نێجیر له دژی هه‌موولایه‌ک کۆبوونه‌وه به لق و مه‌کته‌به‌کان ده‌کات.
Sunday, 15/03/2009, 12:00
1673 بینراوە
سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ له نێو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به کوردستانپۆستی راگه‌یاند که ئیمرۆ 15/3/2009 له سه‌لاحه‌دین له باره‌گای مه‌کته‌بیت سیاسی پارتی بنه‌ماڵه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوانی بۆ به‌رپرسی لق و مه‌کته‌ب و ئه‌ندامه‌کانیان گرێدا.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان کرا و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له گه‌ل یه‌کێتی و لیستی سه‌ربه‌خۆی نه‌وشیروان مسته‌فا کرا ، له‌ویدا نێچیر ئاماژه‌ی توندیدا که کار له‌دژی یه‌کێتی له هه‌ولێر بکرێت و وێستگه خه‌وتووه‌کانی پاراستن له نێو خودی رێکخستنه‌کانی یه‌کیتی بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ سووک کردنی قورسایی یه‌کیتی له نیو هه‌ولێر و کارکردن له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی پڕۆپاگه‌نده دژی کۆسره‌ت و ناوهێنانی وه‌ک دز و گه‌نده‌ل.
هه‌ر له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا نێچیر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که هه‌موو ئیمکاناتێکی حکومه‌تیی له به‌رده‌ستیان داده‌نێت بۆ بنکۆڵکردنی یه‌کێتی له هه‌ولێر.
له‌ته‌وه‌ریکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا نێچیر ئاماژه‌ی به هاوکاریکردنی بنه‌ماڵه‌ی کرده‌وه له گه‌ڵ "میت" بۆ گه‌مارۆدانی PKK و بڵاوکردنه‌وه‌ی پرۆپاگه‌نده بۆ AKP له دژی DTP له هه‌لبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی باکوری کوردستان و تورکیا که له 29/3/2009 ئه‌نجامده‌درێت.
ده‌بی بووتریت نێچیر ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسییه، به‌گوێره‌ی په‌ێڕه‌وپرۆگرامی کارتۆنی بنه‌ماڵه بۆی نییه کۆبوونه‌وه به لق و مه‌کته‌به‌کان بکات . ده‌بوایه ئه‌گه‌ر مه‌سعود له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستانه ، فازیل میرانی سه‌روکاری کۆبوونه‌وه‌که‌ی بکردایه ، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی له نێو پارتیدا بنه‌ماڵه ئیعتراف به که‌سیکی دیکه ناکه‌ن جگه له خۆیان ، خۆ ئه‌گه‌ر نێچیریش لێره نه‌بوایه ئه‌و کاته سیداد برای مه‌سعود کۆبوونه‌وه‌که‌ی به‌ڕیوه‌ده‌برد. له نێو پارتیدا نابێ سۆره یا ته‌نانه‌ت بادینییه‌کانیش رۆڵ ببینن یا ببن به سه‌رۆکی پارتی ، ئه‌وه‌ی له ژێر خیمه‌ی پارتیدا ده‌ژیت ده‌بێ کۆیله‌ی بنه‌ماڵه بێت ، ئه‌گینا ناتوانێت بژییت.
بۆ زانیاری خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست . مه‌سعود بارزانی ئێستا له له‌نده‌نه له نێو پرۆسه‌یه‌کی خۆره‌زیلکردندایه و نۆره‌ی گرتوه تا سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا ببینێت.