کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەنگ بدەن بە مەرد ... نەك بە سەوز و زەرد

Wednesday, 13/05/2009, 12:00










یا خوا بسوتێت جەرگم وەك كەباب

ئەگەر دەنگم دا بەجاش سى ویەك ئاب
یا خوا دڵەكەم وەك قیر ببێت ڕەش
ئەگەردەنگم دا بە جاش شەست وشەش
بە مل شكاوى بچمـمە ژێـر خـاك
ئەگـــەر دەنگم دا بـە لیستى ناپــاك
ئەگەر بە ڕاســتى نەوەى كاوە بـین
ئەبـێت زۆر دورى ئـەو چـلـَپاوە بـین
ئەبێت دەنگ بدەین بە خەڵكى شیاو
بە كـوردانى مـەرد نـەك ئابڕو تكاو
بیدەین بەو كەسەى جوانى ئەنوێنێ
نەك فایلدار و جاش بـەعـسى دوێنێ
بۆ ئـەوەى گـۆڕان بكـەین لە ووڵات
با لە ئیستاوە دەست كەین بە خەبات
دەبا ئـەم جــارە بكـەین كـارێك وا
دز و گـەندەڵـچى پێ بكـەین ڕســوا
بۆ سـەرفـــرازى ئـەم خـاك و گـەلە
ئــەم دەنگ دانەمان باشـترین هـەلە
ئەگەر دواى دەنگدان ئـەم دزانە مان
مەعلوم بێ خێرین قەسەم بە قـورئان
شوبات 2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە