بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


دەسەڵات و ئۆپزسیۆن دوو ڕووی یەک دراون!

Tuesday, 07/06/2011, 12:00


ئێمە نەک هەر نەمان توانی تاقی کردنەوەی تونس و میسر بگوازینەوە بەڵکوو نەیان هێشت دەرس و عیبرەتیشی لی وەر بگرین..
ئەگەرچی هەرگیز ناتوانین کوردستان بە میسر و تونس بچوێنین، لەڕووی ئەوگەندەڵی و نابەرابەری کۆمەڵایەتی و ژنکوشتن و ڕۆژنامەنووس ڕاونان و شەڕی ناوخۆو هێنانی دەوڵەتانی داگیرکەر بۆ سەر پیرۆزیەکانی خاکی نیشتیمان، به‌تایبه‌تیی تونس و میسر حکومەت و سەرۆکەکانیان بەسەد ئاو شۆراونەتەوە لەچاو دەسەڵاتە بەعس ئاساکەی کوردستانی باشور، حوسنی پیر و پەک کەوتەش و بن عەلی فریشتەن لەچاو هەردووک تاڵەبانی و بارزانی.
لە میسر خەڵک ڕاپەڕی لاوانیش ڕابەرایەتی شۆڕشیان کرد ، ئەوە ئۆپسزین بوو لەدوای شەقامەوە بوو، ئەوکەس و لایەنانی بەدوای داواکەی حوسنی موبارەکەوە چون بۆ گفتۆ گۆکردن و دانوسان ئیستاش باجی ئەو هەڵەیە دەدەن، تەنانەت ئەو هونەر مەند و گۆرانیبێژانەش کە دژی داخوازیەکانی مەیدانی ئازادی قاهیرە لێدوانیان دا، ئێستا لیستی ڕەشیان بۆ دروست کردوون، تەنانەت خەڵک ئامادە نییە گۆی لە دەنگ و سەیری کارە هونەرییەکانیشیان بکەن، کەچی لە کوردستان بە پێچەوانەوە خەڵک بەدەنگ هات، بەردەباران کردنی لقی چواریش کارێکی زۆر خۆڕسک بوو ئەوە کاردانەوەی خەڵکی شەرافەتمەندی سلێمانی بوو بەرامبەر بە ئەمنە زەردەکەی پارتی..هەرچەندە ئەمنە سەوسەزەکەی تاڵەبانی دواتر کەمتری بە خەڵکی شار نەکرد، بەڵام دواخستنی کامە بنکە و بارەگا ڕەنگە کارێکی ڕێکەوت بوو بێت..
ئەوانەی بەردەبارانی لقی چواریان کرد، لاوانی ناڕازیی و مەحروم بوون لەهەموو پێداوستیەکی ژیان ، نموونەی بەرزی شەهید شیرزاد کە تەنیا ٣٠٠٠ هەزار دینار لەگیرفانی دابووە لەکاتی شەهید بوونیدا، لاوێکی تەمەن ٢٩ ساڵە لەبەر نەداری تا ئێستا نەیتوانی بوو ژیانی هاوسەری پێک بهێنێت.
لە کوردستانی باشور سێ گروپەکەی بەناو ئۆپسزیۆن هەر لە حەڤدەی شوباتی خوێناویەوە تا ئێستا بۆ ساتیکیش وازیان لەسەر و سەودای گفتو گۆی خۆیان و دەسەڵات نەهێنا. زیاتر لەوەش هەر لەگەڵ دروست بوونی سەرای ئازادی سلێمانی و شارۆچکەکانی تر، نوێنەرانی خۆیان ناردە ناو ئەنجومەکانیانەوە بۆ پیادەکردی سیاسەتی میانڕەوانەی خۆیان لەمەڕ ڕاپەرین و ڕاماڵینی دەسەڵات..
چاکسازی پێویستی بە ڕاپەرێن و خۆپێشاندان نییە، بەڵکو بە دانوسان و گفتۆ گۆ دەکرێت تا داواکاریاکانیان جی بەجێ بکرێت، ئەوی پێویستی بە ڕاپەڕینە ڕاماڵینی دەسەڵاتە، کەتا ئێستا هیچ کام لەسەرای ئەم سێ گروپەی ئۆپسزیۆن نەیانتوانیوە خۆیان لەقەرەی ئەم لێدوانە بدەن، تەنانەت کاتێک هەڕەشەکەی دەسەڵات گەێشتە ئەوەی کە هەوڵی تیرۆر کردنیان دەدات لەو کاتەشدا جورئەتی ئەوەیان نەکرد داوا لە ئەندام و لایەنگرانیان بکەن کە بڕژێنە سەرشەقام و داوای نەمانی ئەو دەسەلاتە بکەن..
کەواتە ئەم دەسەلاتە و ئەم ئۆپسزێۆنە دوو ڕووی یەک دراون . یەکگرتوو و کۆمـەڵ پێشتر بەشداری حکومەتی پڕ گەندەڵی و نەهامەتی خەڵکی کوردستانیان تاقی کرۆتەوە ، ئەوەی تازە بوو بۆ خەڵکی کوردستان تاقی کردنەوە دۆراوەکەی بزوتنەوەی گۆڕان بوو کە ڕێبەرانی ئەوانیش چونکە ئه‌وانیش په‌روه‌رده‌ی قوتابخانەکه‌ی تاڵەبانی بوون نەیانتوانی ئەم ڕیچکە تازەیە بشکێنن و بێنە ڕیزی خۆ پێشاندەران، بەڵکو وەک تەماشەکەر مانەوە تا حاڵیان بەم ڕۆژە گەیشت، کە دەسەڵات نەک هەر گوێیان لێ ناگرێت بەڵکوو دەستی دەستی ئەو چوار شەممە و ئەو بن شەممەییان پێ دەکات..
لەکۆتاییدا ماوە بڵێم، شکستی ئەمجارەی خۆپێشاندانەکانی کوردستان تەنیا ناگەڕیتەوە بۆ دڕەندەیی دەسەڵات، بەڵکوو ئەم سێ هێزەش که‌ ئه‌و خه‌ڵکه‌یان ساردکرده‌وه‌ و فریویان دان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە