کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەو چوار كەسەى ئااسیشى سلێمانى دەستگیرى كردن،ئەندامى ئەنجومەنى مەیدانى ئازاى كوردستانن

Saturday, 23/07/2011, 12:00


نەتەوەیى ئەنجومەنى مەیدانى ئازادى كوردستان بریاریدا لەبەرامبەر دەستدرێژیەكانى سوپاى ئێراندا بۆ سەر خاكى هەرێمى كوردستان،لەگەڵ كۆمەڵێك چالاكوانى مەدەنى كەمپینێك بە ناوى نا بۆ لەشكركێشى و داگیركارى پێكبێنێت و بكەوێتە ناو چالاكیەوە،بریارماندا رۆژى 23-7 لە سەكۆى ئازادى پاركى ئازادى شارى سلێمانى كۆبونەوەیەكى نارەزایی دەربرین رێكبخەین،چوار چالاكوانى ئەنجومەن كە بۆ رێكخستنى كارى لۆجستى و دامەزراندنى بڵندگۆ چوبونە پاركى ئازادى،لە لایەن هێزە چەكدارە ئەمنیەكانى سلێمانیەوە دەستگیركراون،داوا لە كەس و لایەنە مرۆڤدۆست و دیموكراتەكان و رێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى دەكەین هەوڵى خۆیان بخەنە گەڕ بۆ ئازادكردنى ئەو بەرێزانە كە ئەمە ناوەكانیانە.
1.حسەین گەرمیانى كاندیدیى پێشوى سەرۆكایەتى هەرێم،
2.هێمن عەبدولرەحمان
2.هونەر كەریم
4.سامان عەبدولكەریم
  هاوكارى چالاكوانان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە