حیكمه‌تی حیكایه‌تی ستایلی حیزب له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا
Sunday, 14/12/2014, 12:00
.. حزب له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا ، كاتێك دیموكراسی قبوڵه ، كه بێ چه‌ندو چوون براوه‌ی یه‌كه‌م خۆی بێت ، به پێچه‌وانه‌وه وا خۆی ده‌نوێنێت ، مانه‌وه و چۆڵنه‌كردنی كورسی ، له‌به‌ر خاتری ئاره‌زووه‌كانی خۆی نیه ، به‌ڵكو هه‌ل و مه‌رجه‌كه وای بۆ ده‌خوازێت ..
ئه‌مه تا ئێره سه‌یره .. به‌ڵام سه‌یرتر له‌مه ، حزبۆكه بچوكه‌كانیش هه‌مان به‌یت و بالۆره ده‌ڵێنه‌وه و به‌و ئاوازه دێنه هه‌ڵپه‌ڕین ، له‌وه‌ش به‌دتر ، ده‌ڵێن بێده‌نگیمان له‌به‌ر خاتری بارودۆخه‌كه و ئاسایشی هاوڵاتیان بووه ..
به‌م پێودانگه‌بێت گه‌ل سالاری له وڵات‌دا به‌رقه‌راره ، نه‌ك حزب سالاری ، ڕاستینه‌ی كۆمه‌ڵگاش پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌نوێنێت ، ده‌ی كه‌وایه ئه‌م درۆ شاخداره بۆ به‌كه‌مه‌ری لاوازی هاوڵاتیانی ده‌نگده‌رتاندا ده‌ده‌ن ، ڕێك و ڕاست بڵێن ئاسایشی حزب و قه‌رسیلی له‌وه‌رمان وای ده‌خواست ، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیشمان ته‌نها درۆیه‌ك بوو ..
حزب له‌م وڵاته‌دا له‌بن پاڵتۆی جه‌ماوه‌ردا ، خۆی مه‌ڵاس داوه ، نه‌سه‌رما له‌بن ده‌ستی ده‌دات نه‌گه‌رما ، جاروبار ختوكه‌ی هه‌ستی هاوڵاتیان ده‌دا ، ئه‌مه‌ش له پێناو دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی خۆیدا ، له توانایدا بوو ته‌پكه‌یه‌ك بۆ گه‌وجاندنی خه‌ڵكی ده‌نێته‌وه ، ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر نه‌گه‌یشت به كۆتایی ڕێ ، ده‌ڵێ تێكده‌ربوون و به‌مه خۆیانی لێ نه‌بان ده‌كه‌ن ، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتن ، له پڕێكدا قوت ده‌بێته‌وه و ده‌ڵێ ، ئه‌ندازیاری گه‌یشتن به داواكانتان من بووم ..
حزب له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا ، تا ده‌گات به ده‌سه‌ڵات ڕوحی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ده‌رده‌چێت ، یه‌ك یه‌ك ده‌بن به‌ڕابه‌ری ڕوحی و پوشكه‌ی كۆڵانیش له خۆیان ده‌ته‌كێنن ، نه‌بادا حه‌رام بچێته ماڵیانه‌وه ، هه‌ندێكیتریان داد په‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به دیاری دێنن ..
كه‌چی كاتێ چوونه ده‌سه‌ڵات له بیری پڕكردنی كادێنی حزبدا ، له‌وانه‌ی پێشوو زیاتر داوای پڕكردنی گیرفانی خۆیان و حزبیان و جوزه‌له لێده‌رانیان ده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌ی كه‌بیریان نیه ، ئه‌وانه‌ن كه به‌سه‌ر پشتیاندا سه‌ركه‌وتن ..
حزب له‌م وڵاته‌دا ئه‌وه‌نده وه‌ستایه له گێلاندنی ئه‌ندامانیدا ، كه هێشتا وته له ده‌می به‌رپرسانی نه‌ترازاوه ، چه‌پڵه‌ی بۆ ده‌كوتن ، هێشتا بڕیاره‌كه‌ی فۆرمه‌له نه‌بووه و نه خوێندراوه‌ته‌وه ، واژووی بۆ له‌سه‌رده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش ناوده‌نێن دیسپلین و پابه‌ندی ، ئه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن كه‌سێكیش وانه‌بێت ، چاڵێك له به‌ر پێیدا هه‌ڵده‌كه‌نن ، تا هه‌نگاوی داهاتوو خۆی له بچوكیدا ببینێت و هه‌ستبكات پێویستی به ده‌ستی فریادڕه‌سی حزبه تا هه‌ڵسێته‌وه ..
حزبه‌كان له‌م وڵاته‌دا ئه‌وه‌نده له‌یه‌كده‌چن و جیاوازیه‌كانیان به شێوه‌یه‌ك كه‌م بووه‌ته‌وه ، كه له‌مپه‌ڕ بۆ ئه‌وپه‌ڕیان بڕوانی ، شتێكی جه‌وهه‌ری نابینی ، كه‌بڵێی له‌به‌ر ئه‌مه حه‌ز به بوونی ئه‌میانده‌كه‌م و له‌ویشیان دوره په‌رێزی ده‌كه‌م ، وه‌ك یه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كانیان تێده‌كۆشن ، له په‌رله‌مان وه‌ك یه‌ك مووچه وه‌رده‌گرن ، وه‌ك یه‌ك وه‌زیر داده‌نێن ، وه‌ك یه‌ك دڵیان به ڕه‌نگێكه‌وه‌یه ، وه‌ك یه‌ك جه‌ماوه‌ر له‌بیرده‌كه‌ن ، وه‌ك یه‌ك هاوڵاتیان و ڕه‌نجیان له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا به قوربانی ده‌كه‌ن ، هه‌موویان دروشمبازی ده‌كه‌ن ، له بواری به ده‌مه‌وه‌چوونی به‌ڵێنه‌كاندا كیسه‌ڵ وه‌ك ساروخ به‌لایاندا تێده‌په‌ڕێت ، وه‌ك یه‌ك پیرۆزی ده‌ده‌ن به چینی خوا پێداو و ڕه‌نجاندنی زۆرینه‌ی له هه‌ژاریا جێماو ، وه‌ك یه‌ك هه‌ڵپه‌یانه بۆ پۆستی له‌سایه‌یدا ئینته‌لاكردوو پێماڵكردنی هاوڵاتی له حه‌سره‌تدا نغرۆبوو ، ته‌نانه‌ت ئه‌مانه‌ی دوایی به‌م ستایله‌یانه‌وه ، تروسكه‌ی هیوایه‌كیش كه‌بوو كوژاندیانه‌وه .. ئیتر ئامه‌یه حیكایه‌تی حزب له‌م وڵاته به‌ڵا لێدراوه‌ی ئێمه‌دا ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست