ئازاد جوندیانی وه‌ک ڕۆبۆتێک
Monday, 23/05/2011, 12:00
جوندیانی مرۆڤێکی ئازاد نی یه به‌ڵکو کۆیله‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیه ، زۆربه‌ی کات که لێدوان و قسه وباس ده‌کات وه‌ک ووته بێژی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ، پاش ماوه‌یه‌ک به ئیعازی تاڵه‌بانی یان هێرۆی برایم ئه‌حمه‌د شه‌کری دهرخواردهدهن و له قسه‌کانی په‌شیمانی ده‌که‌نه‌وه و خێرا ده‌ڵێت ئه‌وه ڕه‌ئی شه‌خسی خۆمه نه‌ک یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان..هه‌ر کاتێک شتێکی ووتبێت و که‌مێک بۆنی ئه‌وه‌ی لێ بووبێت دژی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی یان ناگونجێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ، ئه‌وا یه‌کسه‌ر گێریان پێگۆڕیووه و خۆی بهدرۆخۆستۆتهوه...
جوندیانی دیسان شه‌کرێکی تری شکاند ، وه‌ک ده‌ڵێت :
" به هۆی نزیك بونه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی نێوان ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵات، ئاراسته‌ی كاری ڕاگه‌یاندنی خۆمان ناگۆڕین.وتیشی به هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌وه ئاراسته‌ی كاری راگه‌یاندنی خۆمان ناگۆڕینو به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ڕونكردنهوهی راستیه‌كان له‌باره‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه.ئازاد جوندیانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: ئه‌و شێوازی كاركردنه‌ی ئێمه له میدیای یه‌كێتی هێرشی ڕاگه‌یاندن نین تا ڕابگیرێت به‌ڵكو ڕاستیه‌كان بۆ خه‌ڵك ڕون ده‌كه‌ینه‌وه."هه‌ڵبه‌ته ئه‌م قسانه‌ی جوندیانی هیچ بناغه‌یه‌کی نی یه و سبه‌ێنێ گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتدا ڕێک که‌وتن ، یان تاڵه‌بانی ئه‌مری پێ‌کرد که به هیچ جۆرێک دژی ئۆپۆزیسیۆن ڕاگه‌یاندن نه‌که‌ن ، ئه‌وا جوندیانی نه‌ک ناوێرێت دژی ئۆپۆزیسیۆن وه‌ک خۆی ده‌ڵێت هه‌ر ڕاستیه‌کان بڵاوده‌که‌ینه‌وه ، به‌ڵکو به په‌له‌ش ده‌که‌وێته هه‌له‌که‌سه‌ما و مه‌دح کردنی ئۆپۆزیسیۆن..
جوندیانی ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌کات ده‌ڵێت ئێمه هه‌ر ڕاستی بۆ خه‌ڵک ڕوونده‌که‌ینه‌وه ، ده‌با خیانه‌ته‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بۆ خه‌ڵک ڕوون بکاته‌وه ، باسی سی‌و یه‌کی ئاب بۆ خه‌ڵک بکات ، باسی بودجه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل بکات و ڕاستیه‌کان بۆ خه‌ڵک ڕوون بکاته‌وه ، ده‌با باسی شه‌هیدکردنی سۆرانی مامه حه‌مه و شێخ ستار و سه‌رده‌شت بکات بۆمان و ڕاستیه‌کان بۆ خه‌ڵک ڕوونبکاته‌وه..
جوندیانی ئه‌گه‌ر یه‌ک تۆزقاڵ هه‌ست و که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌ی تێدابووایه ، هه‌رگیز ده‌می نه‌ده‌کرده‌وه و له هیچ جێگه‌یه‌ک خۆی ده‌رنه‌ده‌خست..
جوندیانی ته‌نها ڕۆبۆتێکه به ده‌ست تاڵه‌بانیه‌وه و به‌ئاره‌زووی خۆی تاڵه‌بانی به‌کاری ده‌هێنێت و له درۆ زیاتر هیچ شتێکی تری پێنیه...
http://www.cawder.org/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=19959
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست