له‌ڕوانگه‌ی یاسا جیهانیه‌کانی په‌نابه‌ران وپه‌یوه‌ندی نیوان بیانییه‌کان وهاوڵاتیانهوه له په‌یوه‌ند به‌ئاینده‌ی هه‌ڵبژاردن
Saturday, 14/11/2009, 12:00
پێشه‌کیه‌کی گشتی
زۆر ژانر و نۆرم وڕهگه هه‌ن ئاستی تیگه‌یشتن و مامه‌له‌ی ئینسانی کۆمه‌ڵگاکانمان بۆ بنوێنی. ووته به‌ناوبانگه‌که‌ی ئه‌نگلس ((ئازادی ژنان، پیوه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگایه)) یه‌ک له ڕووکاره هه‌ره به‌رجه‌سته‌کانی ناشرینی و نائینسانی بوونی کۆمه‌ڵگای کوردستانی عیراق ده‌نوێنێ. جۆری مامه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌ته‌کانی جیهانی ئه‌مڕۆش به‌تایبه‌ت ده‌وله‌تانی ئه‌وروپا وئه‌مه‌ریکاو ئوسترالیا‌و که‌نه‌دا، له‌گه‌ل په‌نابه‌ران، کۆچبه‌ران، یاساکان ومافه‌کانیان ، مامه‌له‌ی پۆلیس و داموده‌زگاکانی ده‌وله‌ت له‌گه‌لیان هه‌ڵگری ئه‌و دیدگا و تێڕوانینه‌یه ده‌رباره‌ی ئینسان و بایه‌خ و جێگاوڕێگای ئینسان له سیسته‌می ده‌وله‌ت و به‌شه‌کانیدا. ئه‌م سیاسه‌ته‌یان که له بواری بیانیه‌کاندا په‌یڕه‌و ده‌کرێت، هه‌قیقه‌تی تالی دوور نه‌که‌وتنی ئه‌و دهولهتانهمان له‌مۆراڵ و یاساکانی جه‌نگلستان بۆ ده‌رده‌که‌وێت.
تیروانین بۆ ده‌ربه‌ده‌ر، بۆ په‌نابه‌ر، بۆ کریکاری کۆچکردوو، بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی که به‌هه‌رهۆیه‌که‌وه بیت ژیان بۆ ماوه‌یه‌ک یان تا سه‌ر له سنووری جوگرافیایه‌کی سیاسی تر ده‌که‌ن ، به‌به‌رده‌وامی وبه‌درێژایی مێژوو به‌ره‌یه‌کی نه‌به‌ردی نیوان کۆنه‌په‌رستان و پیشکهوتنخوازان بووه. له یاساکانی ئارنوشی پیش حامورابی یه‌وه تا شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسا. له به‌ندی 7 شۆڕشی فه‌ره‌نسادا ده‌لیت هه‌موو که‌س مافی هه‌یه که له‌سه‌ر خاکی فه‌ره‌نسا بژێتت. له ده‌وله‌تی کۆمۆنه‌ی پاریس‌دا ، له یه‌كیک له‌به‌نده په‌سه‌ندکراوه بنچینهیییهکانیدا ده‌لێت ((له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت پیویسته که پاریزگاری له‌و که‌سانه بکات هانای بۆ دێنن....))وه له ده‌ستووری سویسرا داهاتووه که هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌سویسرا ده‌ژین پیویسته ((خوارده‌مه‌نیان، ته‌ندروستیان، جیگهڕیگهیان بۆ دابین بکریت)). ئه‌م تیروانیه وههولانه به‌دریژایی مێژوو شه‌قڵی داوه به ئینسانیه‌تی کۆمه‌ڵگاو به‌ره‌وپێشبردووه، ئینسانیه‌تی ئینسانی له کۆمه‌ڵگادا، له ڕه‌وشتیدا، له یاسادا، لهههلسوکهوتی ڕۆژانه‌یدا له‌به‌رامبه‌ر غه‌ریبدا و که‌سانی تاراوگه نشیندا به‌رزکردۆته‌وه. ئه‌م لایه‌نه ده‌توانێت حه‌قیقه‌ت و ناوه‌ڕۆکی خودی کۆمه‌ڵگامان بۆ ده‌ربخات، دونیابینی و ژیاندۆستی و شارنشینی ومهدهنیهتمان بۆ دهرکهوێنی. ئینسانمان لهناسنامه ده‌ره‌وه‌ییه‌کان و جوگرافیه‌کان وکۆنهکان بۆ دابماڵیت و ناسنامه‌یه‌ی سه‌رده‌می نوێ و هاوبه‌ش و به‌رهه‌مهاتووی ئاینده‌مان پێبدات. کۆمه‌ڵگا چه‌ندێک هه‌نگاو ده‌نیت بۆ کرانه‌وه به‌ڕووی ده‌ره‌وه‌دا، به‌ڕووی ئه‌وانی دییدا، چه‌ندێک ماف وئه‌رکه‌کان به‌سانایی و ئه‌وپه‌ڕی بۆ ئه‌ندامانی تازه‌ی خۆی جێ بکاته‌وه، ئه‌وه‌نده ئه‌ندامانی تازه وکۆن په‌یوه‌ندییه‌کی خۆرسکترو ئاسانتر په‌یدا ده‌بیت له نیوانیان. ئه‌م چاوه، چاوی ته‌ماشاکردنی ناوه‌وه‌یه به‌ر له‌وه‌ی سه‌رنج بی له ده‌ره‌وه. ئه‌م بابه‌ته نیشانه‌ی پێگه‌یشتنه له ئینسجامی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگادا.....وهتد
هه‌ڵبژاردنی عیراق وکێشه‌ی په‌نابه‌ران
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک بین که مه‌وقعی ئینسانی غه‌ریب ، پیوه‌ری ئینسانیه‌تی کۆمه‌ڵگایه.وه به‌م پیوه‌رو کێشانه‌وه هیزه‌کان له ته‌رازووی مێژوویی‌دا هه‌لسه‌نگێنین ، ئاسۆیه‌کی دی ده‌که‌ینه‌وه بۆ ژیری وهۆشیاریمان . بابه‌ته‌که‌ش هیچ په‌یوه‌ندیکی به ڕۆژگارو بهبهرژوهندخوازییهوه نیه. به که‌مپینی هه‌لبژاردن و ده‌نگ کۆکردنه‌وه وبهلایهنگیری له لیسته جیاوازه‌کان نیه. وه ته‌نانه‌ت له بازنه‌یه‌کی به‌رته‌سکیشدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به تاکی په‌نابه‌رانیشه‌وه نیه، چونکه له بنه‌ڕه‌تدا نامه‌وێت ئه‌م ووتاره ئه‌و لێکدانه‌وه ساده وساکاره تهبلیغییهی بۆ بکرێت و له ناوه‌ڕۆکی مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی و ئامانج و به‌رپرسیاره‌تی دوورکه‌وێته‌وه ولهپرسیاره جه‌وهه‌رییه‌کان خۆ گیل بکات.گۆڕینی له پێشه‌وه‌ی ئه‌م ووتاره بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ناوکه‌کانی له‌گیرفاندایه و هه‌موو کۆده‌کانی زانراوو ده‌سته‌که‌ی که‌شفه، مانای ئه‌وه‌یه که تۆ مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه وێنه‌یه‌کی نادروست و نه‌خوازراو به‌سه‌رمدا ساخ بکه‌یته‌وه، ده‌ته‌ویت و چاوه‌ڕی ده‌که‌یت که هه‌ر من زارم کرده‌وه تۆ وێنه‌یه‌کی حازر به‌ده‌ستت هه‌یه له‌سه‌ر من و بۆچوونه‌کانم. ئه‌م نابینایییه ئاکامی کینه‌یه و هه‌رئه‌وه‌نده‌ش نا نابیناییه‌که‌ی به‌ساده ئهندێشیهک ده‌شاریته‌وه له کاتیکدا له هه‌لومه‌رجێکی بابه‌تیدا په‌یوه‌نده به ڕه‌وه‌ندی کیشمه‌کێشه فکری و سیاسیه‌کان له‌سه‌ر ووردو درشتی ته‌عامول و بایه‌خی ئینسانی بیانی له کۆمه‌ڵگادا. پرسیاره جه‌وهه‌رییه‌که ئه‌مه‌یه:
هه‌ڵوێستی فیدراسیۆن و هه‌لسوراوانی بواری په‌نابه‌ری له ئاست ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌بیت چۆن بێت؟ چ کاڕیک ده‌که‌وێته به‌رده‌م ئه‌م فیدراسیۆنه؟
من ئه‌مه ته‌نها بۆ چوونی خۆمه ودهمهوێت سه‌رنجی هه‌لسوڕاوانی مه‌یدانی کاری په‌نابه‌ری بۆ ڕابکێشم و گوزارشت له بۆچوونی تایبه‌تیم ده‌که‌ن.
توێژینه‌وه له مێژووی هه‌لسوکه‌وتی هێزه سیاسیه‌کانی عیراق له‌به‌رامبه‌ر بیانیه‌کان و خویندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌یان، له‌گه‌ڵ بێ‌بڕوایی و مۆرکی دواکه‌وتوانه‌و دوژمنانه‌و به‌رژوه‌ندخوازی ڕووبهڕوودهبینهوه.
له‌لای حزبی به‌عس، ڕه‌وایه‌تی بوونی ژیانی که‌سانی بیانی له چوارچیوه‌ی سه‌رزه‌مینی عیراقدا له پیویست بوونه ماتریالیهکهیهوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. یانی ئه‌وه حکومه‌تی به‌عس بووه که بهکارییهناوه نه‌ک بیانییه‌کان بن داڵده درابیتن. هه‌رکات ئه‌و که‌سانه وئه‌و که‌سه به‌که‌ڵک نه مابیت،وه‌ک هه‌ر مهتریاڵیکی دی ده‌چیته ده‌ره‌وه‌ی به‌کارهیناوه وفڕدراون. په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینی وکریکارانی میسری و سودانی و په‌نابه‌رانی ئیرانی وموجاهیدینی خه‌لق له خزمه‌ت پرۆژه سیاسی و ئابوورییه‌کانی حزبی به‌عسدا بوونه‌و که‌وتونه‌ته نیو پایه‌کانی سه‌قامگیری ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و هه‌میشه‌ش چاوی گوماناوی هه‌لس وکه‌وتی ناجۆریان له سه‌ریان بووه. ده‌توانریت بووترێت ئه‌مانیش به‌شیک بوون له سته‌ملێچوانی ده‌ستی حکومه‌تی به‌عس یان فریوخواردوانی هه‌مان سیاسه‌ت.
خێزانیکی فه‌له‌ستینی په‌نابه‌ر له‌عیراقدا له که‌مپی حه‌وشی سه‌ر سنووری سوریا
حکومه‌تی ئیستای مالکی و هێزه پێکهینهرهکانی ، له‌به‌رامبه‌ر په‌نابه‌رانی فه‌لستینی و موجاهیدینی خه‌ڵکدا له‌ماوه‌ی ئه‌م 5 ساڵه‌دا خوێناوی‌ترین کاره‌ساتیان خوڵقاند و نائینسانیترین شێوازی چاره‌سه‌ریان به‌کاربرد. په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینی که به‌شیکیان نه‌وه‌ی سێیه‌میان ڵیکهوتۆتهوه، که‌وتنه به‌رده‌م شاڵاوی ڕفاندن وتۆقاندن وکوشتنهوه له‌لایه‌ن بالی چه‌کداری شیعه‌ی سیاسی سه‌درو مالکی وئهلحهکیمهوه . مه‌گه‌ر ته‌نها به‌روارد بکریت بههیرشی ئیسرائیلیه‌کان بۆ سه‌ر فه‌له‌ستینه‌کان له غه‌زه‌دا. له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا هه‌موویان تا سه‌ر سنووره‌کانی ئوردن و سوریا ڕاونا و ده‌ربه‌ده‌ر وماڵوێران له‌که‌مپی ئاواره‌یدا گیرسانه‌وه. نموونه‌یه‌کی زیندووتر گه‌مارۆدانه سه‌ربازییه‌کانی که‌مپی ئه‌شره‌فه له‌لایه‌ن سوپای عیراقه‌وه. له‌و کێشمه‌کێشه‌دا که‌تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه 11 که‌س کوژراون له ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌ڵک، وه پاش نزیکه‌ی دوو مانگ مانگرتن له‌خواردن ئه‌و 53 که‌سه‌ی که گیرابوون و ڕه‌وانه‌ی به‌غدا کرابوون ، پاش گووشارێکی گه‌وره‌ی جیهانی توانران ئازاد بکرێن. به‌لام حکومه‌تی عیراقی هه‌روا گه‌مارۆکه‌ی له‌سه‌ریان هه‌ڵنه‌گرتووه و ئه‌گه‌ری پهلاماردانهوهو وهتهسلیمکردنهوهیان به کۆماری ئیسلامی ئیران کراوه‌یه.
هه‌مان میتۆدی به‌عس له سیاسه‌تی هه‌لسوکه‌وت له‌گه‌ل بیانیه‌کان و په‌نابه‌ران له‌لای ته‌واوی حزبه بالاده‌سته‌کانی عیراقه‌وه بهکاردهبریت. به سیاسه‌تی یه‌کیتی و پارتیشه‌وه. وه ته‌نانه‌ت له‌گه‌ل خه‌لکی پارچه‌کانی تری کوردستاندا. یه‌کیک له‌ڕه‌شترین خاڵه‌کانی مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان ته‌سلیمکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌کانی دهولهتهکانیانن و په‌نایان بۆ ژیر ده‌سه‌لاتی پارتی هیناوه یان پارتی له موئامه‌ره‌یه‌کی چه‌کداریدا دیلی کردوون و دراونه‌ته ده‌ست جهلادانیان . من بڕوام وایه ئه‌گه‌ر عبدالله ئۆجه‌لان له کوردستانی عیراق بوایه ته‌سلیم به‌تورکیا ده‌کرایه‌وه. له‌ماوه‌ی 18 ساڵی ده‌سه‌لاتی یه‌کیتی وپارتی نزیکه‌ی 400 که‌س له په‌نابه‌رانی ئیرانی له‌عیراق تیرۆرکراون.
په‌نابه‌رانی ئیرانی له‌کوردستانی عیراقدا، جگه له‌وه‌ی له که‌مترین بیمه‌ی خزمه‌تگوزاری بێ به‌هره‌ن، به‌ڵکه له به‌رامبه‌ر پاراستنی گیانیاندا ، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که‌مترین ڕێونینی نه‌داوه. له‌به‌رامبه‌ر کرێکارانی به‌نگلادشیدا و خزمه‌تکاره (کریکارانی نیوماڵ)) ئهسیوبیهکاندا، به‌که‌مترین هه‌قده‌ست، به‌بی بیمه‌ی کۆمه‌لایه‌تی و یاسایی، دهڕهتێرێن. له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ناوه‌راست و خوارووی عیراق که ئاواره‌ی کوردستانی عیراق ببوون. له‌گه‌ل ڕیگری یاسایی و ئیهانه‌و سووکایه‌تی به‌ره‌و ڕوو ده‌بوون.
هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی که لێره‌دا هاتوون((کوشتن و ڕاوه‌دوونانی په‌نابه‌رانی په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینی و ئیرانی وموجاهیدینی خه‌ڵک له لایه‌ن بانده‌کانی حکومه‌تی مالکیه‌وه، مافیاکانی ڕه‌وتی سه‌دره‌وه، تیرۆری په‌نابه‌رانی ئیرانی له کوردستانی عیراق، مامه‌له‌ی خراپ و نائیسانیانهی ده‌سه‌لاتی پارتی ویه‌کیتی له‌به‌رامبه‌ر کریکارانی بیانی و ئاواره‌کانی ناوچه‌ی خوارو وناوه‌ڕاستی عیراق)) له زۆربه‌ی ڕاپۆرته‌کانی ڕێکخراوه جیهانیه‌کاندا هاتووه له ئه‌مه‌نستی ئه‌نته‌رناسیۆنال و هیومه‌ن ڕایت ۆوچ و کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی ڕیکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کاندا.
ئه‌م دیوه دزێو و ناشرینه‌ی که داشۆراوه له شه‌قڵ ومۆرکی سه‌ره‌تایی و بنچینه‌یی دیدی ئینسانی، هه‌ر ته‌نها په‌یوه‌ند نیه به سیاسه‌ت و ته‌عامولی هیزه‌کان له‌گه‌ل بیانیه‌کان و په‌نابه‌ران. ڕاسته‌وخۆ گرێدراوه به ته‌واوی په‌یکه‌ره‌ی سیاسی و عه‌مه‌لی ورۆشنبیری هیزه‌کان له‌گه‌ل جیگهوڕیگهی ئینسان دا. له فهرههنیگیاندا پاکتاوکردن و چه‌وسانه‌وه‌و ڕه‌تاندن و کۆیلایه‌تی جێگای گرتووه له بری ئینسانیه‌ت و مافه‌کان و یاساکان و بیمه‌کان. پهنابهێکی عیراقی له ئوردن
پهنابهێکی عیراقی له ئوردن
دیوێکی تری ڕوانینه بۆ ئه‌و هاونیشتمانیانه‌ی که به‌هه‌ر هۆیه‌که‌وه بوو بیت ئیستا له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی عیراقدا ده‌ژین. ئه‌م جه‌ماوه‌ره وه‌ک له هه‌ندێک سه‌رژمێری تازه‌دا هاتووه نزیک به %10 یانی نزیک 5 ملیۆن که‌سن. پیم وانیه هیچ که‌س گومانی له‌وه هه‌بێت که هه‌ڵاتن و ئاواره بوونی ئه‌م جه‌ماوه‌ره، ڕاسته‌وخۆ ئاکامی سیاسه‌ت وشه‌ڕه خوێناوی وپلانی ئاینده ترسناکه‌کانی ئه‌و هێزانه بوون. هۆکاره‌کانی ئاواره‌بوون هه‌رچه‌ند هه‌مه‌لایه‌نه‌ش بن، به‌ڵام هه‌موویان به‌رئه‌نجامی پراتیکیکی سیاسی نا ئینسانی وزاڵمانهیه که‌ئه‌و هیزانه له کۆمه‌لگادا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. ئه‌م هێزانه ئه‌م جه‌ماوه‌ره‌یان وه‌ک میگه‌ل وموڵک و سه‌روه‌تی خۆیان ته‌ماشا ده‌که‌ن، وه‌ک ئادات وئامرازی جه‌نگی له عه‌مبار داخستووه. که‌مترین هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی له‌هه‌مبه‌ر تراژیدیا و ئازاره‌کانیان نانوێنرێت. په‌نابه‌رانێک که ناچار بهگورجیله فرۆشتن ده‌بن، به‌له‌شفرۆشی ده‌بن، دزی ده‌که‌ن، نه‌خۆش ده‌که‌ون، سه‌دان ناسۆری تر، ئه‌م هیزانه ده‌یانه‌وێت وه‌ک کارتێکی بازرگانی له نیو کۆڕ‌و کۆمه‌له نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا به‌ده‌ستیانه‌وه بێ.
نه‌وه‌یه‌کی لاو که خۆیان گه‌یاندۆته ئه‌وروپا، له‌گه‌ل مه‌سه‌له‌یه‌کی نوێ ده‌رگیرن، بابه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران که داوای مافی په‌نابه‌رییان داخراوه. ساڵانێک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌چه‌ندین هۆکار زیاتر بابه‌تیکی پروپاگه‌نده‌یی ئه‌وروپا بوو بۆ که‌مترکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی رووکردنه ئه‌وروپا به‌ڵام له‌باره‌ی عه‌مه‌لیه‌وه ده‌ستی بۆ نه‌ده‌برا ویان ئیمکانی جێ به‌چی کردنی نه‌بوو. به‌لام ئیستا ئیدی ئه‌م بابه‌ته ته‌واو له فۆرمی پرۆتۆکۆڵی فه‌رمی و ئاستی سه‌ره‌ک وه‌زیران ووه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و ناوخۆ وکۆچدا ئیمزا کراوه.
ئاره‌زوو ده‌که‌م خاڵیک که به‌لای منه‌وه گرنگه روونتر بکه‌مه‌وه، مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌م هیزانه هه‌ن له ئه‌وروپاو به شیوازی جۆراوجۆر چالاکی سیاسی ده‌که‌ن،به‌ڵام نه‌ک ته‌نها ئه‌مڕۆ به‌ڵکه به‌میژووی سیاسیان هه‌لسوراوی مافی په‌نابه‌ری نه‌بوون، چونکه له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌م ماف و ڕێز ویاسا‌و به‌رپرسیاره‌تیه هی ئه‌وان نیه وله‌گه‌ل فه‌لسه‌فه و بیچمی فکری وسیاسیاندا نایه‌ته‌وه. ئه‌وان نامۆن به مه‌ده‌نیه‌ت، به‌دیموکراسی، به‌ژیان و به‌ماف وبهسهروهری ئینسان. دڕدۆنگ وناتهبان به مه‌یلی ئینسانی و به نه‌رمی. کێشه‌ی په‌نابه‌ران وبیانیه‌کان په‌یوه‌ندییه‌کی قووڵی به دیدگای ئینسانه‌وه هه‌یه بۆ ژیان وبه جوانترکردن وباشترکردنی ویهکسانیکردنی هه‌موانه‌وه هه‌یه، له دژی چه‌وسانه‌وه‌و ستهملیکردنهوه هه‌یه. په‌یوه‌ندییه‌کی قووڵی به تیروانینی پیناسه‌ی ئینسانه‌وه هه‌یه له‌سیسته‌می فکری دا. ڕۆده‌چیته هه‌موو بواریکی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه تا مافی هاوڵاتیبوون وبه‌هره‌مه‌ند بوون له ته‌واوی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی که‌له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا به‌ده‌ست هینراون. کیشه‌ی په‌نابه‌ران و بیانیه‌کان به‌گشتی له ئیستای کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا به‌ته‌واوی به‌ستراوه‌ته‌وه به بونیاد‌و ته‌وه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانیه‌وه، وه ته‌واوی لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه ده‌بن به دوو پۆلی جیهانی یه‌وه. به‌ره‌ی به‌رگری له په‌نابه‌ران به بوعدو ڕه‌وه‌نده ڕه‌نگاو ڕه‌نگ وچیاوازهکانهوه ، وه به‌ره‌ی سه‌رکوت وزیندان و دیپۆرت وبهرتهسککردنهوهی مافه‌کانیان، کریکانیان، هاوڵاتی بوونیان...هتد.
تشتێکی نوێ له‌ئارادا نیه،به‌مانایه‌کی به‌رته‌سک ئه‌گه‌ر له‌وه بکۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م هێزانه هه‌لسوڕاوی مافه‌کانی په‌نابه‌ران نین ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌ندام ولایه‌نگری خۆیانیش. من هه‌رگیز وه‌ک هه‌ڵسوڕاوێکی کۆمۆنیست له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ش نیم که ئیمه له‌و بواره‌دا نابیت وه‌ک کۆمه‌ڵه خیرخوازییهکان کار بکه‌ین. ئه‌م بواره ئه‌وه کۆمه‌ڵه خیرخوازییهکانن کهلینیکیان تیا دۆزیوه‌ته‌وه بۆ زاڵکردنی ئیدیایه‌کی میهره‌بانانه، ده‌نا ئه‌وه ئه‌رکی ئیمه‌یه که له باشترکردن وجوانترکردن و که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ینه‌تیه‌کانی په‌نابه‌راندا درێخی نه‌که‌ین که به‌ڕاستی نه‌مانکردووه. هه‌موو ئه‌و هه‌لسوراوانه‌ی که لیبڕاوانه ئه‌م ئیشه‌مان بۆ خۆمان بههۆشیارانه هه‌ڵبژارد یان ڕێککه‌وت ڕێگامان هاته‌وه سه‌ری.
ئه‌و شته‌ی که تازه‌یه له‌م نیوه‌دا، ڕووداوێکی تره که جیگای بایه‌خی سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران و ئیمه‌شه. مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی عیراق و ته‌واوکردنی پرۆسه‌ی ڕێککه‌وتنامه‌کان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌رانه.
ده‌وڵه‌تی عیراق، پرۆسه‌یه‌کی تر ته‌یده‌کات له شه‌رعیه‌ت وه‌رگرتنی نیونه‌ته‌وه‌یی و ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌رچیه‌ک بن، ته‌قینه‌وه‌کان زیاد بن یان که‌متر،جه‌یشی ئه‌مه‌ریکی بکشیته‌وه یان نه‌کشێته‌وه، بواری سه‌قامگیری و دابینکردنی ئاسایش وزیندهگی به‌ره‌و هه‌ر ڕواڵیکی تر بڕوات. تێهه‌ڵچوونه‌کان و توندوتیژی بهرتهسکببنهوه یان فراوانتر ببنه‌وه، هه‌لومه‌رجی مافی مرۆڤ و ئازادیه‌کان خراپتر یان باشتر ببن ، ده‌وڵه‌ت وپه‌رله‌مانی عیراقی 2010 ئیدی ده‌وڵه‌تیکه له فامیلی گه‌وره‌ی بۆرژوازی جیهانی و کێشه نیوخۆییه‌کانی نابێته بابه‌تی هیچ ریزبهستنیکی تری ناوهندو پۆله جیهانیهکان. من له ووتارێکی ترمدا ((پۆست سیناریۆی ڕه‌شدا))، که حکومه‌تی مالکی تازه پێکهاتبوو، له کۆتایهاتنی ده‌وره‌ی سیناریۆی ڕه‌شم بۆچوونم دابوو ، نه‌ک به‌مانای کۆتایی هاتنی سیناریۆی کوشتارو جه‌نگه نیوخۆییه‌کان ، به‌ڵکه به‌مانای جێگیربوون و داسه‌پاندنی ده‌وله‌تی جیخواستی ئه‌مه‌ریکا ولهخهمدهرچوون و پێگه‌یشتنی داموده‌زگای ده‌وله‌تی نوێ. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه گۆڕه‌پانی جیهانی ده‌ره‌خسێنی بۆ ده‌وله‌ت و په‌رله‌مانی 2010. ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه پرۆسه نیوخۆییه‌کانی هێزه‌کان بۆ چه‌ند پێکدادانی چه‌کدارانه‌ی به‌رته‌سک و شارۆچکه‌کان و بۆ ماوه‌یه‌کی کورت بگرێته‌وه، ئه‌مه هیچ کاریگه‌ریکی له‌سه‌ر گشتیه‌تی پرۆسه‌که نابیت وده‌وڵه‌تانی جیهان به‌لێشاو بروسکه‌ی پیرۆزبایی بۆ سه‌رۆک کۆماره‌کان ده‌نیرن. جیهانی ئه‌مڕۆی بۆرژوازی، ڕاهاتووه به چه‌وسانه‌وه‌و کوشتارو ته‌قینه‌وه‌کان وپاکتاوکردن. ئه‌وان، وه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وروپا که به‌شدارییه‌کی گرنگی له چاره‌نووس و شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی له‌عیراقدا بۆ هه‌ڵنه‌که‌وت، هیج له‌وه به‌به‌رهه‌متر نیه که شه‌رعیه‌ت و ره‌وایه‌ت وپه‌یوه‌ندی دۆستانه‌و هاوکاری لۆجیستی و ئینفۆرماتیکی بداته ده‌وله‌تی هه‌ڵبژیردراوی نوێی عیراق.
ئه‌م هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌یه کاریگه‌ری گرنگ و جددی له‌سه‌ر ته‌واوی کێشه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی له جیهاندا داده‌نیت. ده‌وله‌تانی ئه‌وروپاش زۆر لێهاتوانه، به‌ر له‌هه‌موان له ده‌ست ئه‌م کێشه‌یه خۆی قوتار ده‌کات. هه‌ڵبژاردن مۆری ئاسایش بوونی ته‌واوی سه‌ر زه‌مینی عیراق له یه‌ک به‌یه‌کی دۆسیه‌کانی په‌نابه‌ران ده‌دات. وه به‌شوێن ره‌دی نه‌گه‌تیف، ته‌رد، زیندانی و به‌ڵیشاو دیپۆرتکردنه‌وه ده‌ستپێده‌کات. ئه‌م پراتیکه له‌ماوه‌ی 6 مانگ بۆ یه‌کساڵی دی ده‌خایه‌نیت.
ئیمه وه‌ک فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی، به‌و هه‌وڵانه‌ی که تا ئیستا بوومانه ناتوانین بمانباته نیو کیشه گه‌وره‌کانه‌وه. ئیمه زۆر ڕۆشن و ڕاشکاو ده‌بێت پراتیکیکی دیاریکراو‌و ئامانجدارامان روو به‌هه‌ڵبژاردن هه‌بیت ، وه روو به‌و مه‌یداندارییه‌ی ده‌وله‌تی نوی، سیاسه‌تیکی دروست و ئینسانی په‌یره‌و بکه‌ین.
ده‌وڵه‌تی دوای هه‌ڵبژاردن، هیچ ماسکێکی پیویست نیه، شه‌رعیه‌تی بالای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، دانپییانراوهوو موعته‌به‌ره له‌لایه‌ن کۆڕکۆمهڵه نێونه‌ته‌وه‌یییه‌کانه‌وه، فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌یه، سه‌فاره‌تی هه‌یه، وه‌زاره‌تی هه‌یه...ماسکی پێویست نیه بۆ هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک بیکات. ده‌وڵه‌تی نوێی عیراق به‌ئاشکرا له‌گه‌ڵ ده‌وله‌تانی جیهاندا و وه‌ته‌نانه‌ت یوئین یشدا هه‌موو به ئاشکرا هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌و ئاساییکردنه‌وه‌و دابه‌زینی ڕیژه‌ی ههڵاتوانهوه ده‌دات. ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا، گوشارێکی توند‌و فراوان بۆ ملدانی په‌نابه‌ر به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌ست پێده‌کات، وه بڕی پاره‌و کارئاسانی و پرۆژه‌ی جۆراجۆر بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و دووباره دامه‌زراندنه‌وه‌ی له عیراق به فراوانی و یه‌ک ئاراسته برهوپێدهدهن. له دوای 6 مانگی داهاتوو بۆ کۆتایی ساڵ، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه،جۆرێکی وه‌ک په‌نابه‌رانی ئه‌لبانی و کۆسۆڤۆ له‌لایه‌ن سویسراوه، یان بۆسنهییاکان له‌لایه‌ن ئه‌لمانیاوه بهکاربهربهینرێتهوه. ڕێککه‌وتننامه‌کان و پێکه‌وه‌کارکردن و ته‌واوکردنی پرۆسه‌ی به‌زۆر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا-ده‌وله‌تی عیراق به‌ئاکام ده‌گات.
من هه‌وڵده‌ده‌م له چه‌ند خاڵدا کورته‌ی بۆچوونه‌کانم کۆبکه‌مه‌وه:
یه‌ک: دیدگا‌و ته‌عامولی هه‌ر ده‌سه‌لات وکۆمه‌ڵگایه‌ک له‌گه‌ل بیانییه‌کان، پیوه‌ری تیگه‌یشتن و ئاستی ئینسانیه‌تی ئه‌و کۆمهلگایانهمان بۆ دهردهکهوێنیت. کێشه‌ی که‌سانی بیانی جا چ په‌نابه‌ر بیت یان کریکاری کۆچکردوو له ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا، مۆرکێکی چینایه‌تی ودیاردهکی سیاسی و ئینسانی وه‌رگرتووه. خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهینانی مافه‌کانیان، ئازادییه‌کانیان، ژیانیان ومافی هاوڵاتی بوونیان، له خۆیدا ههلسوڕانیکی سیاسی چینایه‌تی و ئینسانیه و په‌یوه‌ندییه‌کی قووڵی به ئاسۆی به‌رپرسیاره‌تییه‌وه هه‌یه. په‌یوه‌ندییه‌کی قووڵی به سیسته‌می سیاسی و فکری و فه‌لسه‌فی هێزهچینایهتیهکانهوه هه‌یه.
دوو: لایه‌نه سیاسیه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئێستای عیراق، مانایه‌ک و شایسته‌یه‌ک بۆ په‌نابه‌ران دانانیێین، ناتوانن به‌شداری پرۆسه‌یه‌ی ئینسانیه‌تی کۆمه‌ڵگا بن. په‌نابه‌ران ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵاتوی ئاکامی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ن که له پرۆسه‌ی سیاسی عیراقدا هاتووته‌وه ناوه‌وه. ئه‌م هیزانه که لهسبهێنیدا به‌پێێ هاوکێشه وقورساییهکانی نیوانیان و به‌ڕێککه‌وتن و شه‌ڕه‌کانی نیوانیان حکومه‌ت پێکدههیننهوه، شه‌رعیه‌تی جاڕبۆدراوی دیموکراسی له‌لایه‌ن ده‌وله‌تانه‌وه پیدهدڕیت. ئه‌م شه‌رعیه‌ته خۆی گه‌وره‌ترین کابووسه بۆ په‌نابه‌ران که سه‌راپای عیراق ده‌کاته ناوچه‌ی سه‌وزو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی په‌نابه‌ران به‌دوای 6 مانگ بۆ ساڵیک به فراوانی وه‌ک کۆسۆڤۆییه‌کان و سربه‌کان له‌گه‌ل حکومه‌تی نوێی عیراقدا و به‌هاوکاری کۆمیسیاری بالای په‌نابه‌ریش ده‌ستپێده‌کات.
سێ: کارکردن بۆ به‌ده‌ستهینانی مافی په‌نابه‌ری و خه‌باتکردن له‌دژی هۆکاره‌کانی ئاواره‌یی وهه‌ڵاتن،
دوو هه‌نگاوی هاوکات و هاوئامانجه. ئه‌و لیسته‌ی که ده‌یه‌وێت کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر بنچینه‌ی هاوڵاتی بوون و ئازادییه‌کان ومافه‌کانیان ڕیکبخات، ئه‌و هیزه‌ی ده‌یه‌وێت ژیانی واقعی بگه‌ڕینیته‌وه بۆ کۆمه‌ڵگا، خۆشگوزه‌رانی و پێشکه‌وتن و ئارامی دابینبکات، هه‌موو که‌س ئازاد بیت له کوێ بیه‌ویت له‌وێ بژییه‌ت.ده‌ستی تیرۆر کورتبکات، ناسنامه‌ی نهخوزراوجوداساز کاڵ بکاته‌وه له ژان وهاواری هاوبه‌ش و ناسنامه‌ی هاوبه‌شه‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی و سازماندانه‌وه‌ی ده‌وله‌ت و په‌رله‌مان بنواڕیت. یانی له دژی هۆکاره‌کانی دیارده‌ی هه‌لاتنی به کۆمه‌ڵ و به‌تاک بوه‌ستیته‌وه. وه له‌هه‌مان کاتدا ماوه‌ی 16 ساڵه له خه‌باتدایه بۆ به‌ده‌ستهینانی مافه‌کانی په‌نابه‌ران، له‌تورکیا وپاکستانهوه بگره تا سوریا وسعودیه، له ئهمهریکاوکهنهدا وه بگره تا ئه‌وروپاو ئوسترالیا، له هه‌مانکاتدا گرنگترین سه‌ندی هه‌یه له بواری مافه‌کانی په‌نابه‌راندا، وه هه‌ر ئیستا له به‌ره‌ی په‌نابه‌ران به قایمی وه‌ستاوه له دژی ڕیککه‌وتننامه‌کانی دیپۆرتی به‌زۆری په‌نابه‌ران. پشتیوانی بکه‌ین و به پێی توانایی سیاسی و پروپاگه‌نده‌یی خۆمان هاوکاری ته‌واوی خۆمان نیشابدهین به لیستی ئازادی یه‌کسانی. لیسستی ئازادی ویه‌کسانی که له‌ئیستادا حزبی کۆمۆنیسیتی کریکاری عیراق ڕایگه‌یاندووه، فیدراسیۆن بانگه‌وازی په‌نابه‌ران و ڕیکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان و لایه‌نه سیاسیه‌کان بکات ده‌نگبده‌ن به‌لیستی ئازادی ویه‌کسانی. ده‌نگبده‌ن بهڕیگهگرتن به‌دیپۆرتکردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست