کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


پەیمانگاى تەكنەلۆجى هەولێر شوێنێكى زانستە نیە

Sunday, 26/08/2012, 12:00





لە زۆربەى بۆنەكان, لێپسراوان باسى كەم و كوڕى و گەندەڵى دەكەن وە وا پیشان دەدن كە گوایە ئەوان لێ ى بێ بەرین و دەیانەوێت چاك سازى بكەن !!؟؟ هەندێ گەندەڵى ئیدارى و زانستى یەكێك لەو شوێنانەى دەخەینە ڕوو كە سەرۆكى هەرێم پێ ى پیرۆزە ئەویش پەیمانگاى تەكنۆلۆجى هەولێرە , كە لەلایەن ڕاگرى پەیمانگاوە ئەنجام دەدرێ وە ناوى (د . ستار عوسمان) و بریتین لەمانەى ئەمانەن :
1- مامۆستا هڤال احمدئاكرەیى) پارتیە) بەكالۆریۆسى لە ئەندازەى كانزاكان هەیە ولە ماستەر پسپۆریەكەى گۆڕى بۆ كۆمپیوتەر و نازناوى زانستى وەرگرت , وە هەرەوەها مامۆستا دیمەن رحمان (بێلایەن)بەكالۆریۆسى لە كیمیا هەیە وئەویش لە ماستەر پسپۆریەكەى گۆڕى بۆ كۆمپیوتەر بەلام نازناوى زانستى پێ نادرێ!!!!
2- لە پەیمانگاتەنها (3) سێ مامۆستاهەن كە هەڵگرى بڕوا نامەى دكتۆرابن وە بێلایەنبن بەبێ پۆستى ئیدارى و زانستى وە سەرۆك بەشەكانیان ماستەرن وە یەكێكیان سەرۆك بەشەكەى دبلۆمى بالایە بەبێ نازناوى زانستى !!! وە لە هەڵسەنگاندنى هەگبەى مامۆستایان هەر هەمویان لەلایە ماستەر و دبلۆم هەڵسنگێندران !!!!دكتۆراكانیان بەقۆپیە وەرنەگرتووە وەك دكتۆراكەى ڕاگرى پەیمانگا .
3- مامۆستا قیسر سالح مهدى هەڵگرى بڕوا نامەى ماستەرە بە ناز ناوى مامۆستاى یاریدەدەر و لە بەشى گەیاندنە , لەپەیمانگا هەموو جیاوكەكانى (امتیازات) ى دكتۆرا وە پرۆفسۆر بۆ ئەژمار دەكرێَت.
4-لێپسراوى دارایى پەیمانگا ناوى (دڵگەش تاهیر) ە بە ئارەزووى خۆى دەوام دەكات و بەبێ ئەوەى ڕاگربتوانێت لێپیچینەوەى لەگەڵ بكات لەبەر ئەوەى هاوسەرى (زاگرۆس ئەحمد) ە ئەویش كە رۆژنامە نوسە لەلاى كمال كركوكى 5-مامۆستا احمد كانى لە ساڵى 2006- 2011 وە دەوام ناكات بە موچەى تەواو !!!! وە ئێستا بە ئارەزووى خۆى دەوام دەكات لە هەفتەى ئەگەر رۆژێك بێتە دەوام , نە ڕاگر وە نە د. كەوسەر عزیز گەلاڵى (فایلدار و سەرۆكى دەستەى خوێندنى تەكنیكى) دەتوانن باسى دەوام لەگەل لەڕێزیان بكەن . كەچى فەرمانبەرانى تریش بە نابێت بەبێ مۆلەتى كاتى لە پەیمانگا دەربچن , ئەگەر بۆ ماوەى یەك كاتژمێریش (سەعاتێك) بێت .
6-مامۆستا سیڤان حسێن علی لەبەشى گەیاندن لە هەڵسەنگاندنى بەڕێزیان لەلایەن قوتابیان لە 5 تەنها 1 وەرگرت ,وە لەبەر ئەوەى باوكى لە لێژنەى ناوچەى كركوكى پارتیە لە هەڵسەنگاندنى قوتابیان بەخشرا (عفو كرا) !!! وە هەروەها بە ئارەزووى خۆى دەوام دەكات و بەبێ ئەوەى سەرۆك بەشەكەى و ڕاگر بتوانن باسى دەوامى لەگەل بكەن كەچى (د. لەتیف محمد شریف بێلایەنە) هەر لە هەمان بەش بوو تەنها بۆ خواردنى نانى نیوەرۆ پەیمانگاى جێ هێشت و گەڕایەوە ئەو ڕۆژەیان غایب دا !!!
7- مامۆستا گەنجینە جلال مدحت لە بەشى ڕێگا و بانە دواى یەك ساڵ دەوام كردنى بەبێ مۆڵەت لە زانكۆى غازى عنتاب لە توركیا بۆ خوێندنى دكتۆرا ئینجا داواى مۆڵەتى خۆێندنى كرد ؟, وە لە هەمان كاتیش مامۆستا بوو لەپەیمانگا بە مووچەى تەواو.
8- مامۆستا دڵشاد ئەحمد كریم بەڕێوەبەرى كارگێرى پەیمانگایە وە (پارتیە) لە خوێندنى ماستەر ترقین قید كرا , كەچى ئەم ساڵ دووبارە ڕاگر و سەرۆكى دەستەى خوێندنى تەكنیكى رەزامەند بوون بۆ لەسەر دووبارە كردنەوەى خوێندنى ماستەر لە زانكۆى غازى عنتاب 1/ 10 / 2012 !!!
9- ست نادیە لێپسراوى ووربینى (مدقق)پەیمانگایەوە ژنە شەهیدە , وە ڕاگرپەیمانگا بەڕێزیانى لە لێژنەى كڕین داناوە !!!!!! هەر خۆى دەكڕێ هەر خۆشی ووردبینی وەسل (قائمەكان) دەكات ؟؟؟
10- د. ادریس عزت چیچانى ناسراو بە (ادریس ە دۆم) پارتیە, لەسەر میلاكى زانكۆى سۆرانە بەلام لە هەفتەى یەك رۆژ دەچیتە سۆران ئەوى تریان لە پەیمانگاكەمان لاى د. ستار عوسمانە بەشەریكى فحس مواد دەكەن بۆ كۆمپانیا و بەڵێندەران !!!!! وە بە شەویش لە كۆلێچى ئەندازیارى هەولێر دەخەوێت چونكە بێ جێگایە لەبەر ئەوەى هاوسەرەكەى لەدەرەوەى عێراق قوتابى دكتۆرایە .وە هەروەها مەشقى ماستاو چیاتى پێ دەكات بۆ ئەوەى دواى خۆى بیكات بەڕاگرى پەیمانگا یان شوێنێكى تر ئەگەر پۆستى بەتاڵ هەبوو , وەك چۆن د. ستار عوسمان) بە ماستاو چیاتى بۆ د. ادریس هەركى بوو بە ڕاگر.
ڕاگرى بەڕێز (د . ستار عوسمان) ئەگەر دەزانیت بێ ویژدانیت بەرامبەر كراوە ئەو خالانەى سەرەوە ڕاست نین ؟؟ ئەوا دەڵێم روو ڕەش بن ئەوانەى مرۆڤى پاك و نیشتمان پەروەر دەسوتێنن و بوختانى پێ دەكەن, وە دڵنیام ناتوانیت تانە لەیەك خاڵ بدەیت چونكە ئەم بابەتە وەكو ئەوە نیە كە لە 2009-06-06 لەسەر جەنابت نوسرا بوو .
وە لە كۆتاییدا بۆ ئەوەى بە هێزو توانا لە كۆڕ و كۆبونەوەكان باسى یاساو عدالەت و ویژدان و كوردایەتى بكەیت دەبێت زۆربەى ئەمانەى سەرەوە ڕاست بكەیتەوە ئینجا ئامادەبووان گالًَتە بە ووتەكانت ناكەن ئەگینا دەبێت هەر فێڵ لە خۆت بكەیت وە ناتوانیت خەڵك چەواشە بكەیت .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە