کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كەسێكى بازاڕى ئەوقسەیەى نەكردوە ،ئەوە مێژوو نوسێكە دەڵێت (بەپێى بەڵگەنامەكان ئینگلیزەكان بارزانیان ناردوە تا كۆمارى مهاباد بڕوخێنێت.!!!)

Friday, 13/08/2010, 12:00


پێكەنینم دێ كاتێك هەندێك كەس دەبینم كە لە ڕۆژنامەو سایتو تیلفیزیۆنو ڕادێوكان زۆر بە حەماسەتەوە بەرگرى لە هەردوو بنەماڵەى بارزانى تاڵەبانى دەكەن.لەوانەیە ئەوەشتێكى ئاساى بێت، بەڵام ئەوەى زۆر سەرنجى ڕاكێشام و بوە جێگەى سەرنجم ڕوداوێكىزۆر سەیر بوو كە لە خوارەوە بۆم باس كردوون.!

چەند ڕۆژێك بەر لەئێستا لە یەكێ لەو گۆڤارانەى كە خاوەنى شەهیدى قەڵەمو ئازادیە ئەو گۆڤارەى كە پێویستە كورد شانازى پێوەبكات ،چاوپێكەوتن لەگەڵ یەكێ لە مێژوونوسەكان كرابوو كە كۆمەڵێك ڕوداوى ڕاستى مێژووى زۆر زۆر گرنگى باس كردبوو،هەرچەندە هەندێك لە تاكەكانى كۆمەڵگاى كوردى ڕاستى ئەو قسانەیان دەزانى بەڵام پێویست بوو هەمووتاكێكى كورد ئەو ڕاستیانەبزانن،من كە بەردەوام ئەو گۆڤارە دەكڕمو زۆربەى ژمارەكانیم هەیە كاتێك لە یەكێك لە پەڕاوگەكانى شار گۆڤارەكەمك كڕى چومە ناو یەكێ لەباخچەكانى شار ئاوادانیشتم وتم بەشێكى بابەتەكان بخوێنمەوە،لەتەنیشت كورسیەكەى منەوە چەند گەنجێك دانشتبوون دیاربوو یەكێ لە گەنجەكان زۆر دیقەتى گۆڤارەكەى دەستى منى دابوو وێنەكەى مەلامستەفاى بینیى بوو من ئاگام لەوان نەبوو لە ناكاو گەنجێك لەوان گووتى كاكە تخوا ڕوخسەت هەیە سەیرێكى ئەوز گۆڤارە بكەم منیش گووتم فەرموو بۆنا دیار بوو كە سەر دێڕەكانى خوێندەوە مەبەستم مانشێتەكان لەبەر خۆیەوە گووتى ئەوانە چ جۆرە كەسانێكن بۆ وابێویژدانانە قسەدەكەن چۆن دەتوانن ڕێگە بەخۆیان بدەن ئاوا درۆ بەدەم ئەو زاتە پاكەوەبكەن،بە جۆرێك دەى ویست كە گۆڤارەكە بدڕێنى وەختێك گەنجەكانى تریش كە دوگەنجى لە سەرەخۆبوون گوتیان چیە وەچبوە ئەوەى كە گۆڤارەكەشى لەمن وەر گرت گووتى سەیر بكەن تخوا ئەوە چ تاوانێكە وەرن سەیر بكەن چ درۆیەكیان بەدەم بارزانى نەمرداكردوە،یەكێ لەگەنجەكان گۆڤارەكەى لێ وەر گرتو بەشێوەیەكى زۆر سەرنج ڕاكێش گووتى ئەگەر ئەو برادەرە،مەبەستى من بوو ، ڕێگەم پێبدات بابەتەكە بخونمەوە ئەوە دەى خوێنمەوە پاشان وەڵامى تۆش دەدەمەوە مەبەستى برادەرەكەى خۆى بوو لە ماوەى كەمتر لەد10دەقیقە بابەتەكەى خوێندەوەو پاشان وەك بڵێى ئەكتەرێكى نێو درامایەكە سەیرى ئەولاو ئەولاى كردو بەكەمێك بیدەنگیەوە گووتى ئاخر ئێوە ئاواكەرو نەزانن هەر دەبێت شتى خۆتان پێ ڕاست بێت شتى ڕاستیتان پێقبوڵ ناكرێ گەنجەكەى كە زوو گۆڤارەكەى لەمن وەر گرتبوو ڕوى لە هاوڕێكەى كردوو گووتى ناشكا تۆش بڵێى ئەوە ڕاستە یەعنى بارزانى ئەوەندە كەسێكى كەم بوە ئاخر ئەوە ناچێتە ئەقڵى كەسەوە چۆن دەبێت كەسێكى وەك بارزانى كەباوكى نەتەوەى كوردە ئەو درۆیانەى بدرێتە پاڵ .؟هاوڕێكەشى گووتى بۆ تۆبارزانیت پێچیە هەر ئەو نەبوو كە ئاشبەتاڵى كردو هەزاران هەزار كەس لە ناوچەوانى ئەو خۆیان كوشت و ئەنفال كران بۆكاكى بارزانى پەرست تۆ ئاش بەتاڵت پێ هیچ نیە دیارە،دواى ئەوە كەسێكى بازاڕى ئەوقسەیەى نەكردوە ،ئەوە مێژوو نوسێكە دەڵێت (بەپێى بەڵگەنامەكان ئینگلیزەكان بارزانیان ناردوە تا كۆمارى مهاباد بڕوخێنێت)پاشان لایەنگرەكەى بنەماڵەى بارزانى گووتى من نازنم ئێوە چ جۆرە ئینسانێكن بڕوا بەو قسانە دەكەن منیش دەتوانم بچم هەندەك پارە بدەمە ڕۆژنامەنوسێك كە بێت چاوپێكەوتنێكم لەگەڵ بكات و پاشان منیش كۆمەڵێك درۆى بۆبكەم بڵاوى بكاتەوە،هاوڕێكەى وەڵامێكى زۆر جوانى داوە هەتا ناویشى هێنا بەڵام من لێرە ناوەكەى نانوسم گووتى جەناب ئوانەى كە درۆ دەكەن و بەدرۆش شت لە ڕۆژنامەو گۆڤارەكانیان بڵاو دەكەنەوە ئەوەتەنها بەشێك لە ڕۆژنامە حیزبیەكانن بەتایبەتیش ڕۆژنامەنوسەكانى حیزبە كەى ئێوە،دەى گۆڤارەكەش بدەوە ئەو برادەرەو بابڕۆین جارەكى تریش ئەگەر لەهەر شوێنێك منت لەگەڵ بووم شانازى بەو بنەماڵەیەوە نەكەى ،لایەنگرەكەى بنەماڵەش گووتى دەبى هەموو كورد شانازى بەبارزانیەوە بكات...

من گۆڤارەكەم وەر گرتەوە ،دەكرێ باوەڕ نەكرێ بەوەى كە ئەو دەمەتەقێیە لە نێوان دوو هاوڕێ ڕوى دابێ بەڵام ئەوە ئەو ڕودواە سەیرە بوو كە لە هەموو تەمەنم شتى واسەیرم نەدى بوو كە دووكەس هاوڕێ بن بەیەكەوە لەباخێكدا دانیشتبن كەچى بەو شێوەیش قسە لەگەڵ یەكتر بكەن .!قسەكەم بەجۆرێكى تر تێمەگەن مەبەستى من لێرە ئەوەیە كەسێكلایەن گرى بنەماڵەى بارزانى بێت كەسێكى تریش سەر بەلایەنێكى تربێت چۆن دەبێت لە گەڵ یەكتر بگونجێن.؟چونكە ئەوانەى كە فكرەى بنەماڵە بەسەریاندا زاڵە هاوڕێیەتى كەسانێك ناكەن كە لەزدى بنەماڵەقسەدەكەن.!!!

نوسینى/سەرۆكى داهاتو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە