کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ هه‌موو خوێنه‌ران و میدیا ئه‌هلییه‌کان..کۆمه‌ڵێک نهێنی گرنگ له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود و خێڵی دۆسکی ژووروو!

Friday, 06/08/2010, 12:00


به‌رێزێک له‌ عه‌شیره‌تی دۆسکی به‌ کۆمه‌ڵێک پرسیار په‌یوه‌ندی نێوان بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعود و خێڵی دۆسکی ژووروو ده‌خاته‌ڕوو..ئیمه‌ به‌ باشمانزانی شاره‌زایان و میدیا ئه‌هلییه‌کان و که‌سانی ئازادیخواز بتوانن به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ناشه‌رعییه‌ هه‌ڵبماڵن..جێگای باسه‌ مه‌سعود کۆمه‌ڵێک په‌یوه‌ندی ژێر به‌ژێر دوور له‌ چاوی میدیاکان ئه‌نجامده‌دات ، ئه‌مه‌ش ناشه‌فافی و پیلانگیری ئه‌و بنه‌ماڵه‌ ده‌رهه‌ق به‌ دۆزی کوردان  ده‌خاته‌روو..فه‌رموون له‌ گه‌ڵ پرسیاره‌کان:

1-عەشیرەتى دوسكى ژوروو وبنەمالەىمه‌سعود لە رابردوو چیان پیكەوە كردووە چ په‌یوه‌ندییه‌کیان بە یه‌كەوە هەیە؟
2-عەشیرەتى دوسكى ژوروو چى لە رابردوو بۆ بارزانیان كردووە؟
3- بۆچی عەشیرەتى دوسكى ژوروو لەلایەن بنە مالە ى بارزانىپشتگوێ خران دوای ئازادکردنی عێراق ؟
4- بۆچى گە نجانى دوسكى ژوروو وەكو باوكه‌کانیان بو مسعوددڵسۆز نینن؟
5- بۆچى ژمارەیەكى زورلە دوسكى ژوروو یەكەم جارە لە مێژودا خۆ ده‌گه‌یه‌نێنه‌ یه‌کێتی وگۆران؟
6- بۆچى مسعود پێش ماوه‌یه‌ک بەپەلە ژمارەیەك لە گەنجانى دوسكى ژوروو بو لاى خۆی بانگکرد و دوای لێ؟
7- بۆچى دوسكى ژوروو لە دواى عەشیرەتى بارزان گرنگی خۆی هه‌یه‌ لای مسعود ؟
8-بۆچى مسعود به‌ڵێنی دورسكردنى (5000)هه‌زارخانو داوە بوعەشیرەتى دوسكى ژوروو؟
9-بۆچى مسعود وەعدى دامەزراندنى(400)دەرچوى كولیژ لە عەشیرەتى دوسكى ژورووی داوە لە پارێزگاى دهوك؟
10-بوچى مسعود رێگانادات هیچ كەسێ له‌ دوسكى ژوروو دوركەوێته‌وە؟
11-بوچى مه‌سعود بۆ عەشیرەتى دوسكى ژوروو سەفرەیەكى جەماعى بۆ رێك خستبوون ؟
12-بوچى مسعود نایه‌وێت ئەم نهێنیانه‌ لە گوڤارو روژنامە بلاو ببنە وە تایبەت مه‌سه‌له‌ی(5000)هزارخانووه‌که‌؟
تێبینى :عەشیرەتى دوسكى ژێر و دوسكى ژوروو لە یە ك جیاوازن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە