ئاگاداریەك بۆ ڕای گشتی : نا بۆ ئازادكردنی ژن كوژان بە یاسای لێبوردنی گشتی
Friday, 12/10/2012, 12:00
لە بەرواری ١١/١٠/٢٠١٢ گروپی ژیان چالاكیەك بۆ ڕوبەڕوبونەوەی كوشتنی ژنان و كچان بەبیانوی شەرەف و كەلتور و دابونەریتەوە ئەنجام ئەدات و یاداشتێكی ناڕەزایی ئاراستەی هەریەك لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردوستان و ئەنجومەنی دادوەری ئەكات .
یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە ( 2 ی ساڵی 2012) دژ بە بنەماكانی مافی مرۆڤی تاوان لێكراوە بەتایبەتی ڕێگەخۆشكەرە بۆ دەربازبون و ئازادكردنی سەرجەم ژنكوژان لە قۆناغەكانی لێكۆڵینەوەو دادگایی كردن و بەندیخانەكاندا و ئەمەش دەستوەردانە بۆ بەدینەهاتنی دادوەری و نەمانی شكۆی دەسەڵاتی دادگاكانە لە پاراستنی مافی گشتی لە ڕونەدان و دوبارەبونەوەی تاواندا ، لەو یاداشتەی گروپی ژیاندا ڕونكردنەوەی زیاتر بەردەست ئەخات و كۆپیەك لە یاداشتەكەش دابەش ئەكرێت بەسەر ڕاگەیاندنەكاندا .
بێگومان ئێمە لەگەڵ بنەمای ئاشتەوایی و لێبوردنداین بەڵام كاتێك لەمێژوی ٢٠ ساڵی هەرێمی كوردوستاندا بە هەزاران ژ كوژراون و تاوانباران زۆرینەیان لێپرسینەوەیان لەگەڵ نەكراوە و ئەوانەشی كە دەستگیر كراون بەر بەر لێبوردنی گشتی و تایبەتی كەوتون هیچ ڕێگریەك لەبەردەم ئەو كەسانەدا دروست نەبوە كە سڵ لە ئەنجامدانی ئەم تاوانە بكەنەوە تەنانەت خێزان و بنەماڵەش داكۆكیكار بوون لە پەردەپۆشكردنی تاوانەكان وەك لە كەیسی مامۆستا ساكار و پەروین و چەندین كەیسی دیكەدا ڕویداوە .
داوا لە ڕاگەیاندنەكان و سەرجەم مرۆڤدۆستان ئەكەین كە پشتوانی لەم چالاكیە بكەن
بەرنامەی چالاكیەكە بەم شێوەیەی خوارەوەیە :
1- سەردانی سەرۆكایەتی پەرلەمان كاتژمێر 10-11
2- كۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی لەبەردەم پەرلەمان كات 11:30
3- سەردانی ئەنجومەنی دادوەری كات :12:30
بۆ زانیاری زیاتر و لێدوان :
بەهار موونزیر 07709102237
فەلاح مورادخان 07701588173
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست