كادرەكانی یەكیتی هەرەشەی كوشتن لە یەك دەكەن
Friday, 17/05/2013, 12:00
كیشەكانی مەلبەندی كەركوك گەیشتە ئەو ئاستەی سنوری تیدا نەمینی , چەند سالیكە دوو خەتی تەكەتول بەگژ یەكتردا ئەچن لە كەركوك , خەتی گشتی و , خەتی كوسرەت رەسول , لەدوای جەلال جەوهەرەوە , كەركوك كەوتە دەستی خەتەكەی كوسرەت رسول , ئەوانیش كەوتنە (تەسفیەی) هەر تاكیك سەر بە خەتی گشتی بی , لەریگەی (رفعت) عبداللە و اسو مامەندەوە , ماوەی سالیك دەبی دەیان شكات و لیژنە دروستكراوە لەسەرەوە , بەلام كوسرت رسول بەهەرەشە ناهیلی ئەو لیژتانە بریار بدات , گروپەكەی كەركوك لەسەر خەتی گشتی , دور خراونەتەوە لە مەلبەند بەتایبەتی كادرە دیارو ناسراوەكانی , وەك حمە سورو جەماعەتەكەی , غازی كەركوكی و جەماعەتەكەی , كە نزیكەی 350 كادریان لەگەلدایە لە ئەندام كەرتەوە تاجیگری مەلبەند . , ئەوەی لەم رۆژانەدا رۆی داوە كیشەی نیوان غازی كەركوكی و , یاسین عزالدین , غازی ئەندامی مەكتەبی ئەكادیمیا, و یاسین كارگیری مەلبەندەوە , لیپرسراوی راگەیاندنی مەلبەندە , ئەم دوانە پیشتر پەیوەندی باشیان پیكەوە هەبوو , هەردوكیانیش لەگەل حمە سور پەیوەندی یان باش بوو , ئیستا غازی پەیوەندی لەگەل حمە سور نەماوە , بەلام یاسین پەیوەندی باشە لەگەل حمە سور و لە جەماعەتەكەی حمە سورە , لەسەر ئەوەی غازی دانیشتنیكی لە گەل اسو ماممەند كردوە كە لیپرسراوی مەلبەندە , بی ئاگاداری یاسین , وە اسو بەیانانەیەكی دەركردوە پیشگیری لە غازی ئەكات , ئەمەش وایكردوە , یاسین بە تەلەفون لەگەل غازی كردوە پیوتوە , من پیشتر لەم شارە خەلك كوشتوە ئیستاش دەس پیئەكەمەوە, واتە هەرەشەی كوشتنی لە غازی كرد , ئیستا یەكیتی لە قەیرانیكی خراپدایە لەكەركوك , لایەنی دەسەلاتی حزبی یەكیان گرتوە گوی بەكەس نادەن , وە كونترولی ئیدارەو حزبیان كردوە , كونترولی هەمو گریبەستەكانی پرۆژەكانی كەركوكیان كردوە , كە پیك هاتون لە , دكتور نجمالدین , اسو مامەند , رفعت عبداللە , فلاح بزاز لیپرسراوی برۆژە كانی كەركوك , ئەكاتە باوكی زاواكەی رفعت , ئەو بەشەی تری بیدەسەلاتە خویان ئامادە كردوە لەم دەنگدانەدا هیچ كاری بۆ یەكیتی نەكەن تابدوریت , وەك ئەلین هەمو دەنگدانی ئیمە ماندو ئەبین تەكەتولەكەی كوسرت خویانی پی بە هیز ئەكەنەوە _
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست