خالید ساڵحی کۆیله‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی تهزویرجی به‌ده‌ستی به‌تاڵ دێته‌وه کوردستان.
Sunday, 27/09/2009, 12:00
له رۆژی 27/9/2009 له پایته‌ختی ئۆسلۆ به‌ناوی حکومه‌تی دۆڕاوی هه‌ریم ویستی له گه‌ل حکومه‌ت و بۆرسه‌ی ئۆسلۆ پینه حاڵی دزی و تالانی خۆیان بکه‌ن ، به‌ڵام دیاره وه‌ک له ڤیدیۆی نێو ئه‌و لینکه‌ش دیاره بای کۆن بهبادهکات یا قه‌وانه سواوه‌که‌ی حکومه‌تی دۆڕاوی هه‌ریم لیدهداتهوه ،ئه‌مه له کاتیکدا هه‌ر به گویره‌ی ئه‌و رۆژنامه نه‌رویجییه‌ی که لینکه‌ی له خواره‌وه‌یه ده‌ڵێت: خالید هیجی تازه‌ی پێ نه‌بوو ، و نه‌یتوانی پرسیاری ئاماده‌بوان، له رۆژنامه‌نووسان، وه‌ڵام بداته‌وه ، بۆیه بووه مایه‌ی شه‌رمه‌زاری به‌لام دیاره بێ ئه‌وه‌ی موویه‌کی خالید له شه‌رمه‌زارییان بجوڵێت.
بێ ئابڕووی ده‌سه‌ڵاتی مافیای له‌وه‌دایه که هه‌موو راگه‌یاندنه‌کانی دنیایێ به خراپترین شێوه باسی ئه‌دائی سیاسی و ئابووریان ده‌که‌ن که‌چی مێشێکیان میوان نییه ، ئه‌وه‌تا ئه‌و خالیده که که‌س نازانێت پۆسته‌که‌ی له حکومه‌ته دۆڕاوهکهدا چییه ، وا قسه ده‌کات وه‌ک نه‌بای دیبێت نه باران. سه‌عید سه‌حافیش هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له 2003 له نێو به‌غدا بوون، ده‌یوت له به‌سره هێزه‌کانمان سوپای ئه‌مه‌ریکای گه‌مارۆدراوه و ئه‌وه‌نده‌یان نه‌ماوه.
سه‌حافه‌که‌ی بنه‌ماڵه له دوایین پرسیاری رۆژنامه‌نووسان و وه‌ڵامه بێ بنه‌ماکانی خۆی مه‌نتیقی له‌ده‌ستدا و که‌وته شه‌ڕ که ئه‌مه‌ش دیاره مه‌نتقی دۆڕاوه‌کانه ، دیاره ئه‌مه‌ش قسه‌ی ئێمه نییه قسه‌ی رۆژنامه‌نووسه ئامادهبووهکانه.
ده‌بێ بووترێت په‌رله‌مانی عێراقی داواکراوه له‌لایه‌ن چه‌ند په‌رله‌مانتارێک لێکۆلینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بکرێت ، که ئه‌مه‌ش ئه‌و ناکۆکیانه‌ی که له نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا هه‌بوو له‌گه‌ل ناوه‌ند قوولتر ده‌بێته‌وه.
جێگای باسه ده‌سه‌لاتی مافیای مه‌سعودی ته‌زویرچی له گه‌ل کۆمپانیایDNO ی نه‌رویجی له رێگای کۆیله وه‌زیر ئاشتی هه‌ورامی پشکێکی زۆری کۆمپانیاکه‌یان کڕیوه‌ته‌وه و فرت و فێڵێکی زۆریان له بۆرسه‌ی ئۆسلۆ بۆ فرۆشتنی نه‌وت کردووه ، بۆیه ئه‌م کاره‌ی مافیاکانی مه‌سعود بۆته زه‌ره‌رێکی زۆر بۆ بۆرسه‌ی ئۆسلۆ و خهرقکردنی یاسا و رێساکانی نه‌رویج ، حاڵی حازر کێشه‌که له لێکۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس و دادگادایه که ره‌نگه کۆمه‌ڵێک نهێنی دیکه مه‌ترسیدار بێنه ئاراوه و ببێته مایه‌ی ریسواکردنی زیاتری بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ، هه‌ربۆیه بنه‌ماڵه که‌وتونه‌ته په‌له‌قاژه و خالیدیان به خۆیان کۆمه‌ڵێ کۆنه قه‌وان ناردۆته ئۆسلۆ بۆ به‌رگرتنی له هه‌رچی زیاتری ریسوایی بنه‌ماڵه‌ی مافیا.
http://www.hegnar.no/bors/energi/article394121.ece
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست