بۆ جاری دووه‌م پاراستنی پارتی چه‌ند سيخورێك بۆ (ديار به‌كر)ی باکوری کوردستان دەنێرێت
Friday, 02/03/2012, 12:00
په‌يامنێری کوردستانپۆست / لە ناو ئەو شاندەیائهمرۆ له كاتيكدا ئێمه ژماريه‌ك له ڕۆشنبيرانی باشووری كوردستان به‌شداريمان له كۆنفراسی نه‌ته‌وه‌يی زمان له (دياربه‌كر)ی شاری كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان كرد، بۆ جاری دووه‌م به‌ناو شاندێكی رۆشنبيری به‌ناوی فيدراسيۆنی رێكخراوه ناحكوميیه‌كانه‌وه ، پاراستنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی چه‌ند سيخورێكی ناسراويان به‌شداری پێكردبوو له‌و كۆنفرانسه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی زياتر سيخوڕی به‌سه‌ر كۆنفراسه‌كه‌وه بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له پارساڵدا ژماريه‌ك له سيخوره‌كانی پاراستن بۆ تێكدانی ڤيستيڤاڵی ميزوپۆتاميا له دياربه‌كر كردبوويان، به هه‌مان شێوه زۆربه‌ی سيخوڕه ناسراوه‌كانی پاڕساڵيان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ناردبووه نێو كۆنفراسه‌كه‌وه، له‌وانه عه‌دنان ئه‌نوه‌ر به‌گ كاديری نهينی پاراستنی لقی ٢ و سيروان گه‌ردی ملازمی زيره‌ڤانی و پياوی ساسان عه‌ونی و كاروان محمه‌د سابير ناسراو به كاروانە ده‌نگ گه‌وره‌ی كوڕی حه‌مه جاشی ده‌ربه‌نديخانی و ئاسۆ عه‌لی فه‌ره‌ج كه باوكی جاشی فه‌تاح به‌گی جاف بووه و دوو سيخوڕی ديكه‌شيان وه‌ك هه‌مزه و به‌شدار خستبووه نێو پێلانه بۆگه‌نه‌كه‌يان.
پارسأل ئه‌و خائينانه له شاری ديار به‌كر په‌لاماری چالاكوانی كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی و به‌رپرسی رێخكراوی چاكی له باشووری كوردستان يان دابوو، به فه‌رمانی راسته‌خۆی ته‌له‌فۆنی هێمن هه‌ورامی كوره ئه‌منه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه.
ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌و شانده بينيمان كه هێچ كه‌سايه‌تيه‌كی كوردانی ڕۆژئاوای باكور بايه‌خيان پێنه‌دان، به‌لام ئه‌مان به‌زۆر خۆيان خزانده نێو به‌رنامه‌كان و خه‌ريكی وينه‌گرتن و به‌خشينی مه‌داليای پر خيانه‌تی پاراستن و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بوون.
ئاگاداربووين هه‌ريه‌كه له شێخۆ ماردينی و عه‌زۆ وانی و شامی ئامه‌دی هۆشداريان دايه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆنفراسه‌كه كه پاراستن نوينه‌رايه‌تی خۆی هيناوه‌ته ناو كۆنفراسه‌كه‌وه واته ژماره‌يه‌ك سيخوريان بۆ تێكدان و پيا هه‌ڵدانی بنه‌ماڵه‌ی له‌رزۆكی بارزانی دا ئه‌و شانده به‌ناو رۆشنبيريانه‌يان ناردووه..ئه‌مانه نوينه‌رايه‌تی ڕێكخراوه ناحكوميه‌كانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن له زۆربه‌ی بۆنه و ياد و رووداوه‌كاندا.
به‌ڵام كاتێ ويستيان له ئێمه نزيك ببنه‌وه گشت به‌شداربووانمان ئاگادار كرده‌وه و له‌لايه‌ن سه‌رپه‌رشتی كۆنفراسه‌كه‌وه سوپاسيان كردين و ئه‌مشه‌و ئيمه‌يان بۆ كات به‌سه‌ر بردن گه‌يانده خۆشترين شوێنی ئه‌و شاره و برياره سبه‌ينی چه‌ند ليژنه‌يه‌ك پێك بهينرێت و ئيمه‌ش خراوينه‌ته نێو ليژنه‌كانه‌وه ماوه‌يان نه‌داوه ناوی ئه‌و يه‌ك له‌و سيخورانه‌ی پاراستن بخرێنه لێژنه‌كانه‌وه.
بۆ بینیی دوو وێنەی کۆنفڕانسەکە بە گەورەیی کلیکی ئەو لینکانەی خوارەوە بکە:
وێنەی یەکەموێنەی دووەم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست