ئەوەش چاكسازییەكەى مەسعودو بەرهەم سالحە: پلە تایبەتەكان یەكى یەك ملیۆن دینار موچەیان زیادى كرد
Thursday, 12/05/2011, 12:00
وەك و دەزانرێت یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانى نارەزایەتى خەلًكى نەبوونى عەدالەتى كۆمەڵایەتییە، هەروەها یەكێك لە داواكارى خۆپیشاندەران كەم كردنەوەى موچەى پلە تایبەتەكانە، كەچى پاش ئەوەى فەرمانبەرانى دادگاكان مانیان گرد لە دەوام كردن و بەو هۆیەوە هەندێكیان سزا دران بە گواستنەوەو لەو بابەتانە حكومەت بریارى دا موچەى فەرمانبەرەكانى ئەنجومەنى دادوەرى و داواكارى گشتى بە رێژەى(50%) زیاد بكات، بێ گومان ئەم بریارە بۆ فەرمانبەرە ئاساییەكان باشە لەبەر ئەوەى موچەیان لە چاو دادوەرو ئەندام داواكارى گشتیدا زۆر كەمە تا رادەیەك بەشى بژێویان ناكات، كەچى ئەم بریارە دادوەرەكان و ئەندامى داواكاریشى گرتەوەو هەر یەكەو موچەكەیان یەك ملیۆن دینار زیادى كرد كە بە پێى ئەم زیادكرنە كەمترین موچەیان زیاترە لە پێنج ملیۆن دینارە ، لە كاتێكدا پلەكانى دیكە وەك و دادنووس وجێبەجێكارى داد و یاریدەدەرى دادوەرى ولێكۆڵەرى داد موچەیان لە نێوان شەش سەد هەزار بۆ یەك ملیۆن دینارە، ئا ئەمەیە چاكسازییەكەى مەسعودو یەرهەم ساڵح، دەبا ئیتر كەناڵى گەلى كوردستانیش سیر بخوات و زورنا بۆ خەڵكى ناحاڵى لێ بدات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست