"ئه‌وانه‌ی ماڵی كورد دوو له‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ن له‌كه‌ركوك ئاسایش‌و پۆلیس‌و پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن به‌دوو له‌ته‌وه" جه‌لال جه‌و
Thursday, 01/10/2009, 12:00
جه‌لال جه‌وهه‌ر عه‌زیز یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی باڵی ریفۆرم‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی باسله‌وه‌ده‌كات لیستی جیا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق‌و كه‌ركوكدا نابێتـه هۆی له‌تكردنی ماڵی كورد. ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه ئه‌وانه‌ی ماڵی كورد دوو له‌ت ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌وانه‌ن له‌كه‌ركوك ئاسایش‌و پۆلیس‌و پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن به‌دوو له‌ته‌وه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا جه‌لال جه‌وهه‌ر ره‌تیده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ره‌تادا دژی پرۆژه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بووبێت وه‌ك راگه‌یاندنی یه‌كێتی باسیدهكاتو ده‌ڵێت ئه‌و له‌دژی هیچ پرۆژه‌یه‌ك نه‌بووه، كهئامانجهكهی ریفورمو نوێبوونه‌وه‌و گۆڕان بووبێت‌و له‌پرۆژه‌كه‌ی كۆتایی ساڵی 2004 ته‌نیا تێبینی له‌سه‌ر دوو خاڵ هه‌بووه.
هاوڵاتی: لیستی گۆڕان به‌نیازه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش به لیستی جیا به‌شداری بكات، ئایا بارودۆخی كه‌ركوك بهرگهیوهها ململانێیه‌ك ده‌گرێت له‌نێوان گۆڕان‌و كوردستانی، ركارهبهكانتان ئێوه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به له‌تكردنی ماڵی كورد له‌كه‌ركوك ده‌ڵێن لیستی گۆڕان دووبه‌ره‌كی دروست ده‌كات، ئایا ئێوه له‌وه‌ها بارودۆخێكدا به‌رپرسیارێتی ده‌رئه‌نجامه‌كانی فره لیستی هه‌ڵده‌گرن؟جه‌لال جه‌وهه‌ر: بوونی لیستی جیاواز، مانای دژایه‌تی به‌هاكانی قه‌ومی‌و نیشتمانی نییه. بوونی لیستی جیاواز‌و ململانێی سیاسی هه‌ڵویستی قه‌ومی‌و نیشتمانیمان به‌هێزتر ده‌كات، چونكه ململانێكان لێره له‌پێناوی چهسپاندنو جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه نیشتمانییه‌كان ده‌بێ.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنێكی كورتی لیستی یه‌كگرتووی كورد بكه‌ین لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ئاستی عێراق‌و لیستی برایه‌تی له‌كه‌ركوك، بهتهقدیری من له‌هه‌ردوو ئاست سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌ئه‌ركه‌كانی خۆی. بۆیه بوونی لیستی جیاواز‌و ململانێی سیاسیانه‌ی راسته‌قینه زه‌مانه‌تی زیاتری تێدایه بۆ كه‌ركوك‌و كوردستان‌و عێراق.
ئه‌وانه‌ی ماڵی كورد دوو له‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ن له‌م ناوچه‌یه‌و له‌كوردستانه‌وه مامۆستایان ده‌كه‌ن به‌دوو لهتو سێ له‌ت، ئاسایش‌و پۆلیس‌و پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن به‌دوو لهتو زیاتر، ئه‌وانن جیاوازی ده‌كه‌ن له‌نێوان كه‌سانی حیزبی‌و ناحیزبی، ئه‌وانن ناكۆكی‌و دوو بهرهكیان خستووه‌ته ناو عهشیرهتو خێزان.
ئه‌گه‌ر ئه‌و لیستانه مه‌سه‌له پیرۆزه‌كانی نیشتمانیی‌و نهتهوهییو ئینسانیان لا گرنگ‌و مهبهستو ئامانج بێ، لیستی جیاواز رێگر نابێ له‌دروستبوونی یه‌ك هه‌ڵویستی له‌سه‌ر ئامانجه گشتییه‌كان.
هاوڵاتی: هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ یه‌ك لیستی له‌گه‌ڵ ئێوه كراوه؟ دوا بڕیاری ئێوه چییه ئایا به‌ته‌نیا ده‌چنه هه‌ڵبژاردنه‌وه؟جه‌لال جه‌وهه‌ر: به‌ڵێ راو داوای وا هه‌بووه. هه‌تا ئه‌مڕۆ بڕیاروایه به‌ته‌نیا بچینه هه‌ڵبژاردنه‌وه.
هاوڵاتی: تهنسیقتان له‌گه‌ڵ لایه‌نه توركمانی‌و عه‌ره‌بییه‌كاندا هه‌یه؟ ده‌ڵێن له‌به‌ره‌ی توركمانییه‌وه نزیكن؟جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی كوردستان‌و عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای رێز‌و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش دروستده‌كات، هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی له‌كوردستان‌و عێراقدا له‌دژی مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان نه‌بێ، ده‌كرێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دروستبكه‌ین، ده‌رگای گۆڕان واڵایه بۆ حیوار‌و دانوستاندن له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه.
لایه‌نه‌كانی توركمان‌و عه‌ره‌بی، به به‌ره‌ی توركمانیشه‌وه، حیزب‌و رێكخراوی سیاسی عێراقین، له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نوێنه‌ریان هه‌یه‌و به‌شدارن له‌ده‌سه‌ڵاته‌كان، هه‌موو حیزب‌و رێكخراوه سیاسییه‌كانی عێراق‌و كوردستان په‌یوه‌ندیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزب‌و رێكخراوانه‌و هیچ لایه‌نێكی كوردستان په‌یوه‌ندی خۆی نه‌پچڕاندووه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه. بۆیه غه‌ریب نییه گۆڕان په‌یوه‌ندی هه‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی باسمانكرد.
هاوڵاتی: ده‌وترێت لیستی گۆڕان جه‌لال جه‌وهه‌ریان له‌سه‌رپه‌رشتیكردنی لیسته‌كه‌یان له‌كه‌ركوك دوور خستووه‌ته‌وه، چونكه ئه‌و پێشتر كه‌به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند بووه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه؟ به‌و مانایانه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا هه‌یه به‌شێكی به‌ڕێزت لێی به‌رپرسیاریت؟جه‌لال جه‌وهه‌ر: ئه‌وه راست نییه، چونكه ئه‌و قسانه هاوكارو ته‌واوكه‌ری ئه‌و هێرشه ئیعلامییهیه كه‌ده‌كرێته سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و ئێمه له‌كه‌ركوك، ئامانجیش له‌م هێرشه ئه‌وه‌یه، وا بكه‌ن ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریاندا هات لهشكانو دۆڕاندن، له‌سنوری پارێزگای سلێمانی‌و كۆیه، جارێكی تر له‌كه‌ركوك روونه‌دات، یه‌كێك لهڕێگاكانیان بۆ ئه‌م ئامانجه، كاركردنه بۆ سڕینه‌وه لێدان‌و شكاندنی سهركردایهتیو كادیره سه‌ره‌كییه‌كانی گۆڕان له‌كوردستان‌و كه‌ركوك به‌تایبه‌تی.
ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانیه، ئه‌وه‌یه، ژماره‌یه‌ك له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی، كه‌به‌ناوی رۆژنامه‌نووسی ئازاده‌وه ده‌نووسن، به نهزانینو نه‌شاره‌زایی بێ، یاخود به‌نه‌خشه‌و ده‌ستی ئه‌نقه‌ست، كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری هه‌ندێ له‌كادیرانی راگه‌یاندنی حیزب له‌م ناوچه‌یه، نووسین‌و ریپۆرتاژهكانی ئه‌مانیش به‌دژی گۆڕان ته‌واو ده‌بێ.
هیوادارین رۆژنامه‌نووسی ئازاد به‌قسه‌ی لووسو زانیاری هه‌ڵبه‌ستراو فریو نه‌خۆن، نه‌كه‌ونه داوو ژێربارو كاریگه‌ری ئه‌وانه‌ی له‌راگه‌یاندنی حیزب پاره‌و ئیمتیاز وهردهگرنو ده‌یانه‌وێت به‌و شێوه‌یه‌ش شه‌ره‌فی رۆژنامه‌نووسی ئازادیشیان به‌ربكه‌وێ.
خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه گۆڕان لیژنه‌ی بۆ هیچ یه‌كێك له‌ناوچه‌كان دروستنه‌كردووه، تا بۆ كه‌ركوكی دروستبكات. كهیو چۆن لیژنه دروست ده‌كرێت جارێ دیار نییه، به‌ڵام له‌ده‌یان قۆڵه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر، كه‌لێره‌دا پێویست به‌باسكردنی ناكات.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی من له فه‌شه‌لی سیاسه‌تی كورد بهرپرسیاربم له‌كه‌ركوك، من له (16/6/2003) مباشرهم نووسی له‌مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك (دوو مانگ دوای رزگاری كه‌ركوك). ئه‌و كاته‌ی من مباشرهم كرد، هه‌موو سه‌رۆك دائیره‌كان دانرابوونو كاریان ده‌كرد، بۆیه من ده‌ستم له‌دانانی هیچ یه‌كێك له‌سه‌رۆك دائیره‌كان نه‌بووه. ته‌نانه‌ت ته‌شكیلاتی ته‌نزیماتی مه‌ڵبه‌ندیش من نه‌مكرد، به‌ڵكو ته‌كلیفی ژماره‌یه‌ك لهبرادهرانم كرد (ته‌نزیماتی كۆمیته بۆ خواره‌وه).
من نزیكی چوار ساڵ لێپرسراوی سیاسی‌و حیزبی بووم له‌كه‌ركوك، ئه‌و ماوه‌یه كاری حیزبی‌و سیاسیم كردووه، من په‌یوه‌ندیم به‌حكومه‌ت‌و ئیداره‌وه نه‌بووه، بۆیه كێشه‌كانی ئیداره‌و حكومه‌ت من لـێی به‌رپرسیار نیم.
من له‌گه‌ڵ براده‌رانم له یهكێتیو حیزب‌و رێكخراوه سیاسییه‌كان سه‌ركردایه‌تی سێ هه‌ڵبژاردن (هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ره‌تای ساڵی (2005)و كۆتایی (2005)و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌كۆتایی ساڵی 2005)و راپرسی ده‌ستوورمان كرد، ئه‌نجامه‌كانی لای خه‌ڵكی كوردستان زانراوه، كه‌هه‌موو لایه‌ك بهتهقدیری زۆره‌وه ته‌قیمی ده‌كه‌ن. بوو به یه‌كێك له‌سه‌روه‌رییه‌كانی خه‌ڵكی كه‌ركوك‌و كوردستان، هه‌وڵی زۆرماندا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان‌و حكومه‌ت له‌كه‌ركوك، بۆ نیشته‌جێكردنی ئاواره‌كان، ئه‌میش تاڕاده‌یه‌كی باش ئه‌نجامی باشی بوو، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌و كاته له ساڵی 2004.
هاوڵاتی: كه‌واته بۆچی بۆ هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌نده‌كان خۆت نه‌پاڵاوت؟جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌ڵبه‌نده‌كان، له‌كۆتایی ساڵی (2006)، له‌به‌رزترین ئاست له‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داوایان لێكردم خۆم هه‌ڵبژێرم، داوای لێبوردنم لێ‌كردن. گه‌ر یه‌كێك سه‌ركه‌وتوو نه‌بووبێ، چۆن زیاتر له (3) جار له‌و ئاسته ته‌كلیفی لێده‌كه‌ن خۆی هه‌ڵبژێرێ!
كێشه‌كانی كه‌ركوك، كێشه‌ی ساڵێك‌و دوان نییه، كێشه‌كانی ناو شاری كه‌ركوك‌و سنوری پارێزگای كه‌ركوك، كێشه‌ی ئهمنیو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و كێشه‌ی ئاو‌و كاره‌باو پاك‌و خاوێنی‌و په‌روه‌رده‌و زانكۆیه. كێشه‌ی ئیداره‌و حوكمڕانییه له‌كه‌ركوك، كهئیدارهوه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌رپرسیارن له‌جێبه‌جێكردن.
كێشه سه‌ره‌كی‌و بنچینه‌یه‌كه‌ی كه‌ركوك كێشه‌ی سیاسییه، كه وه‌ك له‌ده‌ستووردا هاتووه، چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی لهبهغدایه، له‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه به‌پێی ده‌ستوور، كه‌بریتییه له‌ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق.
سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردیش له‌مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك یهكگرتووو یه‌ك ده‌نگ نه‌بووه، ته‌نانه‌ت تا ئه‌مڕۆش هه‌ندێ له‌ده‌زگاكانی یهكێتیو پارتی یه‌ك نه‌خراوه‌و به‌جیاوازی له‌كه‌ركوك كارده‌كه‌ن. ئه‌م حاڵه‌ته ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆر خراپی هه‌یه له‌رووی مهعنهویو دهروونیو سیاسی له‌لای خه‌ڵكی كورد له‌كه‌ركوك، گومانی تێدا نییه هه‌ندێكی بڕوا‌و متمانه‌شی نه‌ماوه به‌هۆی ئه‌م حاڵه‌ته‌وه.
هاوڵاتی: له‌چه‌ند نووسینێكدا له‌رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه‌تۆ پێشتر دژی نه‌وشیروان مستهفاو پرۆژه‌كانی بویت، هه‌روه‌ها لێپێچینهوت له‌و كه‌سانه كردووه كه‌سه‌ردانیان كردووه، چۆن بوو وا راتگۆڕیو چوویته پاڵ نه‌وشیروان مسته‌فا؟جه‌لال جه‌وهه‌ر: من خۆم به‌خاوه‌ن بڕوا ده‌زانم، رای خۆم له‌سه‌ر هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك هه‌یه، كه‌بێته پێشه‌وه‌و پێویست بكات، بڕوام بهمهسهلهیهك نه‌بووبێ رای خۆم راگه‌یاندووه، یان زۆرجار (تحفز)م نووسیوه.هه‌روه‌ها من له‌دژی هیچ پرۆژه‌یه‌ك نه‌بووم، كهئامانجهكهی ریفورمو نوێبوونه‌وه‌و گۆڕان بووبێ، كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی جێگای بڕوا‌و متمانه بن‌و ناسراوبن بهپاكیو دڵسوزیو راستگۆیی. من له‌دوو خاڵدا جیاواز بووم له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كه‌ی كۆتایی ساڵی 2004 یه‌كه‌میان: (تحفڤ)م له‌سه‌ر پێكهاته‌و نه‌وعیه‌تی جوڵانه‌وه‌كه هه‌بوو، دووه‌میان: من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بووم هه‌ڵمه‌تی ئیمزا كۆكردنه‌وه به‌و شێوه‌یه شۆڕبێته‌وه‌و بگاته ئۆرگانه‌كانی خواره‌وه.
ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم من لێپێچینه‌وه‌م له‌سه‌ر رای جیاواز له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌كردووه، به‌ڵكو لێپرسینه‌وه‌م له‌گه‌ڵ (2-3) كادیر كرد، چونكه به‌ناوی منه‌وه ئیمزایان كۆكردبووه‌وه لهئۆرگانهكانی خواره‌وه‌ی رێكخستنه‌كان.
بۆ زانیاریتان من له(23/12/2000) بابه‌تێكم له‌رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ بڵاوكرده‌وه له‌سه‌ر كهمو كوڕی‌و دیارده خراپه‌كانی ناو (ینك)،وه‌ك پرۆژه‌یه‌ك بۆ چاكسازی له‌ناو یه‌كێتی من له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته تووشی ره‌خنه‌و گله‌یی هاتم له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌براده‌رانی سه‌ركردایه‌تییه‌وه.
بۆیه من له‌سه‌ر فیكره‌ی چاكسازی‌و نوێبوونه‌وه‌و گۆڕان جیاوازیم له‌گه‌ڵ براده‌راندا نه‌بووه‌و رام نه‌گۆڕیوه، به‌ڵكو بارهكهو شێواز‌و جۆری جوڵانه‌وه‌كه گۆڕا، پێكهاته‌و نه‌وعیه‌تی جوڵانه‌وه‌كه ئاڵوگۆڕی باشی تێكه‌وت، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌وته‌وه‌و گۆڕانی به‌سه‌رداهات، كه‌ئێمه‌ش به‌بڕواوه كاری تێدا بكه‌ین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست