کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


حیزب و كیشەو گرفتى حیزبە كوردییەكانى كوردستان بە ئۆپۆزسیۆنیشەوە و چەند پێشنیارێك

Sunday, 15/05/2011, 12:00






سەرەتا بزانین حیزب جیە ؟
حیزب : رێكخراوێكى سیاسیە هەوڵدەدات بۆ گەیشتن بە دەسەڵاتى سیاسى لەڕێگەى بەشدارى كردنى لە هەڵبژاردن و سندوقەكانى دەنگدانەوە وەهەروەها پابەندە بە چەمكى دیموكراتیەوە بۆ هەڵبژاردنى سەرۆك و ئەندامە باڵاكانى حیزب لە ڕێگەى هەڵبژاردنى ناوخۆى حیزبەوە.
ئەمە وەكو سەرەتایەك بەڵام ئەگەر ڕاستەوخۆبچینە سەر ناوەڕۆكى بابەتەكە كە حیزبى كوردییەدەتوانین بڵێن حیزب سالارییەكى تەواو لە كوردستاندا پیادە دەكریت ڕەنگە ئەم جۆرە حیزبایەتیە لە هیچ شوێنێكى دونیادا وجودى نەبێت لەبەر ئەوەى تائێستا هیچ حیزبێك لە كوردستان نەیتوانیوە پێناسەى حیزبى سیاسى لە خۆى كۆبكاتەوە بەڵكو ئەوەى هەیە لەلایەن هەردوو حیزبى دەسەڵاتەوە دەتوانین ناوى بنێین بەحیزبى خێڵایەتى وەئەوەش كەلاى ئۆبۆزسیۆن هەیە دەتوانین ناوى بنێین ترس لە حزبایەتى بۆچى ؟
چونكە چەندین ساڵە حیزبە كوردییەكان كە مومارەسەى سیاسەت دەكەن لە كوردستاندا نەیان توانیوە دەمكوچاوەكان بگۆڕن تەنانەت بە ئیسلامیەكانیشەوە كە ترسێكى زۆریان لە گۆڕانكارى هەرەمى حیزى هەیە وەگۆرانیش كە تائێستا نەیتوانیوە گۆنگرەى خۆى ببەستێت .هەڵبەتە ئەم خاڵە پێشێلكاریەكى زەقى پێناسەى حیزى سیاسیەى بەم شێوەیەبێت لەچوارچێوەى خۆى دەردەچێت بۆ حیزبێكى سیاسى دۆگما و داخرا ئەم جۆرە دیكتاتۆریەى حیزبیش بەكەمى دەردەكەوێت تا دەگاتە كورسى دەسەڵات بۆیە ئێستا لە كوردستاندا خەڵكى لەگەڵ ئەوەى كە پشتگیرى ئۆبۆزسیۆن دەكەن بەڵام ترسى ئەوەیان هەیە كە ئەوانیش كۆپى كراوى ئەو دوو حیزبەى ئێستا دەبن یان جیاوازتر چونكە قۆرخ كردنى دەسەڵات لەناو حیزبە ئۆبۆزسیۆنەكانیشدا بەدى دەكرێت
بۆیە زۆرجار دەزگاكانى ڕاگەیاندن باس لەگەندەڵى دەكەن لەكوردستاندا بەئیعترافى هەردوو حیزبى دەسەڵات داریشەوە بەڵام كەمجار ئاماژە بەسەرچاوەى دروست بوونى ئەم گەندەڵیە دەكرێت كە ئەمەیان گرنك ترە چونكە هەموو كێشەیەك چارەسەرى تایبەتى خۆى هەیە بۆیە بەلاى منەوە ئەو گەندەڵییەى كە ئەمرۆ بنى باخەڵكى زۆرێك لە بەرپرسانى ووڵاتى گەرم كردوەو و بوە بەمۆرانەى حكومەت (حیزبە) چونكە دەستى حیزب هێندە باڵایە بەهەموو شوێنێك دەگات هێندە ستەمكارە پیرۆزییەكانیش ژێرپێ دەخات بۆیە بۆچارەسەركردنى ئەم بارودۆخەى كە ئەمرۆ لەكوردستاندا هەیە پێویستە لایەنگرانى هەموو حیزبە كوردییەكان بێ جیاوازى فشار لەسەر حیزبەكانیان دروست بكەن بۆ بەستنى گۆنگرەى پَشوەخت بۆ ئەنجامدانى چاكسازى لە تێگەى حیزبیدا ئەم كارەش پێش ئەوەى كارى ئەندامانى حیزب بێت كارى ڕۆزنامە نووس و ڕۆشنبیران و دەسگاكانى ڕاگەیاندنى كوردییە كەهەوڵبدەن بۆ دروست كردنى فشار بۆ بەستنى كۆنگرە . ئەوچاكسازیانەى كە پێویستە لە حیزبەكوردییەكاندا بكرێت بەڵام نەكراوە .
1-دروست كردنى ئەنجومەنێك بەناو (ئەنجومەنى حیزبە كوردییەكان بۆ ڕاوێژكردنى پرسە نەتەوەییەكان) ئەمەیان كارێكى زۆر گرنگە كە هەموو حیزبە كوردییەكان پێكەوە هەوڵبدەن بۆ دروست كردنى چونكە ڕۆڵێكى گرنك دەبێت لەكاتى دروست بوونى هەركێشەیەك یان مەترسیەك كە ڕوو لە هەرێم بكات وە راوبۆچونى هەموولایەك وەربگیرێت لەسەر ئەو كێشانە ئەمە بەقازانجى یەكێتى پاتیش دەشكێتەوە چونكە ئەگەر ئەنجومەنێكى لەم شێوەیە دامەزرا و بۆچونى هەموو حیزبەكان وەرگیرا ئەوا ئەوكاتە هیچ لایەك ناتوانێت موزایەدەى سیاسى بەسەر ئەوى ترەبكات بۆ هەركێشەیەك بیت وەهەموو وەكو یەك بەرپرسیار دەبن لە كەمتەرخەمیەكاندا نەك تەنها یەكێتى و پارتى .
2- دەست لەكاركێشانەوە لە پلەى حیزبیدا ئەگەر كەسێك پلەیەكى حكومى پێ سپێردرا پێویستە ئەم هەنگاوە لە تاڵەبانى بەرزانیەوە دەست پێ بكات چونكە حیزب نوێنەرى هەموو خەڵك نیە بەڵام حكومەت نوێنەرى هەموو خەڵكە بەوانەشەوە كە دەنگیان پێنەداون .
3- پچڕانى پەیوەندى حیزبى بەووڵاتانى دەرەوە ئەم خاڵەیان كورد زەرەرمەنى سەرەكى بووە چونكە هەندێ حیزبى كوردیى هەبوە كە بەهۆى ئەوپەیوەندیانەوە وەكو ماشەیەك بەكار هێنراوە بۆ تێكدانى ناوماڵى كوردى هەموومانیش كۆكین لەسەر ئەوەى كەباجى زۆر قورسمانداوە لەو پەیوەندیانەدا . شەرى براكوژى باشترین نمونەیە .
4- ڕێگە پێنەدان بە خۆپاڵاوتنى هیچ كەسێك زیاتر لە دوو خولى كۆنگۆە بەڵام ئەوەى بەچاوى خۆمان دەیبینین سەرۆكى حیزبێك نیە كە بۆ جارى سێیەم و جارەم و پێنجەم هەڵنەبژێردرابێتەوە بەچەپلەرێزان و هەندێك جاریش بەبێ ركابەر .
5-دانانى سزایى سیاسى بۆ هەرحیزبێك یان هەر بەرپرسێك كە كارى حكومەت تێكەڵ بەكارى حیزب بكات چونكە ئێستا حكومەت و حیزبە لەیەك پۆشاكدان دەبینریێن و مەكتەبى سیاسى حیزبەكان بەكارى حكومەت هەڵدەسن بەشێوەیەك لەبرى پەرلەمان مەكتەبى سیاسى حیزبەكان دەڵێن بەڵى یان نەخێر .
هەر لەبەر نەبوونى ئەم خاڵانەو نەبوونى مەرجى حیزبایەتى لە حیزبە كوردیەكاندا كە دیموكراسى مەرجى سەرەكیەتى وایى كردوە هەندێك لە حزبە كوردییەكان لەبرى ئەوەى كە خزمەت بەخەلك و خاكى خۆیان بكەن خەریكى كارى مافیا و بازرگانى كردنن بە حیزبەوە بۆیە ئەۆ خۆپیشاندان و ناڕەزاییانەى كە لە 17_2 وە لە كوردستان دەستى پێ كرد پێش ئەوەى حكومەت و دەزگاكانى بكاتە ئامانج بارەگاكانى حیزبى كردە ئامانج چونكە لە پۆلین كردنى ئەولەویاتى بەرپرسیارێتیدا لاى یەكێتى و پارتى سەرەتا حیزب دواتریش حكومەت دەبێتە پاشكۆى بۆیە نابێت سەیر بێت بەلامانەوە كاتێك لەكوردستان بارەگاكانى حیزب دەكرێَتە ئامانج . حیزب هەموو شتێكى بۆ خۆى قۆرخ كردوە و تەنانەت قوتى خەڵكیش لەدەستى ئەواندایە و تاكار گەیشتوەتە ئەوەى كە دەبێت هەموو تاكێكى كورد وەكو ئەوان بیر بكاتەوە جابۆیە دەبێت ئۆبۆزسیۆن پێش دەسەڵات درك بەم مۆدێلە سەقەتەى حیزبایەتیە بكات لە كوردستاندا و هەوڵبدات بۆ بەدیهێنانى ستایلێكى نوێ ى حیزبى جیاواز لە یەكێتى و پارتى رێگە بە هێنانە پێشەوەى خەڵكى پسپۆرو چالاك بدرێت و كەس بە موقەدەس تەماشا نەكرێت .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە