ئه‌و خواردن و چه‌كه ئه‌وروپیانه‌ی به فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی گه‌یه‌نرانه كۆبانی ، چ هه‌رایه‌كیان نایه‌وه ؟
Thursday, 23/10/2014, 12:00
ئه‌رێ ئه‌و چه‌كانه چین وا ئه‌و هه‌رایه‌یان له نێوان پارتی و یه‌كێتی و حكومه‌تی هه‌رێمدا ناوه‌ته‌وه ؟!..
خه‌ریكه بیكه‌ن به كۆڵه‌كه‌كه‌ی عه‌بدوڵڵا ؟.. یان وه‌كو هه‌ندێ ده‌ڵێن " كردیان به كراسه‌كه‌ی عوسمان "..
چه‌ند شه‌رمه‌زاریه ..
كوردهواری گوتوویانه "ئه‌گه‌ر شتێكت نه‌زانی سه‌یری ماڵه دراوسێكه‌ت بكه "..
ئه‌گه‌ر ڕاسته قه‌واره‌یه‌ك هه‌یه به ناوی په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌وه ئه‌وه ئه‌رك و بڕیای حكومه‌ت و په‌رله‌مانه هاوكاری كێدهكات ..
ئه‌گه‌ر شتێكیش به‌و ناوه‌وه بوونی نیه ..
" سوچتان له قهباعهتتان خراپتر "..
ئه‌گه‌ر لایه‌نێكیش ده‌ستی له بینه‌قاقای حكومه‌ت ناوه و نایه‌ڵێت هه‌ست و هه‌ڵوێستێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت و ڕێگر بووه له وه‌ها كارێكی مرۆیی ، ئه‌وا چ پێویستهكات سه‌ری خه‌ڵكی بیه‌شێنن.. ڕێك وڕاست دۆغریهكهی به خه‌ڵكی ڕابگه‌یه‌نن .. ئه‌وه عه‌رز و ئه‌وه گه‌ز ، خۆ مه‌یدا مشك نه‌یخواردووه ..
خۆ ئه‌گه‌ر حزبێكیش ناردویه‌تی ، ئه‌وه چ پێویسته هه‌مووان وه‌كو حه‌وت هه‌نگیان له دارێكدا دۆزیبێته‌وه ، ئاوا تێیوروكاون ..ده‌ئێوه‌ش بینێرن خۆكهس ده‌ستی كه‌سی نه‌گرتووه .. به‌ڵام باسی حكومه‌ت و دامه‌زاراوه یاساییه‌كان مه‌كه‌ن ..
هه‌ڵبژاردنیش فتكهن ، مادام حزب كاری حكومهتدهكات ..
قسه‌كه له‌سه‌ر خودی كارهكهنیه ، كه دیاره دهستبارگرتنهوه له هه‌ر لایهكهوهبێت چاكه ..
قسه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه .. حزب له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا هه‌ژدیهای حه‌وت سه‌ره و هه‌رسه‌ره‌ی ڕوی له كیشوه‌رێكه..
ئێستا شه‌ڕه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ خواردن و چه‌كی ئه‌وروپی به‌فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی گه‌یاندووه‌ته كۆبانی..
باشتر بوو ئه‌و شه‌ڕه دهندوكهتان له‌سه‌ر قوتی هاوڵاتیان و دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ئاشكراكردنی بڕ و ڕێژه‌ی داهاتی ئه‌م هه‌رێمه و چۆنیه‌تی به‌گه‌ڕخستنی توانا و وزه‌ی لاوان و لێهاتووان و به‌كار خستنه‌وه‌ی پێشینه و پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریه ڕاوهستاوو چه‌قبه‌ستووه‌كان بوایه ، ئهمهوێڕای توند‌و تۆڵكردنی ناوماڵی كوردی و قایمكردنی سنوره‌كان و یه‌كخستنی ڕاسته‌قینه‌ی ئیداره و هێزه‌كان كه ده‌بووا له پێشه‌وه‌ی خه‌مه خۆپهرستیهكانتانهوه بووایه ..
ئه‌وروپا له پێناو پاراستنی بهرژهوهندیهكانیدا یه‌كیانگرت به ده‌وڵه‌ت و ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌ی جیا و جۆراوجۆره‌وه ..
پێشتر نیوه‌ی دونیا له حلفی وارشۆ و حلفی ناتۆ دا خۆیده‌بینیه‌وه ..
چه‌ند شوره‌ییه تازه له‌لای ئێمه حزب بووه‌ته ئه‌ژدیهای حه‌وت سه‌ر و هه‌ر سه‌ره و ڕوی له شوێنێكه ...!!!!!!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست