با ئه‌م جاره‌ش له هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستاندا، هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێین
Thursday, 16/04/2009, 12:00
1796 بینراوە
دوای ئینتفازه‌که‌ی ساڵی نه‌وه‌د و یه‌ک کۆمه‌ڵگای کوردی هه‌ستی کرد، جۆرێک له گۆڕانکاری روویی له ناوچه‌که کردووه و هه‌روه‌ها ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌ییه‌ی، که عێراقی رووبه‌رووی هاوپیمانان
و دنیای ده‌ره‌وه کردووته‌وه ، هه‌لێکی زێڕینی بۆ کورد ڕه‌خساندووه ، بۆیه ئه‌وانیش وه‌کوو هه‌میشه هه‌ستان به فیداکارییه‌کی دیکه، ئه‌ویش ڕاپرینه مێژوویه‌کی به‌هاری نه‌وه‌د و یه‌ک و هه‌ڵبژاردنه‌کی په‌رله‌مانی کوردستان بوو.
گوومانی تێدا نییه، زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵک، هه‌تاوه‌کوو ئه‌و کاته ته‌نیا بۆ جارێکیش چییه، له ژیانیاندا ده‌نگی خۆیان به ئازادانه نه‌خستبووه سه‌ندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه. له ڕاستییدا کۆمه‌ڵگای کوردی به‌م هه‌ڵبژاردنه‌یان، ده‌یانوویست بوونیان وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێر ده‌ست، له دنیای ده‌ره‌وه‌دا بسه‌لمێنن و پێگه‌یه‌کی به‌رز و به‌هێز بۆ خۆیان دیاریی بکه‌ن.
به‌ڵام به‌داخه‌وه حزبه‌کان هیچ نرخێکیان بۆ ئه‌و هه‌ست و سۆزه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی دانه‌نا و که‌وتنه به‌ربه‌ستدانان و هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی براکووژی و له‌و شه‌ڕه نه‌گریسه‌شدا کۆمه‌ڵگای کوردی‌یان به‌ره‌و نامه‌تی و نائومێدی برد.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش کۆمه‌ڵگای کوردی له مه‌ترسیی شه‌ڕی برا کووژی رزگاریی نه‌بووبوو، دیسان دوای رووخانی حکوومه‌تی به‌عس جارکیتر و به وره‌یه‌کی دیکه‌وه هاتنه‌وه مه‌یدان و ده‌نگی خۆیان خسته‌وه سه‌ندووقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه ، هه‌تاوه‌کوو به به‌شداریکردنیان پێگه‌ی کورد له نێو ئه‌و حکوومه‌ته تازه درووستکراوه‌ی عێراقی به ناو فیدڕالیدا، قایمتر بکه‌ن.
بێگوومان کورد به‌و هه‌ڵبژاردنانه فرسه‌تێکی تر‌یان دایه‌وه حزبه‌کان و سه‌رکردایه‌تی کورد، هه‌تاوه‌کوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه زه‌وتکراوه‌کانیان، پشتیان به کۆمه‌ڵگا قایمتر بێت.
هه‌رچه‌ند ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه ئازادانه بوون، به‌ڵام ساردبوونه‌وه‌ی خه‌ڵک و دوودڵییان له ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵانه‌دا و ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی، که سه‌رکردایه‌تی حزبه‌کانی گرتووته‌وه و به‌ره‌و تیجاره‌تی خێزانیان ده‌بات، دیسان جارێکتر کۆمه‌ڵگای کوردیان به‌ره‌و بێ هیوایی و نائوومێدی ڕاکێشایه‌وه ..ئه‌مه له لایه‌ک له لایه‌کی دیکه‌وه هیچ چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه هاڵواسراوه‌کانی وه‌کوو که‌رکوک و خانه‌قی ناوچه‌کانی دیکه و کێشه‌ی نه‌وت و ده‌یانی تر نه‌کراوه، به‌ڵکوو به‌رده‌وام له پاشه‌کشێدان.
له دوای پرۆسه‌ی ڕزگارکردنی ده‌وڵه‌تی عێراق له ده‌ست دیکتاتۆری سه‌ددامدا و دامزراندنی ده‌وڵه‌تێکی به‌ناو فیدڕالی له‌و وڵاته‌دا، ئابووریی کوردستان له باشووردا گه‌یشتوه‌ته
ئاستێک، هه‌تاوه‌کوو ئه‌م مێژووه‌ش کورد به‌خۆیه‌وه نه‌یبینیوه و هه‌لی کار بۆ هاووڵاتیان نره‌خساوه . به‌ڵام به‌داخه‌وه حزبه‌کان له‌جیاتی بووژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و درووست‌کردنی هه‌لی کارکردن، کۆمه‌ڵگایان له تۆێژێکی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه ، گۆڕیی بۆ چینێکی به‌کارهێنه‌ری ئه‌و شتوومه‌که به‌سه‌رچوانه‌ی، که گه‌نده‌ڵه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌کان به پاره‌ی دزراوی میله‌ته‌وه ده‌یکه‌ن و تێیدا شه‌ریکن..
که‌واته سه‌رکرداییه‌تیه‌ک، که خۆی به شۆڕشگێڕ بزانێت، ده‌بێت ئه‌وه له به‌رچاوبگرێ، که ئه‌وان رێکخراوێکی سیاسیین و ئامانجیان ده‌سته‌به‌رکردنی مافی میله‌ته‌که‌مانه،نه‌ک به‌س به ته‌نیا کۆمه‌ڵێک ده‌مووچاو و له بازنه‌ێکدا ده‌خولێنه‌وه و مام جه‌لال وه‌کوو داشی دامه ده‌یانجووڵێنێ و به‌رده‌وام له دووباره بوونه‌وه‌دان .
بۆیه ئه‌وه خۆگێل کردنه، که هه‌ندێ ده‌یانه‌وێ سیاسه‌ت بکه‌ن، به‌ڵام کاریان به ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌وه نییه و ناشێ و خه‌تی سووره ، ئه‌گه‌ر گۆڕانکاری له سه‌رکردایه‌تی پارتێکی سیاسی
وه‌کوو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستاندا و یان هه‌ر لایه‌نێکی دیکه‌دا بکرێت.ئێمه نابێ ئه‌وه‌مان له بیربچێت، که له وڵاتێک‌دا ده‌ژیین، بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ له سه‌ددا نه‌وه‌دی ژیانمان له بواری ئابوورییه‌وه بگره ، هه‌تاوه‌کوو ده‌گاته لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت که‌لتووریش، هه‌رهه‌مووی له ژێر چاوه‌دێریی حزبدایه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌و بودجه‌یه‌ی که له سه‌رچاوه ژێرزه‌وویه‌کانه‌وه په‌یدا ده‌بێت و له سه‌ددا هه‌ڤده‌ی ده‌درێت به کوورد، وای له پارته کووردییه‌کان کردووه به‌رانبه‌ر به کۆمه‌ڵگا
بێمنه‌ت بن.
له‌به‌ر ئه‌وه پارتێکی سیاسیی، که له ڕووی داراییه‌وه منه‌تی به که‌س نییه ، له هه‌وڵدایه ، هه‌تاوه‌کوو له بواری سیاسی و که‌لتووریشه‌وه پێویستیی به‌که‌س نه‌بێت.
پارتێک که له ڕووی داراییه‌وه مسۆگه‌ره (تێمین)، بێگوومان هه‌وڵ ده‌دات ده‌ست بخاته هه‌موو بواره‌کانی دیکه‌وه، ته‌نانه‌ت ژیانی ئاسایی تاکی کورده‌وه و بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی به‌کاری بهێنێت.
که‌واته له‌م باروودۆخه‌دا، نه‌ک ناتوانرێ گۆڕانکاریی له سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی حزبدا بکرێت، به‌ڵکوو ناتوانرێ له حکوومه‌ت و کۆمه‌ڵگایشدا گۆڕانکاریی بکرێت، ئه‌گه‌ر له ده‌سه‌ڵاتدا به‌شدار نه‌بیت. بۆیه ده‌شێ له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مجاره‌دا هه‌ڵنه‌خه‌ڵتێن و ده‌نگه‌کانمان بخه‌ینه سه‌ندووقی ئه‌و که‌سانه‌وه که هه‌وڵی گۆڕانکاریی له سیسته‌می حکوومه‌تدا ده‌ده‌ن.
له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت هه‌وڵی چوونه ناوه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بدرێت، هه‌تاوه‌کوو له بوواری سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیدا، گۆڕانکاری بکرێت، ئه‌مه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ک ئیمکانی نییه ، ته‌نیا به دابه‌زینی لیستی سه‌ربخۆی به‌ره‌ی ڕیفۆرم ره‌وتی گۆڕینی دیمووکڕاسی (ره‌گ) و خه‌ڵکی ئۆپۆزیسیۆن نه‌بێت..!
کۆپنهاگن