منیش قسه‌م هه‌یه مافیاكانی شاره‌وانی ڕۆژهه‌ڵات
Friday, 08/10/2010, 12:00
(گوێدرێژ باره‌كه‌ی هه‌مووی په‌رتووك بێت، نابێت بهسوكرات)
دوای ئه‌وه‌ی كه چه‌ند بابه‌تێكم له‌م سایته به‌ڕێزه خوێنده‌وه له‌سه‌ر ئه‌ندازیاره‌كانی شاره‌وانی ئه‌وانیش (ئه‌ندازیار دیاری تاریق و سوهام ناجی) بوو، زۆر بابه‌تێكی پڕ به‌پێست و جوان بو، به‌ڕاستی ده‌ست خۆشی له ئه‌ندازیار محه‌مه‌د و سۆران ده‌كه‌م. منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام هه‌ر ئه‌ندازیارێك كه بۆته سوك كردنی ئه‌م پیشه‌یه زۆر له‌وه زیاتر ڕیسواو سوك بكرێ تا خه‌ڵكی پاك و پیس له‌یه‌كتری جیا بكاته‌وه. منیش چه‌ند چیرۆكێكی ئه‌م دزو جهردانهم ڵایه كه مرۆڤ توشی شۆك ده‌كا.(به‌چه‌ند به‌شێك ده‌یخه‌مه ڕو. به به‌ڵگه‌شه‌وه له‌م سایته به‌ڕێزه بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه) چه‌ند ساڵیشه ئه‌ندامی سه‌ندیكای ئهندازیارانم.
ئه‌و په‌نده زۆر جوان و ڕونه و دیاره. كاكی به‌ناو ئه‌ندازیار باش سه‌یری خۆت بكه‌و بزانه له‌ناو شاری سلێمانی و ئه‌ندازیاران چی ناوبانگێكی قێزه‌ون و شه‌ریفت بۆ خۆت ئه‌رشیف كردوه. هه‌روه‌ك سه‌ركرده‌ی چه‌ته‌كان یان تك تك ئابڕو حه‌یات لێ ده‌چێ بۆ كاره‌كانت.لێبه‌ڵێ كاكێ تۆ ده‌ته‌وێ به فرتوفێل و كاری لابه‌لا خۆت بكه‌ی به باشترین ئه‌ندازیار و كه‌سێكی پسپۆڕ له شاره‌وانی ڕۆژهه‌ڵات یان ببیته ئه‌ندازیارێكی مافیا. بگره ئه‌گه‌ر هه‌مو شار تۆ نه‌خشه‌ی بۆ بكه‌ی و كاری هه‌مو شاره‌وانی تۆ بیكه‌ی ئینجا نابێ به ئه‌ندازیارێكی شیاو (هه‌روه‌ك گوێدرێژه‌كه باره‌كه‌ی هه‌موی په‌رتوك بێت ئینجا نابێ به‌هیچ)، پێم سه‌یره له‌و هه‌مو ئه‌ندازیاره‌ی شاره‌وانی كه‌سێكی سوك و به‌رتیل خۆری و كه‌م توانا‌و نه شاره‌زاو نه‌فامی وه‌ك ئه‌ندازیار دیاری تاریق دانراوه (ئه‌مه كاسێكی تابڵێی پیس و خیانهتهكار و حاقد و ڕو ڕه‌شه. ئێمه كه ئه‌ندازیارین باش ده‌یناسین چی جۆره مرۆڤێكی پۆخڵاوات و خه‌بیسه). بۆیه حاڵی شار‌و پرۆژه و كاری شاره‌وانی و كاری هاوڵاتیان به‌و ده‌رده ده‌چێ له‌سه‌ر ده‌ستی چوار فاشلی وه‌ك جه‌نابت. كه ئێمه ئه‌ندازیارین باش یه‌كتری ده‌ناسین و ڕابردوی یه‌كتریش باش شاره‌زاین. باشت ده‌ناسین چی وهزنێكت هه‌یه.
ئێمه‌ش وه‌ك تۆ ئه‌ندازیارین و له زۆر بوار و كاری پرۆژه‌شدا كارمان كردوه و كار ده‌كه‌ین، به‌ڵام نه‌ك وه‌كو جه‌نابت ببینه دز به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه و له‌ناو شاره‌وانی له ڕێگه‌ی پۆستهكهتهوه باندێكی مافیای دروست بكه‌ی بۆ خۆت. تۆ ده‌زانی كه خه‌ڵكی كاری شاره‌وانی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌بێ، له‌رزی لێ ده‌نیشێ یان ده‌بێ ڕیشوه‌ت بداته ده‌ڵاڵه‌كانی لای تۆ یان دوعا بكا كه جه‌نابت له‌و دیو درگاكه‌وه بیانوه گڵاوه‌كانی پێ نه‌گری و چۆكی پێ دا نه‌ده‌ی بۆ كاری نابه‌جێ و چه‌ور. ئیتر ده‌بێ شاری سلێمانی و شاره‌وانی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ندازیارێكی مافیای وه‌ك دیاری تاریق چی سودێكی بۆ خه‌ڵكی هه‌بێ.
لێره‌دا ده‌پرسم ئایا خه‌سره‌و كه‌مالی سه‌رۆكی شاره‌وانی و عه‌بدولكریمی جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی و به‌هرۆزی پارێزگا‌و سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی كوردستان ئایا هۆی چیه دزێكی وه‌ك ئه‌ندازیار دیاری تاریق به‌ربۆته گیانی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه ڕو له شاره‌وانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌كه‌ن كهههموی خه‌ڵكی هه‌ژار و نه‌وه‌ی شه‌هید و خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ن..هه‌تاد وه‌ك گورگی هار پهلارمایان ده‌دات له‌پێناوی تێركردنی گیرفانی خۆی بۆته باندێكی گه‌وره به‌سه‌ر شاره‌وانی و خه‌ڵكیه‌وه. ئایا ئێوه ئه‌وه‌نده بێ ده‌سه‌ڵاتن ناتوانن لای به‌رن! یان ئێوه‌ش له‌خۆتان بهشكن!! یان ده‌می ئێوه‌شی چه‌ور كردوه!! ئایا هۆی چیه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێ و نادرێ به‌دادگا له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵی و ڕۆتینات و دزی و فزیه‌ی له‌و شاره‌وانیه ده‌یكا!
ئه‌ندازیار، عه‌لی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست