سەرناكەون، چونكە دەزانن كە گەیشتە جێگای مەبەست،وەك سەروەك باندێكی مافیای لە ناویان دەبات. وەكو چۆن لە ساڵی 66 وە بە هەزاران گەنجی ئەم كوردستانەی كردوەتە قوربانی مەرامە تایبەتیەكانی خۆی بنەماڵەكەی، ئێستا گاڵتە بە خوێنی لە نەهەق ڕژاوی ئەو خەڵك دەكات و، دەچێت لە پێش چاوی هەموومان دا كەس و كاریان نان بڕاو سوك و ڕسوا دەكات.
لە كۆتای ئەم بەشە زۆر زۆ بچوكەی نووسینەوەی یاداشتەكانی تاڵەبانیدا، هیوا خوازم خەڵكی كەركوك و كوردستان مێژووی پڕ لە كورد كوژی تاڵەبانی وچه‌تەكانی لە بەرچاو بگرن، ئەو جار بڕیار بدەن كە بۆ چی ئامانجێك دەنگی پێدەدەن و دوای ئەكەون.
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە