کوردستان یان کەناڵی ڕاوەکە
Tuesday, 07/05/2013, 12:00
زیاتر لەمانگێکە بینینی سەروکەلەوجەمەدانە سورەکەی مەسعود بارزانی کەناڵی راەوکەم بیر دەخاتەوە کەهەر ڕاوچیەک کۆمەڵێک تولەوتانجی پێیەو بەهەموو جۆرێک سود لەسیفاتەکانی ئەو تولەوتانجیانە وەردەگرێ کەلەگەڵی دان بۆدەسخستنی زۆرترین نێچیری ڕاوکراو. دەمڕاستی خێڵی بارزانیش تابتوانێ سوود لەتواناکانی هەندێ کۆیلەو مەسینەهەڵگر بەناوی یاساناس وەرگرێ و بەدوای پەیداکردنی حیلەشەرعیەکدا دەگەڕێن بۆدووبارەکاندیدکردنەوەی پاڵەوانی ٣١ئاب بۆدەمڕاستیی لەکوردستان ئەگەرنا بەدوای ڕازیکردنی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکاندا دەگەڕێ دوریش نیە ئیسلامیەکان لەبەرامبەر دەسکەوتنی پارەوخانەنشینی جێگای توڵە وتاژی بۆبارزانی بگرنەوە، ئەگەرنەیتوانی ئەوازۆرنزیکە لەڕێگەی ئاستەنگ دروست کردن بۆ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان وەکو دابین نەکردنی پارەو دروسکردنی دەیان هەزار هەویەی ساختە یان ڕاپرسی لەسەر دەستور هەڵبژاردنەکان دوابخات ودوور نیە شەڕێکیش لەگەڵ مالیکی دروست بکات بۆئەوەی بەهەرشێوەیەک بێت شەرعیەت بدات بەدواخستنی هەڵبژاردنەکان، ئەوەی من مەبەستمە لێرەدا بیڵێم ئەوەیە وەک کەسێکی یەکێتی داوا لەمەکتەبی سیاسی یەکێتی دەکەم وتکایان لێدەکەم بەهیچ شێوەیەک جێگای توڵەوتانجی بۆپاڵەوانی ٣١ئاب نەگرنەوە ونەهێڵن لەمەزیاتر پارتی سوکایەتی بەخەڵکی کوردستان بکات کەپێیان وایە لەکوردستان بەدیل بۆمەسعودبارزانی نیە لەکاتێکدا مەسعودبارزانی نەخوێندەوارێکی قەزەم و لەخیانەت ودزی ودرۆو ساختەچی ولەئەنفالچی پارێزیدا نقوم بووە بەتەزویر شەهادەی مامۆستای سەرەتایی بۆکراوە بۆیە لەمەکتەبی سیاسی یەکێتی دەپرسم ئایا لەکوردستان کەسێک لەو کابرایە سیاسیتر وخوێندەوارترو ئەخلاقی تروشۆڕشگێڕتر پەیدانابێ ؟؟؟
دەبێ هەموو لایەنگرانی یەکێتی هۆشیارانە مەکتەبی سیاسی ئاگاداربکەینەوە کەدەیان ساڵە چاوەڕوانی ئەوەین کەڕۆژێک سنورێک بۆ دزی وخیانەت وجاشایەتی بنەمێڵەی بارزانی دابنێین ئیتر ئەمڕۆ ئەوڕۆژەزێڕینەیە
ئێستاش دەمڕاستی خێڵی بارزانی لەسایەی دزینی نەوت وتاڵانیی بودجەی کوردستان وکوشتن و سوکایەتی بەڕۆژنامەنوسانەوە بەرەیەکی یەکگرتوی لەناوخۆی کوردستان وعێراق وناوچەکەوجیهانیش لەدژی خۆی دروست کردووە ومانەوەی لەوپۆستەدا دەبێتەهۆی زیاترناشیرین کردن وبێبایەخکردنی حوکمڕانی لەکوردستان، ئیتر بەسیەتی سەرەڕۆییەکانی بنەماڵە قومارچی وژنکوژەکەی بارزانی ،ئێمەی لایەنگرانی یەکێتی ئیتر ڕێگە بەمەلابەختیاروکۆسرەت وچەند کەسێکی هەلپەرستی ترنادەیین لەسەر حیسابی ژیان وڕوح وئایندەی ئێمە گیرفانیان پڕبکەن وەجێگای خۆیەتی دەستخۆشی لەکاک عادل مرادوکاک بەهرۆزگەڵاڵی بکەین وەداوا لەپەرلەمانتارەبەشەرەفەکانی یەکێتی بکەین دەنگیان بخەنەپاڵ دەنگی ئەوکەسانەی کەڕەئیان پێیانداوەو تانەهێڵن نەوت وبودجەودەسەڵات لەسەربنەماڵەیەکی خەیانەتکار تاپۆبکرێت،
دڵنیابن کەدەمڕاستی خێڵی بارزانی نەیتوانی ببێتەوە سەرۆکی هەرێم ئەوایان بەتەزویر کوڕوبرازاکەی دەخاتەشوێنەکەی یان لەڕێگای قاسم سلێمانی وهاوشێوەکانی دورنیە سەرکردەوهەڵسوڕاوانی ئۆپۆزسیۆن یان بەرپرسەناڕازیەکانی ناویەکێتی تیرۆربکات ئەگەر هیچ کام لەوڕێگایانەی نەتوانی ئەوا لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندنە زەردەکانەوەدەردەکەوێت وڕابردووی شۆڕشگێڕانەوئەدەب وئەخلاق ویاسا دۆستی خۆی بەخەڵک دەفرۆشێت...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست