هەباسە لە كۆنترۆڵى ئەزمونە گشتیەكانى دوبەیى چ باسە ؟
Monday, 11/06/2012, 12:00
كاتێك گوێم لەوەزیرە یەك بەدوایەكەكانى پەروەردە گرتووە ئەو دەهۆڵەى ئەوان كوتاویانە بۆ بەرەو پێش بردنى خویندن نەبوو هەر بریارێك دەركراوە بى دیراسە كردن بووە پاشان بە خۆپیشاندانى خوێندكاران هەڵوەشاوەتەوە یان دواخراوە بو كاتیكى دیارى نەكراو خۆئەگەر خویندكاران بزانن لەچ بارودوخیكدا رەنجى دوانزەسالەى خویندیان یەكلایى دەبێتەوە ئەوا دلنیابووم كە بۆئەمەش خۆپیشاندایان ئەكرد بەهەرحاڵ من نامەوێت لەم بابەتەكە دووربكەمەوە كە ئەمەوى تیشكى بخەمەسەر لەنێو چ كەش و هەوایەك و میزاجى مامۆستا وەڵامى ئەزمونەكان ڕاستاندنى بۆئەكرێت؟لەناوبینایەكدا كە پێى ئەلێن لیژنەى باڵاى ئەزموونەگشتیەكان / كونترۆلى زانستى و پیشەیى كە دەكەویتە دوبەى پایتەختى هەرێمى كوردستانەوە !!!بینایەكى پێنج نهۆمى بێ خزمەتگوزارى سالانە نزیكەى هەزار ماموستا بەوەجبە روو ئەكەنە ئەو بینایە تا راستاندنى وەلامى ئەزموونەكانى خوێندكاران زانستى و وێژەیى و پیشەیی بكەن .سەرجەم كورسى و مێزى ئەو نهۆمانە كۆن و شكاو و تەپوتۆزاوى لەناوەوە لە بینایەكى بەجى هێلراو ئەچێت كە بۆچەندسالێك كەس رووى تى نەكردووە ...فینكەرەوەكانى (سپلیت) ئەو بینا پێنج نهۆمیە سەرجەمیان یەك كۆنترۆلیان هەیە كە لاى میرد مندالیكە كە حانوتى ئەو بینایەى بەدەستە , ئەو منداڵە لەكاتى كارەبا برین و هاتنەوەدا نهۆم نهۆم دەگەرَیت و تا یەك یەك سپلیتەكان هەڵ بكاتەوە ...w.c و دەستشۆرى ناو نهۆمەكان بەجۆریكن مرۆڤـــــ ناتوانێت بەكارییان بهینیت لەبەر پیسى و بۆگەن و گیرانى ئاوەرۆى توالیتەكان و داخستنى هەندێكیان هێشتنەوەیان بەو جۆرە وەلەسەر دەرگاى توالیتەكە نوسراوە ئەو دەرگایە مەكەرەوە تكایە دیارە دەبیت ماموستاخۆى بزانیت لەگەل كردنەوەى دەرگاكەدا توشى چ نەهامەتیەك ئەبیت جگە لەوەى رقینەو پیسى بالندەكان شوینى هەلواسینى دەسەسڕەكانى پیس كردووە كەبەتەنها وێنەكان گوزارشت ئەكەن ....جگە لەوەى نەبوونى شوێنیك بۆ حەوانەوە لەماوەى مانەوەیدا وا لە ماموستا ئەكات كە یان رووبكانە مال خزم و ناسیاو یان رووبكەنە ئوتیلى نرخ نزم بەلام پاشان بچن وەێلى ئوتێل یان مۆتیلى نرخ گران بكڕن و هاوپێچى بكەن بە مامڵەى ئیفادەكەیەنەوە بۆئەوەى پارەى باشیان بوسەرەف بكرێت چونكە سەرەف كردنى پارە بەجۆریكە هەتا مانەوەى شەوانە گرانتر بیت پارەى ئیفادەكەى بەپیى موچەى بنەرەتى زیارت ئەبیت ئەمەش وادەكات هەندى جار سیناریۆى گەندەلى و درۆى مامۆستا دەربكەوێت لەوانەش ساڵى پار لەنەگبەتى مامۆستایەكدا كاتێ وەێڵى مۆتیلیكى گران بەهاى كڕى بوو كردبوو بە مامڵەكەیەوە فەرمانبەرى ژمێیریار پەیوەندى ئەكات بەخاوەن مۆتێلەكەوە پیى ئەلێت ئایا فڵانە مامۆستا لە مۆتیلەكەى تۆبووە؟؟ئایا شەوى بەچەند بووە ؟؟؟خاوەن مۆتیلیش پیاوەتى و چاكەى خۆى باس ئەكات لە نەگبەتى مامۆستادا ئەلێت مانەوەى شەوێك بیست هەزار دینارە بەلام من پانزە هەزارم لەو ماموستایە وەرگرتووە بۆیە ماموستاى نەگبەت درۆكەى سەرناگرێت ......لەنێو ئەم كەین و بەینەدا تۆى خویندكاریش چاوەڕوانى ئەنجامەكانت ئەكەیت و مامۆستایانیش چاوەڕیى پارەكەیان ئەكەن و ئێمەش كە ئەم وینانە ئەبینین دەزانین كۆنترۆلەَ بى كۆنترۆڵەكەى ئەزمونەكانى دوبەى چەند پێشكەوتووە...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست